ئۆباما فریادرەسەی دیموكراتەكان

24/11/2020

كاروان فارس

یەكێك لە هۆكارە هەرە سەرەكیەكانی دۆڕانی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا.هەوڵ و جدیەتی و كاركردنی بەردەوامی خودی سەرۆكی پێشوتری ئەمریكا ئۆباما بوو.ئەو سەرۆكە رەشە لێهاتووەو بەتوانایەی ئەمریكا توانی گورزێكی یەكجار گەورە لە كۆماریەكان و بەتایبەتی خودی ترەمپ بدات.تەنانەت لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا ركابەرەكە لە نێوان ترەمپ و بیروئەندیشەو هەوڵە بێ وێنەكانی ئۆبامادا زیاتر رەنگی دەدایەوە وەك لە جۆبایدنی كاندیدی دیموكراتەكان كە توانی ببێتە سەرۆكی ئەمریكا.

لە ئێستادا ئەو سەركردە بەئەزموون و سیاسی یە بەتوانایەی ئەمریكا هەوڵ دەدات گورزێكی تر لە حزبی كۆماریەكان بوەشێنێت.لەئێستاوە هەوڵەكانی خستۆتە گەر بۆ یٔەوەی ئەو دوو كورسی یەی یٔەنجومەنی پیران ماوە لە ویلایەتی جۆرجیا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ یٔەوەی كاندیدی دیموكراتەكان سەرخات.بەمەش كابینەكەی جۆبایدن دەتوانی یٔەو یاسایانە بگۆرێت كە ترەمپ لە سەردەمی حكومرانی یەكەیدا دەریكرد بوو.یٔەگەر بتوانن لە یٔەنجومەنی پیرانیشدا سەركەون تیمەكەی بایدن دەتوانن یٔەمریكا بەخێرای بگەرێنەوە سەر رێگا دروستەكەی.
تێبینی.ویلایەتی جۆرجیا دوو كورسی ئەنجومەنی پیرانی هەیە لە هەلبژاردنەكانی ٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ هێچ كاندیدێك نەیانتوانی سەربكەون.چونكە بەپێ یاسا كاندیدی براوە دەبێت (٥٠+١) دەنگەكان بەدەست بهێنن.بۆیە وا بریارە لە ٥/١/٢٠٢١ هەڵبژاردن بكرێتەوە بۆ یٔەو دوو كورسی یەی ئەپیران لە ویلایەتی جۆرجیا.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی