وەرچەرخانێکی ترسناک

16/02/2021

حاكم شێخ لەتیف

ئەوەی ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی ھەولێر کردی وەرچەرخانێکی مەترسیدارەو نابێ لێی بێ دەنگ بین ، دەبێ دادگای تەمیزیش ئەو ھەڵەیە راست بکاتەوە،  بەداخەوە ئەوە دەرەنجامێکی سروشتی  بەسیاسەت کردنی دادگایە کە ئێمە٢٠ ساڵ دەبێ ھاواری بۆ دەکەین
بۆیە دەبێ 
١-خۆمان فشار بکەین پێش ئەوەی دەسەلات ناچار بکرێ خۆی لەژێر فشاری نێودەولەتی و رێکخراوەکان راستی بکاتەوەو بیکات بەچاکەی خۆی
کاتی خۆی دادگای تاوانەکانی ھەولێر بەرێز کەمال سەیدقادری بە ٣٠ ساڵ زیندانی حوکمدا ، لەسەر ئەوەی قسەی بە مەرحوم مەلا مستەفا کردبوو، دواجار لەژێر فشاری ناوخۆیی و نێودەولەتی و بەتایبەتی ئەو ولاتەی بەرێز کەمال ھەلگری رەگەزنامەکەی بوو حوکمەکە ھەلوەشێندرایەوەو زۆریش لەسەر سومعەتی دادگاکان و حوکمەتی ھەرێمیش کەوت
٢- ئەم حوکمە سەنگی مەحەکە بۆ ھاوبەشەکانی پارتی لە حوکمەت و یان دەبی دانبەوەدا بنێن کە ئەوان ھیچ نین و تەنھا دیکۆرن و دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتون  و چیتر بەیت و بالۆرەی خزمەتی خەلک لێنەدەنەوە یان دەبێ ھەلوێستیان ھەبێ ، ھیچ بابەتێکیش ھێندەی ئەمە گرنگ نیە یان لەگەڵ دادپەروەری یان لەگەل زوڵم. 
- بەتایبەتی یەکێتی ھەمووی دورۆژە کۆبونەوەی سەرکردایەتیان یەکێک لە بریارەکانی داواکاردنی ئازاد کردنی راگیراوەکان بوو کە مایەی دلخۆشی خەلک بوو ، کەچی پارتی وەک ئەوەی بیەوێ تەحەدای یەکێتی بکات لە خێراترین داگاییکردندا لە کەیسێکی گرنگ کە تۆمەتی جاسوسی و تیرۆریان خستونە پاڵ بە دوو جەلسەی یەک لە دوای یەک و لەماوەی دورۆژدا  کە ھەرگیز وێنەی نەبوە حوکمی دان ، نامەیەکی رونی بۆ یەکێتی نارد بریارەکەتان قیمەتی ئەو مەرەکەبەی نیە کە پێی نوسراوە
-گۆران خۆی دەلێ یەکێک لە ئامانج و بەرنامەکانێ بەشداریمان لەحوکمەت فراوانکردنی پانتایی ئازادیەکانە
-نەوەی نوێ ویەکگرتوو کۆمەل ئۆپۆزسێۆنن واجبیانە لەبەرەی بەرگری بن لە مافو ئازادیەکان و ھەلوێستی کردەییان ھەبێ پێش ئەوانی دی
خەلکی بێلاین و یاسا ناس و پارێزەرو خوازیارانی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری
ھەموان ئەرکی مێژویمان لەسەرە ئەم روداوە نابێ تێپەرێ 
ئازادی و بەرگری کردن لە ئازادی قوربانی دەوێ با یەکجار بەیەکەوە ئامادەی ئەو قوربانیە  بین  
با بریاری ھەلوێستێکی کرداری یەکگرتوی سەرتاسەری بدەین  و نەیەڵین ئەم روداوە مەترسیدارە تێپەڕێ

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی