گۆڕان ڕووگیری خەڵک و گۆڕانخواز و دەنگدەرانە.. یان پارتی و گرووپی دەسەڵاتخوازە؟!!

19/01/2021

سیروان حەمەڕەشید

هەمو کەسێکی ویژدان زیندوو ئەو ڕاستییە درک پێ دەکات  (سەید عمر )کەسایەتێکی ماندوو و  هیلاکە و یەکێکە لەئاکتەرە شۆڕشگێر و سیاسیە و خاوەن ئەزموونی وحزبی و ململانێ و  هەموو تەمەنی گەنجیەتی و خۆی لەزیندان و پێشمەرگایەتی بەرێکردوە،  نیوەی جەستەشی لەپێناو شۆڕش و کوردایەتیدا لەدەستداوە.. دەشزانین (سەیدعومەر) دەستپاکترین  و بەئەخلاقترین سیاسیە ، تەنانەت لەوەش گەیشتووین ڕێککەوتن لەگەڵ پارتیدا بۆ پێکهنانی حکومەت هیچ سود و بەرژەوەندییەکی شەخسی و تایبەتی ڕێکخەری گشتی تێدا نییە، هەمولایەک و ئێوە و بەشێکی لەئەندامانی خانەڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بە ڕازی و ناڕازی و  یار و نەیارەوە  دەزانین پارتی  ڕێککەوتنی لەگەڵ گۆڕاندا ڕاستگۆ نەبووە و کەمترین خاڵی ڕێککەوتنی  جێبەجێبکردوە . گۆڕان لەبەردەم دەنگدەران و خەڵکدا توشی گەورەترین ڕووگیری و بێ متمانەی بۆتەوە ..

کەچی سەرباری ئەوەش هێشتا پارتی هەڕەشەئامێزانە بەرخود و لێپرسینەوە لەگۆڕان دەکات و وەک سەرکردە و ئۆرگانێکی پارتی مامەڵە لەگەڵ بزووتنەوەکەدا دەکات.!!!
دەپرسین    (سەید عومەر) و گۆڕان دەرگیری چییە و بۆ ناتوانن لەو حکومەتە گەندەڵ و فاسدە بێنەدەرێ؟  بۆ ئەوەی چیدی بەرپرسیاریەتی و ئۆباڵی برسیکردنی خەڵک و شکستی  29ساڵی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی   نەخەنە ئەستۆی مێژووی سیاسی گۆڕان وخۆتان، گرنگە بوێرانە چاوێک بەڕێککەوتن و بەشدارکردنی بزووتنەوەکە لەحکومەتی بخشێنەوە..؟
 بەڵێ بەدڵنیایەوە ئەمە واکردوە ڕۆژبەڕۆژ هەڵسوڕا و خەڵک و دەنگدەران و گۆڕانخوازان لەبزووتنەوەکە دڕدۆنگ بن و  دروو بکەونەوە،  بەجۆرێکی وا خەریکە تەواو بێ متمانە دەبن... 

هیوادارین بەڕێز ڕێکخەری گشتی و ناوەندی بڕیاری بزووتنەوەکە  چیدیکە  گۆڕان نەکەنە قوربانی هاوبەشییەکی زەلیل و کۆمەڵێک پۆست و ئیمتیازاتی هەندێک ئەشخاسی خۆپەرست و بەرژەوەندیخواز  و دەسەڵاتی نابەپرسیار و فاسد... ئاشکرایە  لەسەرەتاوە پڕەنسیپەکانی گۆڕان بریتیی بوو لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵکاری و بەدیهێنانی لانی کەمی دادپەروەری و باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان . بەڵام  لەئێستا دەرکەوت بەهۆی  فاشل و بێ بەڵێنەکانی پارتی لەگەڵ ئێوە و ڕووگە و سیاسەتی گۆڕان  بەرەو  چ ئایندەیەکی خراپ و نائومێدی دەڕوات؟ 

 ئەو دۆخە نەخوازراوەی ئەمڕۆ گۆڕان تێکەوتوە  گومانی تێدا نییە دەرهاویشتە و لێکەوتەی ئەو فاکتەی سەرەوەیە.  کەبەشێوەیەک   جەماوەر و گۆڕانخوازان متمانەیان بە سیاسەت و ئەدای گۆڕان  نامێنت.. دواجار هێشتا نەچووە بچێت  کات و دەرفەت لەبەردەم بزووتنەوەکە ماوە، تەنها پێویستی بە بڕیاری حەکیم و ئازایانەی بزووتنەوەکە و ئێوەیە..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی