له هه‌رێمی كوردستاندا به ته‌نها داروخانی ئابووری و خراپی سیستمه حوكمرانیه‌كه‌ی نابینین ، به‌ڵكو ئه‌م شكسته‌ی حوكمڕانی كۆمه‌ڵێك گرفتی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، سایكۆلۆجی ، هۆشیاری هێناوه‌ته ئاراوه ، له‌م سیستمه حوكمڕانیه‌دا له‌سایه‌ی بوونی میدیایه‌كی زه‌به‌لاحی كونترۆڵكراوه‌وه له لایه‌ك و مێدیایه‌كی فه‌یك له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رده‌وام هه‌وڵده‌درێت وێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان، سه‌ركرده‌كان ، به پێی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ناو ئه‌و حوكمرانییه دابڕێژرێته‌وه ، هه‌ر كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌یه‌ك خاوه‌نی روئیای سیاسی و ئیراده‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت به‌دڵنیاییه‌وه به توندی ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لاماری ئه‌م ماكینه ئیعلامیه زه‌به‌لاحه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌ك كه له زۆر بۆنه‌دا كه‌وتۆته به‌ر په‌لاماری میدیای فه‌یك و فه‌رمی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی حوكمرانی كوردستانه‌وه ، به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆك كۆماری عێراقه، گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌م په‌لامار و هێرشه ناره‌وایانه ، به‌رهه‌می بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه له به‌رهه‌م ساڵحدا ، ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ساڵح ملكه‌چ نه‌بوه بۆ ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم و به رونتریش بڵێن پارتی و خانه‌واده‌ی بارزانی ، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ئه‌و تاكه سه‌رۆكێكی عێراقه له ده‌ره‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی پارتی و ماڵباتی بارزانیدا ئه‌و پۆسته وه‌رئه‌گرێت ، زیاتر له‌وه‌ش ئه‌و له رێگه‌ی به‌هێزی كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی خۆیه‌وه توانی یه‌كێك له هه‌وڵه هه‌ره جدییه‌كانی پارتی شكست پێبهێت ئه‌ویش دانانی فوئاد حسێن بوو به سه‌رۆك كۆمار ، پارتی له رێگای ته‌خشان و په‌خشانكردنی ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌وه ، له‌رێگا به‌كارهێنانی هه‌موو پێگه و ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌وه ، هێشتا نه‌یتوانی شكست به به‌رهه‌م ساڵح بهێنن ، له چه‌ند رۆژی به‌رله هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ، پارتی ده‌یان ملیاردۆلاری وه‌ك به‌رتیل خسته به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و كوتله عێراقییه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ، بارزانی به هه‌موو هێز و پێگه‌ی خۆیه‌وه فشاری له ئه‌مریكا و ئێرانكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نه‌بیت به سه‌رۆك كۆمار ، سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه شكستیان هێنا و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵبژێردرا ، كاتێكیش بوو به سه‌رۆك كۆمار له رێگای توانا و لێهاتویی خۆیه‌وه به باشترین شێوه ده‌سه‌ڵاته‌كانی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا به‌كارهێنا و رۆڵێكی میحوه‌ری بینی ، ئه‌مه‌ش بۆ پارتی مایه‌ی خۆشحاڵی نه‌بو ،بۆیه سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام له رێگای میدیا و ژماره‌یه‌ك نوسینی بێ بایه‌خه‌وه په‌لاماری ئه‌درێت
.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له سه‌رۆك كۆمار ئه‌گرن، به دووباره‌كردنه‌وه ئیدیعای نه‌ته‌وایه‌تیه‌كی ساخته ، به‌شێكی تریش ئه‌وانه‌ن كه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گوتاره نه‌ته‌وه‌ییه ساخته‌یه‌دان، پارتی لانیكه‌م له پانزه ساڵی رابردوودا به‌رپرسیاری یه‌كه‌می كوردستان بوون ، ئه‌نجامده‌ری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و ئه‌ندازیاری سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابووری بوون، كه سه‌ره‌نجام كوردستانیان له دۆخی ئیفلاسی نزیك كردۆته‌وه، له ته‌مه‌نی سه‌د ساڵه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردیدا كوردستان دۆخی وا خراپی به خۆوه نه‌بینیوه ، له هیچ قۆناغێكدا كورد ده‌یان ملیاردۆلار قه‌رزار نه‌بوه ، له هیچ قۆناغێكدا هێنده ناته‌بایی و به‌دگومانی له ناوخۆدا بوونی نه‌بوه ، هێنده كه‌سێتی كوردی لاواز و بێ متمانه نه‌بوه ، بگره به ته‌واوی خودی قه‌واره‌ی هه‌رێمیان خستۆته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری له‌ناوچوون ، كه‌چی ئه‌م نوخبه حوكمرانه رێگا به خۆیان ئه‌ده‌ن گومان له ئاستی به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر كوردێك بكه‌ن كه له ده‌ره‌وه ئه‌جێندای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بێت ، ئه‌وه‌ی ملكه‌چی ئه‌وان نه‌بیت ئه‌كه‌وێته به‌ر په‌لامار به ده‌مامكی كوردایه‌تییه‌وه .
به‌رهه‌م ساڵح له ماوه‌ی كاركردنی له به‌غدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكێكی نیشتیمانی له عێراق كاری خۆی ئه‌نجامداوه و پرۆژه‌ی هه‌بوه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شان بوه وه‌ك سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكی هه‌موو عێراقیه‌كان بێت و به‌رده‌وام ره‌هه‌ندی كوردستانی له روئیای سیاسی و ئه‌جێندا سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌یی هه‌بوه ، به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی كوردستان و خوشگوزه‌رانی و مافی ژیانكردنی خه‌ڵكی كوردستان
یه‌كه‌م : سه‌رۆك كۆمار، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه دژ به په‌لاماری توركیا و ئێران بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاته ده‌نگ و به‌یاننامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه ، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئیدانه‌ی هێرش و په‌لاماری وڵاتانی هه‌رێمی كرد به هه‌ر بیانویه‌كه‌وه بێت ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پێداگیری له قه‌ره‌بووكردنه‌وه زیانلێكه‌وتوانی هێرشه‌كان ، ئه‌مه له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم ، تا ئێستا به یه‌ك به‌یاننامه ، به یه‌ك لێدوان ئێدانه‌ی په‌لامار و هێرشه‌كانی توركیا نه‌كردوه ، به پێچه‌وانه‌وه له رێگای تۆمه‌تباركردنی په‌كه‌كه‌وه، پاساوی بۆ ره‌وایه‌تی هێرشه‌كانی توركیا هێناوه‌ته‌وه
دووه‌م : هه‌ڵویستی سه‌رۆك كۆمار له پرسی خۆرئاوای كوردستان و ساتی په‌لاماری توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوا رون و ئاشكرایه ، سه‌رۆك كۆمار هه‌م په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی و هه‌میش پێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری بۆ به‌رگری له دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ( وه‌ك دۆزێكی ئیسنانی و سیاسی ره‌وا ) به‌كارهێنا ، بێگومانیش هه‌وڵه‌كانی ئه‌و رۆڵی گرنگی هه‌بوو له‌وه‌ستاندنی هێرشه‌كان ، ئه‌مه له كاتێكدا و له هه‌مان ساتی هێرشه‌كاندا كه‌سانی دیكه كه ئیدیعای كوردایه‌تی ئه‌كه‌ن و خه‌ڵكی دیكه تۆمه‌تبار ئه‌كه‌ن ، گه‌مارۆیان خستبوه سه‌ر ئه‌زموونی خۆرئاوای كوردستان و له مێدیاكانه‌وه راسته‌وخۆ و نا راسته‌وخۆ پشتیوانی توركیا بوون .
سێیه‌م : سه‌رۆك كۆمار له پرسی مووچه و قووتی خه‌ڵكدا ، به‌شێوه‌یه‌كی لێبراوانه پێگه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندی كه‌سێتی خۆی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان به‌كارهێناوه ، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه ، په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌كارهێنا و ئاكامێكی ئیجابی هه‌بوو ، چه‌ندین مانگ مووچه هات بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ بڕه نه‌وتێك ته‌سلیم بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی لانیكه‌می پابه‌ندییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له قوناغی دواتریشدا هه‌مان هه‌وڵ و توانای سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی به‌رده‌وام بوه ، سه‌رۆك كۆمار كۆشكی سه‌لامی كردۆته ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی هێز و كوتله كوردستانییه‌كان له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی مووچه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بارێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم لاریان كردوه ، به ئاسانی راست نابێته‌وه و خراپی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و تاڵانی سامانی نه‌وت كۆسپی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م گفتوگۆكان
چواره‌م: سه‌رۆك كۆمار پشتیوانێكی جددی بوه له پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و له قۆناغی سه‌رۆك وه‌زیرانی له هه‌رێمی كوردستان، به پراكتیك ده‌ستی به چاكسازی سیستمی حوكمرانی كردوه ، له ئێستاشدا به بوونی له به‌غداله‌م پرۆژه و ئه‌جێنده چاكسازی دانه‌بڕاوه ، به‌ڵكو تێزی روونی خۆی بۆ هه‌موو پرسه‌كان خستۆته روو ، هه‌ڵویست و چالاكیه‌كانی ئه‌م راستیه روون ده‌كاته‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی