​ئێمە لەناو مێژویەكی زیندوداین

19/02/2021

كمال محمد

كاتێك ئەڵێین مێژوو زیاتر دۆخی ڕابردومان بەخەیاڵدا دێت ،ڕابردو ئەو ڕێگایە كەئێمەی پێدا هاتوین ،ڕابردو ئەبێتە یادگاری خۆش و ناخۆش بۆئێمە ،بیركردنەوەی ئێمە لە مێژودا جێبەجێكردنی ئەو هەوڵانە بو كە  ڕزگارمان بكات لە كۆمەڵگایەكی لەت لەت بوی بێ هێز،كۆمەڵگایەك كە نكوڵی لە ناسنامەكەی و دیاریكردنی چارەنوسی گەلەكەی دەكرا بەدەستی خۆیان ،بەڵام كاتێك ئەڵێین مێژوو هەڵبەت بۆ ئێمە هێشتا زیندوە ،لەمەشدا هانا ئارێنت زۆر بەجوانی پێناسەی مێژوو یٔەكات و بە قورسایی مەیتێك ناوی یٔەبات كەبەسەر پشتەوەیە وپێویستی بە خۆلێ ڕزگاركردنە ،

یٔێمە لەنێو گۆشەگیریدا خراوینەتە نێو گۆشەگیرییەكی دیكەوە بەجۆرێك كائیوسی ئێستا ئەو خەونە نەبو كە ئازایەتی و فیداكاریمان بۆ یٔەسەلماند،ئێمە یٔێستا وەك ئەو پشیلەیەین كە فڕێ دراوینەتە نێو بیرێكی قوڵ و بەردەوام میاو میاومانەو پاشماوەی خواردنەكانمان پێ ئەدرێت و ماڵی دەستی دەسەڵات كراوین تا نەتوانین بەدوای ئازادیدا بگەرێین ،ئێمە ئەگەر بەشێوەیەكی راست دەرك بە چەمك و دەسەڵاتی دژەكانمان بكەین تێ ئەگەین كە ئەم دو دەسەڵاتە دژەی ژیان و ئازادیمان چۆن بارگاوی یەك كراون .

هێندەی ئەزانرێت كۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەنێو مەخلوقاتدا تاكە هەبونێكە خاوەنی ویژدان بێت ،ویژدانیش لەچارەسەری كێشەكان و دادپەروەریدا گەورەترین چەكە ،هەربۆیە داستایۆڤسكی سەبارەت بە ویژدان ئەڵێت كە خوداوەندی ناخی مرۆڤە بەڵام یٔەوەی یٔەبینرێت لەدەسەڵاتی كوردیدا نەبونی ویژدان ودادپەروەرییە هێندەی تاوەكو ئێستا لە شیكردنەوەو پێناسەكردنی سیاسەت و دەسەڵاتیان بۆی بكرێت ،ئەگەر دەسەڵات پێی وایە بە كپكردنەوەی دەنگە یٔازاو ناڕازییەكانەوە درێژە بە هەبونی ئەدات ئەوا دواجار بەشكستی خۆی كۆتایی دێت ،

هەرگیز زیندان ناتوانێ دەنگی ئازاد قەتیس بكات و تاكێكی ریٔالیست بخولقێنی ،تاكی ئازادلەهەر كوێ بێ گەڕان بەدوای حەقیقەت ئەتوانێ بیگەیەنێتە گەشەكردنێكی گەورەی هێزی هزرو ئیرادەبونییەوە هەروەك چۆن  گرامش گرنگترین تێزە فیكرییەكانی لەزیندان نوسیوەو نوسەری ڕوسیش سۆڵژنیتساین ڕۆمانی  ڕۆژێك لە ژیانی یٔیڤانی لە زیندان نوسیوە ،بۆیە یٔەوەی دەسەڵات لەڕێگەی سەركوتكاری و دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵاتی دادوەرییەوە لەڕێگەی حیزبەوە ئەیكات خۆتێپەڕكردنی هاوڵاتی بكاتە ناچارییەك لەم مێژوە زیندوەی تیایدا ئەژین و بە دەسەڵات بڵێت پێویستە ئێوەش ئەزمونی چێژ و ئازار بكەن و بزانن نەك ئێوە تەواوی مرۆڤایەتیش ناتوانێ ژیان و ئازادی كەسێك سەركوت بكات  .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی