شارپرێس:
1
سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم ئه‌وانه‌ی له بری كاتژمێر كاژێر یان كاژمێر ده‌نووسن ، ئه‌وانه كوردی شێوێنن و هاوبه‌شی ئه‌وانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ زمانی كوردی وێران بكه‌ن ، كاژماردن و كات ژماردن دوو شتی زۆر جیاوازن، دوێنێ له نه‌بوونی هه‌ڵوێستی حزبه‌كاندا ده‌رهه‌ق به سیاسه‌تی فاشیانه‌ی گورگه بۆره‌كان و ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆر به‌رانبه‌ر هه‌ده‌په ئێمه چه‌ند دۆستێ سه‌ردانی باره‌گای هه‌ده‌په‌مان كرد، چوونه‌كه چوونێكی دۆستانه‌و هاوپشتی بوو ، ده‌نا ئه‌وه ئه‌ركی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و ئه‌وانی تره هه‌ڵوێستی بوێرانه بۆ پاڵپشتی هه‌ده‌په ده‌ربڕن، كه ئێستا ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ده‌رگای دادگایان لێ‌گرتوون ، ئه‌وه له كاتێكا ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په خۆیان له خه‌راپترین دۆخدان و ئاكه‌په پارچه پارچه بووه ,هه‌وڵه‌كه‌ش بۆ داخستی هه‌ده‌په له كاتێكا 67 كورسی له هه‌ڵبژاردن هێناوه ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تیه به دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان له توركیا .
2
چوونی ئێمه هیچ له سته‌مكاری ئاكه‌په‌و فاشیزمی ده‌سه‌ڵات له توركیا ناگۆڕێت ، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێكی ئاكاریه ، ئێمه له كه‌ركوكه‌وه رۆیشتین له‌م سه‌ره‌وه دوو كاتژمێر‌و نیوله خاڵی پشكنینی شێراوه‌به سه‌دان ئۆتۆمبیل بێ هۆ ئه‌وقیان خواردبوو ، دوای دوو كاتژێرو نیو توانیمان ئابڵوقه‌كه تێپه‌ڕێنین ، هه‌ڵبه‌ت هیچ هۆكارێكیش نه‌بوو بۆ ئه‌و كاره جگه له سوكایه‌تی به‌و هه‌موو خه‌ڵكه، له گه‌ڕانه‌وه‌شدا له خاڵی پشكنینی پردێ‌ی حكومه‌تی عیراقی كاتژمێرێك سوكایه‌تی به خه‌ڵك كرا ، به گشتی سێ سه‌عات و نیوو ئێمه له سه‌یته‌ره‌ی ئیهانه‌بووین ، له كاتێكا به فڕۆكه به‌و ماوه‌یه مرۆڤ ده‌توانێ له به‌غداوه بگاته له‌نده‌ن ، راستی سه‌ره‌ڕای سوكایه‌تیه گشتیه‌كه من به‌زه‌ییم به‌و هه‌موو پیره ژن و پیره مێرده‌دا ده‌هاته‌وه كه پرزه‌یان له به‌ر بڕا بوو.
3
پارتی له ئه‌ده‌بیاتی خۆیدا ده‌ڵێت كه‌ركوك دڵی كوردستانه ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی گیریان خواردبوو زیاتر له 60%یان كه‌ركوكی بوون ، به‌رپرسه پارتیه‌كانی كه‌ركوك هه‌موویان زۆرباش ئاگارداری ئه‌و دۆخه‌ن ، من ڕووی ده‌مم له " محه‌مه‌د خورشید ، محه‌مه‌د كه‌مال ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، هه‌ڵۆ نه‌جات " و هه‌موو ئه‌وانی تره ئایا لانی كه‌م ناتوانن ئه‌و سوكایه‌تیه كۆتای پێ‌بێنن، ئایه ناكرێت ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی كردنه به مرۆڤ له یه‌ك وڵات و له نێوان دوو شاردا رابگیرێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی