چارەنوسی پشکی هەرێم چی لێدێ ؟

13/01/2021

بەختیار شاوێس


هەفتەیەکە لەپەرلەمانین ، خاڵی جەوهەری بەیاساکردنی موازنەکەی ئەمساڵی عیراقە

لەمەش جەوهەرتر بۆ ئێمە ، چارەنوسی بەشی هەرێم و تێپەڕاندن یان تێنەپەڕاندنیەتی

سەرلەئێواری ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەسیاغەکردنەوە و دەنگدان گەشتونەتە مادەی ۱٦

بەم پێیەش ئەوەی کەپەیوەندی بەپشکی کوردەوە هەیە کەلە مادەکانی (دە ) و (یانزە) دان، بەم شێوەیە لەناو لیژنەی دارایی تێپەڕیوە::

دوو پێشنیار دەنگی لەسەر دراوە و لەڕۆژی دەنگدانی موازەنە دەهێنرێتە ناو هۆڵی پەرلەمان

یەکەمیان:

ئەو دەقەیە کە خۆی لەناو پڕۆژە یاساکەدا هاتوە

دوەمیان:

 لەبری 250 هەزار بەرمیل ، دەبێت هەرێم تەواوی نەوت و داهاتی نا نەوتیەکان تەسلیم بکات

بەپێی پەیڕەو سەرەتا هەموارەکە واتە پێشنیاری دووەم دەخرێتە دەنگدانەوە،،،

 وە ئەوەی من ئاگاداربم هەر حەوت کوتلە شیعیەکە و زۆرینەی سونیەکان بڕیاریان داوە لەگەڵ پێشنیاری دووەمدا بن

خاڵی ئیجابی بۆ کورد ئەوەیە کە لەناو پڕۆژەکەدا لەبری ٪12٫67 بڕی ٪13٫9 بۆ پشکی هەرێمی کوردستان گۆڕڕاوە...

ئەڵبەت هەموو ئەمانە کاتێک دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێککەوتن لەدەرەوەی پەرلەمان بکرێ ، واتە کورتیەکەی هەرێم بەفعلی نەوت تەسلیم بکات، چونکە متمانەیان نەماوە

ئایا لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو ئەم ڕێککەوتنە دەکرێ و بەڕاستی نەوت تەسلیم دەکرێ؟؟؟؟

خۆ ئەگەر ئەوە نەکرێ ئەوا نەک ٪13٫9 بەڵکو ٪50 ی بودجەکە بۆ هەرێم دابنێن،ئەوا دینارێک ناگاتە هەولێر و تەنها مرەکەبی سەر کاغەز دەبێت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی