جه‌نگی سه‌د ساڵه‌ی قه‌وقاز، جه‌نگی ڕوسیا‌و تورکه‌کان بوو، كورد زیاتر له هه‌شت هه‌زار ساڵ بوو له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه پێی ده‌وترێت (كوردستانی سور) ژیاوه ، كورد خاوه‌نی چه‌ند هه‌رێمێك بووه به ناوه‌كانی هه‌رێمی (كه‌ره‌كیشلاخ) له 7.99% رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردبوون ، هه‌رێمی ( كه‌لبه‌جار) له 8.99%و هه‌رێمی (كوتورلی) له 9.99%و هه‌رێمی (كوردحاجی) له6.98%و هه‌رێمی (مورادخانلی) له2.98% دانیشتوانه‌كانیان كورد بوون، ده‌رئه‌نجامی جه‌نگی ڕوسیا‌و ئێران بیرۆكه‌و سیاسه‌تی گۆرینی دیمۆگرافیا ده‌گیرێته‌به‌رو ملیۆنان ئه‌رمه‌نی له‌یۆنان و ئاشوری یه‌زیدی له‌توركیاو ئێرانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناچه‌ی كوردنشین له‌كوردستانی سور، سیاسه‌تی ڕاگواستن بیرۆكه‌ی قه‌یسه‌ری ڕووس نیکۆلای یه‌که‌م بوو پاشانیش درێژه ده‌كێشێ بۆ قه‌یسه‌ره‌كانی تری روس، كورد له‌و ناوچانه‌دا له‌باکوره‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات هێزێكی به‌رهه‌ڵستكارو دژ به‌ڕوسه‌كان بوون .
لینین‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ساڵی ۱۹۲۳ ناچاربوون حكومه‌تێكی كوردی له‌چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمیدا بۆ كورده‌كانی كوردستانی سور له‌نێوان ئه‌رمه‌نیاو ئازرباینجان دابمه‌زرێنن، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌هێرشی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر ئازرباینجان كۆتایی پێهات، ته‌مه‌نی ئه‌م ناوچه ئۆتۆنۆمییه بۆ كوردانی كوردستانی سور ته‌نها شه‌ش ساڵ ژیا‌و له‌۸ـی نیسانی ۱۹۲۹به‌ناوی گۆڕانكاری‌و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه (ستالین) له‌سه‌ر داوای توركیا‌و ئێران‌و ئازرباینجان بڕیاریدا ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستانی سور هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا كورد كه‌وته به‌رشاڵاوی ته‌عریب‌و سڕینه‌وه‌و تواندنه‌وه له‌ناو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كاندا، به‌شێک له‌كوردان ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشت‌و ڕویان له‌ڕوسیاو ئاسیای ناوه‌ڕاست‌و ئه‌وروپا كرد، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كورد خۆیان ناونوسکرد به‌تورک ڕه‌گه‌زنامه‌یان بۆگۆڕداو له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی کاتدا بوون به‌تورک، به‌مشێوه‌یه كوردستانی سور له‌به‌ین برا، ئازرباینجان كوردستانی سور له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی خۆی ده‌سڕێته‌وه‌و به‌پێی رێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێ پێكهاته‌یه‌كی نوێ بۆ وڵات دائه‌ڕێژرێت.
سه‌رده‌می حوكمڕانی لینین‌و گورباتشۆف له‌ڕوسیای قه‌یسه‌ردا، شۆڕش له‌به‌شه‌كانی تری كوردستانیشدا هه‌بووه، به‌ڵام بەهانای شۆڕشی هیچ بەشێكی كوردستانەوە نەهاتووە، له‌ڕۆژهه‌ڵات‌و باشور‌و باكوری كوردستان شۆڕش‌و به‌ره‌نگاری هه‌بووه، به‌ڵام دیدو خوێندنه‌وه‌ی لینین له‌زه‌مانی خۆیدا بۆ ئه‌م شۆڕشانه زیاتر پێیوابوو شۆڕشی كورد به‌فیتی به‌ریتانیاو به‌به‌شێك له‌سیناریۆكانی به‌ریتانیایان ده‌زانی، هه‌ربۆیه‌شه لینین وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید ناداته‌وه‌و گورباتشۆف له‌سه‌رده‌می خۆیدا په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ سه‌دامدا هه‌یه، هه‌لومه‌رجی مێژویی‌و سیسته‌می ئیمپریالیستی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی داپڵۆسیبوو، به‌ڵام شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئاسۆیه‌كی نوێی بۆ خه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه هێنایه ئاراوه پرۆسه‌ی خه‌باتی خێراتر كرد‌و به‌عه‌مه‌لی مافی چاره‌ی خۆنوسینی هێنایه ناو مێژووه‌وه، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر بانگه‌وازی به‌ڕووی گه‌نی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌كرد كه دونیایه‌كی تازه هاتووه‌ته ئاراوه دونیایه‌ك هی خه‌ڵكی ڕه‌نجده‌رو گه‌لانی چه‌وساوه‌یه، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رجه‌م ڕێكه‌وتننامه‌كانی ڕوسیای پێشوی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیسدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر باسی له‌بنیاتنانی مرۆڤێكی نوێ ده‌كرد، نه‌ك هه‌ر له‌ڕوی ماده‌وه، به‌ڵكو له‌ڕوی به‌هاو موڕاڵیشه‌وه نه‌چه‌وسێنرێته‌وه، لێره‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد ڕه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فی وه‌رگرت به‌وه‌ی كه مرۆڤی كوردیش له‌هیچ مرۆڤێكی تری نه‌ته‌وه‌كانی تر كه‌مترو زیاتر نییه .
هه‌ژموونی توركیا له‌قه‌وقاز له‌دوای ساڵی ۱۹۹۱ ده‌ستیپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا دووسه‌د هه‌زار توركی ده‌ركردو ئازرباینجانیش سێ سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی ده‌ركرد، ئیدی لێره‌وه ناوچه‌كه ره‌هه‌ندێكی ئیقلیمی وه‌رده‌گرێت‌و (گورباتشۆف) فه‌رمانده‌كات به‌سه‌رۆکی ئازرباینجان كه ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستانی سور زیندوو بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا له‌سه‌رده‌می سلێمان دیمیریل بانگێشتی حه‌یده‌ر عه‌لیه‌ڤ ده‌كات بۆ ئه‌نقه‌ره‌و سه‌د ملیۆن دۆلاری پێده‌به‌خشێت تاكو سوپای ئه‌زرباینجانی بۆ جه‌نگی کورده‌کانی کوردستانی سور ئاماده‌بكات، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو له ١٩ ئابی ١٩٩١ باری نائاسایی له‌ڕوسیا ڕاگه‌یانرا کە سەرۆک گۆرباتشۆف ناتوانێت بەھۆی خراپی باری تەندروستی کاروبارەکان بەڕێوەببات‌و له‌پۆسته‌كه‌ی لادرا، ئیدی سه‌قامگیرکردنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌کان دروستبوو، به‌فه‌رمی دانیانا به‌سه‌ربه‌رخۆی که‌ره‌باخدا، كورد له‌و ناچه‌یه‌دا كه ئێستا توركیا رۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی تێدا ده‌بینێت‌و ئه‌رمینیاو ئازرباینجان په‌لاماری یه‌كتری ده‌ده‌ن‌و ڕوسیا به‌به‌شێك له‌خاكی ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤیه‌تی ده‌زانێت، پێشینه‌یه‌كی مێژووی هه‌یه، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و میلله‌ته‌ی که‌ناتوانێت سود له‌مێژووی وه‌ربگرێت، ئه‌وا دۆڕاندنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به‌داخه‌وه كورد به‌درێژایی مێژوو نه‌یتوانووه په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی