هاوپەیمانێتیەکی گرنگ!

02/05/2021

ئارێز عەبدوڵڵا

ئەو هاوپەیمانێتیەی لەنێوانی ی.ن.ک‌و گۆڕان کرا زۆر گرنگ‌و هەنگاوی یەکەمی قۆناغێکی نوێی کاری هاوبەش‌و پێکەوەییە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی، خۆزگە هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی ناوچە دابڕێندراوەکان لەژێر یەک ناونیشان بەشداریمان دەکرد، بەڵام نەکرا!

هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی‌و گۆڕان گرنگە، چونکە:
یەکەم: هەمیشە کاری هاوبەش‌و پێکەوەیی ئەنجامی باشتری دەبێ. 
دووەم: دەبێتە هۆی لەیەکتر نزیکبوونەوەی زیاتری سەرکردایەتیی‌و بنکە جەماوەرییەکەی هەردوولا.
سێیەم: هۆکارێک دەبێ بۆ ڕاستکردنەوەی پارسەنگ‌و دروستکردنەوەی هاوسەنگی سیاسی.
چوارەم: هۆکارێک دەبێ بۆ سەقامگیریی‌و بەهێمنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردن.
پێنجەم: هۆکارێک دەبێ بۆ یەکدەنگیی‌و یەکهەڵوێستی لەبەغدا.
شەشەم: ئەو هاوپەیمانێتیە بنەمایەکی گرنگە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی گەورەتر لەسەر ئاستی عێراق.

دیارە جگە لەو هاوپەیمانێتیە لێکتێگەیشتن‌و وەک یەک خوێندنەوەی هەلومەرجە سیاسیەکانی هەرێم‌و بەغداش لەنێوان یەکێتی‌و کۆمەڵ‌و یەکگرتوو هەیە، ئەوەش هەنگاوێکی گەورەو گرنگە.

ئەنجامی ئەو دوو هەنگاوە بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی کوردستانە، هیوادارین هەنگاوی تری بەدوادابێ، بەتایبەت لەگەڵ گۆڕان.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی