به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانی مێژووی مرۆڤایه‌تی، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌زار ساڵدا زیاتر له ۱٤ هه‌زار جه‌نگ تۆماركراوه‌و له‌م جه‌نگانه‌دا زیاتر له‌چوار ملیار مرۆڤ به‌جه‌نگ كوژراون كه ده‌كاته ۳/۲ی كۆی سه‌رجه‌م ژماره‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆی سه‌ر زه‌وی.
له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه تائێستا مرۆڤ به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆ‌و ناوچه‌ییه‌وه نزیكه‌ی به‌قه‌د ژماره‌ی ئه‌وانه‌ن كه له‌جه‌نگی دووه‌مدا كوژراون، هه‌تا ئێستاش هه‌ر هه‌مان كه‌لتوری جه‌نگ حوكم ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌ی تری مۆدێرن‌و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌و ژیرانه‌ترو میتۆدی تری سه‌رده‌م، جه‌نگ هه‌ر به‌ته‌نیا پێكدادانی راسته‌وخۆی چه‌كداری‌و سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو له‌چه‌ندین شێوه‌و جۆردا به‌رگ ده‌پۆشێت.
غه‌ریزه‌ی په‌لاماردان‌و ڕوخان له‌ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه، جه‌نگیش پێویستی به‌مرۆڤی عاقڵ نییه، بەڵام دروستکردن‌و بنیاتنانى جه‌نگ پێویستی بەعەقڵە، كورد له‌جه‌نگدا دژ به‌خۆی، هه‌موو شتێكی هه‌یه جگه له‌عه‌قڵ نه‌بێت، غه‌ریزه‌كانی جه‌نگ وه‌كو "بوغز، ڕق، کینە، تۆمەت" ئاماده‌گی هه‌یه .
نوسه‌ری ئه‌ڵمانی "كورت تۆخۆلسكی" سالی ۱۹۳۱نوسیویه‌تی:"مرۆڤ هه‌رگیز هه‌وڵینه‌داوه به‌جدی دژایه‌تی جه‌نگ بكات، تائیستاش ده‌رگای هه‌موو قوتابخانه‌و كه‌نیسه‌و مزگه‌وته‌كانی، سینه‌ماو میدیاكانی له‌به‌رده‌م پڕوپاگانده‌ی جه‌نگدا دانه‌خستوه، په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ له‌كه‌شوهه‌وای شه‌ڕو جه‌نگدا مه‌ترسیدارتره له‌خودی جه‌نگ ".
مێژووی كورد به‌گشتی جه‌نگه‌و جه‌نگ پانتاییه‌كی زۆری داپۆشیوه، شوناسمان جوگرافیامان به‌جه‌نگ ڕه‌نگڕێژكراوه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ خۆمان به‌جه‌نگ هاتوین، ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ دوژمن‌و داگیركه‌ران به‌جه‌نگ نه‌هاتوین، شەهید ڕێباز لەکتێبی (قەندیل بەغدای هەژاند) لەبەشی "شەڕی برا کوژی" لەلاپەڕە (٢٠٨) لەدێڕی (١١) دەڵێت:"ئەوەندە شەڕی ناوخۆمان کردبوو لەشاخ، ئەوەندە سەنگەرمان لەیەک گرتبوو ئەوەندە فیشەکمان نابوو بەیەکەوە، ئێوارەیەک لەسەر لوتکەی (چیای کۆڕەک)و (دارە ووشک) گوێم لەقاقای پێکەنینی ئەفسەرە عەرەبەکان بوو ئەیان وت (ئەوا دیسان کوردە بێ عەقڵەکان بەربوونەوە گیانی یەکتری).
كاك به‌ختیار له‌كتێبی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كه دوا په‌رتوكیه‌تی‌و لەم ڕۆژانەدا کەوتوەتە بازاڕەوە، كتێبه‌كه‌م به pdf خوێندووه‌ته‌وه، تێبینی من له‌باره‌ی كتێبی (له‌بری بیره‌وه‌ری) ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌مان سایكۆلۆژیه‌تی (بوغز، ڕق، کینە، شه‌ڕی كۆنه‌قین) نوسراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌ی باشی تێدایه‌و خاڵبه‌ندی كراوه‌و په‌یوەستە بە(شوێن، كات، ناو، بەروار)ەوە به‌شێوه‌یه‌كی زانستی داڕێژراوه، به‌ڵام۳/۲ كتێبه‌كه له‌ژێر سایكۆلۆژیای ڕق‌و كینه‌دا نوسراوه‌ته‌وه‌و ته‌نها ۳/۱ كتێبه‌كه بوێرییه‌كی زۆری تێدایه‌و ڕویه‌كی تری شۆڕشی شاخی هه‌ڵماڵیوه كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، مه‌لا به‌ختیار له‌لاپه‌ڕه (۳۷۱)دا نوسیویه‌تی:"سه‌ید كاكه له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانیدا دانیشتوه، ئیدریس بارزانی به‌سه‌ید كاكه‌ی وتوه بچن له‌هه‌كاری چه‌ك هه‌ڵبگرن، ڕێگه مه‌ده‌ن جه‌لالییه‌كان چه‌ك‌و هاوكاری له‌ڕێگه‌ی سوریاوه بگه‌یه‌ننه كوردستان، سه‌ید كاكه‌ش له‌وه‌ڵامدا به‌ئیدریس بارزانی وتوه: ئێمه پێمان نه‌كرا شۆڕش زیندوبكه‌ینه‌وه بۆ ڕێگه له‌وان بگرین شۆڕش بكه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا ئیدریس بارزانی ده‌ڵێت: شۆڕشمان پێنه‌كرێت، پێمان تێكئه‌درێت .
كاك به‌ختیار وه‌كو لایه‌نێكی براوه ئه‌م مێژوه‌ی بۆخۆی نوسیوه‌ته‌وه، ئه‌زمونی خۆی پێ سه‌ركه‌وتوو بووه‌و ئه‌زمونی نه‌یاره‌كانی پێ شكست‌و نوشستی بووه! لایه‌نی براوه‌ش هەمیشە شەرعیەتیان بەسەركەوتنەكانی خۆیانداوەو خۆیان پێ فریشته بووه! بێگومان كاك به‌ختیار خۆی له‌هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان پاراستووه‌و سەدان چیرۆكی گرنگی ناو ئەو ڕووداوانەى به‌نهێنی هێشتووه‌ته‌وه، وەك خوێنەرێك كاتێك مێژووی كورد به‌گشتی بەو جۆرە له‌بیرەوەرییەكان‌و دیداری ته‌مه‌نی (مام جەلال)و (خولانەوە بەدەوری بازنەداوپەنجەكان یەكتری دەشكێنن‌و لەكەناری دانوبەوە تا خڕی ناوزەنگ)ی نەوشیروان مستەفاو (ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو) هەڤاڵ كوێستانی‌و (ئەزموون‌و یاد)ی مامۆستا پشكۆ نەجمەدین‌و (یادەوەرییەكان)ی مستەفا چاوڕەش‌و (بەخەونێكی گەورەوە كەوتینە ڕێ)ى مامۆستا جەعفەرو (كورد دوژمنی خۆت بناسه) ره‌فیق پشده‌ری‌و (دادگای مێژوو) مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ... هتد دەخوێنمەوە، سەدان پرسیاری جۆراوجۆر مێشك‌و بیركردنەوەم ئاڵۆزدەكەن، پرسیارگەلێك كە وەڵامەكانیان بەشێكی بەرچاوو ڕوونەو بەشێكی ون‌و نادیار.
هیگڵ ده‌ڵێت:"ئەو گەلانەی مێژووی خۆیان لەیاد دەکەن مەحکومن بەوەی کە مێژوی خۆیان دووبارە بکەنەوە"، كورد هێشتا نه‌فره‌تی له‌براكوژی نه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی هێزو وزه‌یی مرۆیی بۆ جه‌نگ له‌هه‌ناوی خۆیدا په‌روه‌رده ده‌كات، هێشتا پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی براكوژی په‌ندیان له‌مێژوو وه‌رنه‌گرتووه! په‌روه‌رده‌ی حزبی له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا ڕق ئه‌ستورتر بووه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی