شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەندیکای زه‌ڕنگه‌رانى کوردستان له‌باره‌ى نرخى ئه‌مڕۆى زێڕه‌وه ئاشكرایكردوه، بەشێوه‌یه‌كى بەرچاو دابەزیوه.
سه‌ندیكاى زه‌ڕنگه‌رانى کوردستان لقى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی زێڕ بەشێوه‌یه‌كى بەرچاو دابەزیوه‌و هەر ئۆنسەیەک بەهەزارو 787 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوه‌و لەپێنج مانگی ڕابردوشدا ئەوە یەکەمجارە به‌و شێوه‌یه نرخى زێڕ دابه‌زین تۆماربكات.
سەندیکای زه‌ڕنگه‌رانى کوردستان لقی هەولێر به‌مشێوه‌یه نرخى زێڕى بڵاوكردۆته‌وه:
یەک ئۆنسە کە 31.1 گرام زێڕە بەهەزارو 787 دۆلار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە360 هەزار دینار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە330 هەزار دینار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە317 هەزار دینار.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە269 هەزار دینار.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی