پرسی ئازادی رادەربرین لەسەرو کێبرکێی حزبییە

29/11/2020

سەرکەوت شەمسەدین

بۆ ئێمە و هاورێکانمان ئازادی رادەربرین و بەرگریکردن لە ئازادیخوازان و کەسانی سەربەخۆ وەک ئۆکسجین گرنگە و ناتوانین هیچ مساوەمەیەکی لەسەر بکەین.

ئەمرۆ لە لە شاری بەغداد لە دیدارم لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق بەرێز (د. ئۆلێ دیەڵ) و قونسوڵی گشتی ئەڵمانیالە هەولێر بەرێز (کلیمێنس سێمتنەر) گفتوگۆی چەندین پرسی گرنگمان کرد سەبارەت بە پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد و پرسی ئازادی رادەربرین و مەلەفی چالاکوانانی دەستگیرکراو. سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیش م کرد بۆ پشیوانی رۆژنامەنوسان و پێشخستنی تواناکانیان، بەڵام دڵنیاشکرامەوە کە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا لەرێگەی نوێنەرایەتیەکانیان لە کوردستان بەردەوام فشاردەکەن بۆ فراوانکردنی فەزای ئازادی راگەیاندن، و هەنگاوی کرداریش بەو ئاراستەیە دەنێن.

بونی ناکۆکی سیاسی و جیاوازی لەسەر پرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد، پرسی نەوت و موچە بابەتێکی زۆر سروشتی یە، بەڵام ئەوەی قابیلی تەفسیر و رای جیاواز نییە بەرگریکردنە لە ئازادی رادەربرین و ترس و تۆقاندنی میدیاکاران و چالاکوانان لەبەر ئەوەی رەخەنەدەگرن و خۆپیشاندان دەکەن. بۆیە جارێکی تر داوا دەکەین هیچ هێز و گروپێک بیر لە بەکارهێنانی ترس و تۆقاندن نەکاتەوە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی چونکە ئارامی هەرێم بەند نییە بەنونی ئاسایش و پێشمەرگە، بەڵکو بەندە بە بونی فەزایەکی ئازاد بۆ هەموان کەملمانێی سیاسی بکەن.

 سەرکەوت شەمسەدین

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق