پاته گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له ژیانی ئێمه‌دا ، پێڵاو هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئه‌یكه‌ینه پێمان و ته‌واو ، پێڵاو هه‌ندێك مانای بوون و مانه‌وه‌و ژیانیش ده‌به‌خشێت ، به منداڵی رۆژانی پێش جه‌ژن كه پێڵاوی تازه‌یان بۆ ده‌كڕین ، شه‌وی پێش جه‌ژن له بری بیكه‌ینه پێمان له ژور سه‌رمانه‌وه دامانده‌نا ، كورد له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه یان چاوی له تاڵان بووه ، یاخود راكردن ده‌ڵێت دۆست سه‌یری كڵاوت ده‌كاو دوژمن سه‌یری پێڵاو ، له هه‌ندێ بۆنه‌و رێكه‌وتی تایبه‌تیشا پێڵاو بایه‌خی خۆی هه‌یه ، له‌و باره‌یه‌وه ئێمه هێشتا هیچمان نه‌نوسیوه ، له یه‌كێك له پێشمه‌رگه پارتیزان و ئازاكانم پرسی كاڵاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ت ماوه " وتی نا " له بیركردنی ئه‌و رۆژگاره‌و له بیر كردنی ئه‌وه‌ی پێشتر چۆن ده‌ژیاین كێماسیه .
ئازایه‌تی ئه‌وه نیه بیره‌وه‌ری خوێناوی به‌و جۆره بگێڕیته‌وه كه تێیدا هاوسه‌نگه‌ره‌كه‌ت بكه‌یته جه‌لادو خۆت فریشته ، ئازایه‌تی ئه‌وه‌بوو تفه‌نگ و كاڵا‌و جل‌و به‌رگی هاوڕێ شه‌هیده‌كانت بپارێزی ، ئازایه‌تی هه‌ره مه‌زن ئه‌وه بوو ، جل‌و به‌رگ و تفه‌نگه ژه‌نگاوی و ده‌بده‌به‌و كڵاووجامانی و پێڵاوه‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌ت له ماڵه‌وه داناباو خۆتت بیر كه‌وتبایه‌وه ، تۆ رێزی ئه‌و پێڵاوانه‌ت نه‌گرت كه پێیه‌كانتیان پاراست ، ئه‌و پێڵاوانه‌ی نه‌یانهێشت پێیه‌كانت توشی گانگرین بن .
پێڵاوه‌كانت بیر چوه‌وه ، له ته‌ك پێڵاوه‌كاندا هاوڕێكانت بیر چوه‌وه ، ئه‌و جوتیارو لادێ نشینانه‌ت بیر چوه‌وه له گونده‌كه‌یانه‌وه په‌لاماری ره‌بایه‌و سه‌ربازو گه‌له جاشه‌كانت ده‌داو دواتریش خانووه قوڕینه‌كانیانت به سوتانده‌دا ، خۆتت بیرچوه‌وه .
له دوای راپه‌رینه‌وه تۆ كه‌سێكی تر شتێكی تری ، به پێڵاوه تۆزاویه‌كانی پیش راپه‌ڕینه‌وه دوو جار نه‌هاتویته نێو خه‌ڵك ، یه‌كجار به پاس له شێخه‌ڵڵاوه تا بنه‌سڵاوه نه‌چوویته ، له سه‌رچناره‌وه تا چاخانه‌ی شه‌عب نه‌ڕۆیشتووی ، له ته‌نیشت ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه دانه‌نیشتوی كه به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێن خۆزگه راپه‌ڕین هه‌ر نه‌كرایه ، كه باسی شه‌هیدێك ده‌كرێت ده‌ڵێن چابوو زوو شه‌هید بوو ده‌نا ئه‌ویش وه‌ك ئه‌مانه‌ی ئێستا ده‌بوو ، به‌وه خه‌نیت چوار سێڵڤیت له ته‌كا ده‌گیرێ ، دوو كه‌س خۆی به سه‌یاره‌كه‌تا هه‌ڵده‌واسێ ، به‌وه خه‌نیت كۆشك و ڤێللاو باخ و پارك و ئۆتۆمبیل و كه‌پڵ و كاشی و كارخانه‌كه‌ت ده‌گمه‌ن و نازدارن ، بیرت چوه تۆ به‌رهه‌می جووتێ پاته ده‌خۆی ، كه ئێستا هه‌رنازانی له كوێ و چیان به سه‌ر هات .
من له‌و رۆژه‌وه چاوه‌كانم تۆ نابینێ كه پاته‌كانی خۆت بیر چوه‌وه، له‌و رۆژه‌وه تۆ لای من شتێكی دیكه‌ی ، ئیتر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه نیت كه بۆنی شاخت لێده‌هات ، بۆنی ئازادی ، بۆنی شیعره‌كانی مه‌لا عه‌لی و ده‌نگی گیتاره‌كه‌ی ئازاد هه‌ورامی ، له‌و رۆژه‌وه تۆ شتێكی تری ، ئه‌وه بۆیه ئێستا له نێو ئه‌و سه‌ڵته‌نه‌ته‌وه له بری كه‌مێ شانازی تف له رابردوی خۆت ده‌كه‌یت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی