هەرێم_وتونێلەکەی_بەغدا

14/11/2020

تاریق جەوھەر

کۆبوونەوەی چاوەروانکراوی هەرسێ سەرۆکایەتەیەکەی هەرێم کارێکی باشە هەرچەندە درەنگ وەختیشە، بەلام نابێ لەکۆبونەوەکەداهەست وسۆز زاڵ بێت وبەبێ دیراسەیەکی وردو وەرگرتنی رای تەواوی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بریارێک لەدەرەوەی درێژەدان بەگفتوگۆکان لەگەل بەغدا دەربچێ. لەدوای ریفراندۆمەوە هەرێم بەشێکی زۆری دۆستە سیاسییەکانی خۆی لەئاستی شیعە وسونە وولاتە زلهێزەکان لەدەستداوە، هەروەک ناکۆکی وپەرتەوازەیی ناوخۆش زیاتری لاوازی کردووە ، بۆیە ئەمرۆ هەرێم لەدۆخێک دانیە بتوانی درێژە بەوسیاسەتە بدات کەلە ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ لەگەڵ بەغدا مامەلەی پێدەکرد.

چونکە کورد نەکاراکتەرە سیاسییە لیهاتوەکانی جارانی ماوە لەبەغدا، نە دۆستە ناوخۆیی و بیانییەکانیش وەک پێشوو داکۆکی لێ ناکەن و پاراسەنگی بۆ راست ناکەنەوە. بۆیە لەئیستا ناتوانێ وەک دەساڵی یەکەمی دوای رووخانی سەدام مەرج بەسەر بەغدا بسەپێنێ. لەو کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەبێ بریارێک بدرێ کەلەبەرژەوەندی خەلکی کوردستان دابێ و بەشداربووان چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیرانی موچە و ژیان وبژێوی خەڵک لەبەرچاوبگرن، بەپێچەوانەوە هەر بریارێکی تر لەژێر گوشاری تۆرە کۆمەلایەتیەکان و هەڵوێستی پێشوەختە و سۆز جولاندنی نەتەوەیی بدرێ، بێگومان قەیرانەکانی خەڵک زیاتر دەبێ و هەرێمیش تووشی گۆشەگیری و دابرانی زیاتر دەکا، بۆ دەرچوونی هەرێم و خەڵکەکەشی لەم تونێلە تاریکەی عیراق، پێویستیمان بەدووربینی و بریاری دیرسەکراوی ژیرانە وبەرپرسیارانە هەیە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی