ڕێكخراوی cptبونیادنه‌ری ئاشتی مه‌سیحی ئه‌مه‌ریكی، به‌داتاو زانیاری ورد له‌سه‌ر له‌شكركێشی‌و تاوانكاریه‌كانی توركیا سه‌راسیمه‌ی كردین، ئه‌وان به‌ئێمه‌یان وت له‌بادینان تاوانی جه‌نگ‌و جینۆساید ڕووده‌دات‌و كه‌سیش نییه ده‌نگی به‌رزبكاته‌وه، دنیاش وه‌ك ڕۆژگاری ئه‌نفال 1988 له‌خه‌وێكی قوڵدایه، له‌كاتێكا ئێستا میدیا‌و ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن له‌به‌رزترین ئاستایه‌و به33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌راورد ناكرێت .
ڕێكخراوه‌كه ڕاپۆرتێكی مه‌یدانیان كردوه‌و ناونیشانێكی سه‌رنجڕاكێش‌و سۆزدارانه‌یان بۆ داناوه "ئایه جارێكی تر ژیانی ئاسایی بۆ گوندنشینانی سه‌ر سنور ده‌گه‌ڕێته‌وه؟" ڕاپۆرته‌كه باسی په‌لاماری چنگی هه‌وره بروسكه‌ی توركیا ده‌كات له‌سێگۆشه‌و له‌سنوره‌كانی بادینان، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌ی توركیا بمانه‌وێت یان نا به‌هاوكاری ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌داو به‌ریتانیاو به‌گشتی ناتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌لاماره‌كه ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره كه له‌وه ناچێت له‌نێوان هێزێكی گه‌ریلایی‌و ده‌وڵه‌تێكی سته‌مكاری گه‌وره‌دابێت‌و پڕۆژه‌كه‌ش زۆر له‌ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر په‌كه‌كه زیاتره .
په‌لاماره‌كه له23ی نیسان ده‌ستیپێكرد، ئه‌گه‌ر چی مێژووی په‌لاماری ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ش له‌سه‌ره‌تای حوزه‌یران نووسراوه، یانی به‌گشتی ئه‌وه‌ی له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه چیرۆكی یه‌ك مانگی شه‌ڕی توركیایه دژی خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان، توركیا هه‌ر به‌داگیركردنی باكوری كوردستانه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و له‌ڕۆژئاواو باشوریش داگیركاری ده‌كات پیاوه ده‌ست به‌ده‌ستنوێژو ده‌م به‌نزاكه‌ی عوسمانی تازه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌خمورو شه‌نگالیش ده‌كات.
له‌م هێرشانه‌دا سه‌دان باخی میوه‌و ڕه‌زو زه‌وی كشتوكاڵی زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوه هه‌زاران دۆنم زه‌وی وێرانكراوه‌و كراوه‌ته مه‌یدانی جه‌نگ، 1300 كوره‌ی هه‌نگ له‌ناو دراوه، 22 گوند له‌ناو شه‌ڕه‌كه‌دایه‌و زیاتر له1500 هاووڵاتی سڤیل ئاواره‌و بێڕێ‌و جێكراون‌و له‌سه‌ر زه‌وی‌و زاری خۆیان هه‌ڵكه‌نراون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداركراون، له2015 تائێستا زیاتر له120 هاوڵاتی مه‌ده‌نی بریندار‌و زیاتر له100 هاوڵاتی بێچه‌ك شه‌هیدكراون كه له‌ناویاندا ژن‌و منداڵی ساواهه‌ن .
په‌لاماره‌كه هاوشێوه‌ی په‌لاماری 1988ی به‌عسه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر گوندنشینانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، ئه‌مه بێئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌و ناوچه‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی باڵاش نقه‌یان لێوه بێت، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت داربڕینه‌وه‌كانیش هه‌ڵڵای له‌سه‌ركرا، چیرۆكی دار بڕینه‌وه‌كه بۆ چه‌ند ساڵ پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تازه نییه، به‌ڵام ئێستا چڕتره، شێوازی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا‌و بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌و ناوچه‌یه به‌ئێمه ده‌ڵێت كه شێوه‌یه‌ك له‌ڕێكه‌وتن‌و پێكه‌وه كاركردن هه‌یه، تائێستا‌و له‌و ماوه‌یه‌دا توركیا چوار بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی داناوه، به‌م ژماره‌یه‌وه بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازی توركیا له‌هه‌رێم بۆ 42 بنكه‌و باره‌گا به‌رزده‌بێته‌وه، بێجگه له‌بنكه‌و باره‌گا هه‌واڵگریه‌كانی ناو بادینان.
له‌م ئۆپراسیۆنه‌ی ئه‌مجاره‌دا یه‌كه‌م گوندی په‌لامار دراو گوندی كێسته‌یه 34 خێزانی گونده‌كه له‌به‌رده‌م بۆردومانی به‌رده‌وامی توركیادا به‌ناچاری گونده‌كه‌یان چۆڵكردوه‌و چونه‌ته چه‌لكێ له‌وێش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاوای چه‌لكێدا ڕووبه‌ڕووی بۆردومان بوونه‌ته‌وه‌و ناچار له‌ته‌ك 23خێزانی ئه‌وێشدا هه‌ڵاتون، هه‌روه‌ها به‌فڕۆكه‌و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشككراوه‌ته‌سه‌ر هرورێ، تاكۆتای مانگی ئایار 720 هاوڵاتی گونده‌كانی "كێسته، چه‌لكێ، هرورێ، ئه‌ونێ، میسكه، سه‌ره‌ڕۆ، دشیشێ" به‌هۆی بردومانه‌وه ده‌ربه‌ده‌ربوونه، ڕاپۆرته‌كه باسی چه‌ندین گوندی ناوچه‌یه‌كی فراوان ده‌كات، ڕاپۆرته‌كه باسی ناوچه‌یه‌كی فراوان ده‌كات له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و باكورو باشور كه توركیا ده‌یه‌وێت به‌یه‌كیانه‌وه گرێبدات .
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ڕاپۆرته‌كه‌و به‌و جۆره‌ی كه ئێمه‌ش له‌چه‌ندین وتاردا باسمان كردووه، په‌لاماره‌كانی توركیا له‌پرسی لێدانی پارتی كرێكارانی كوردستان گه‌وره‌ترن‌و په‌كه‌كه ته‌نها بیانویه‌كه به‌ده‌ست توركیاوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش له‌بری سه‌رزه‌نشتی توركیا به‌رده‌وام بیانوه‌كه‌ی توركیا لێده‌ده‌ن‌و په‌كه‌كه به‌هۆكاری كێشه‌كان ده‌زانن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر سوڕمانه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هیچ خه‌مێكی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان نیه‌و ته‌نانه‌ت بریندار‌و شه‌هیده‌كانیش به‌بریندارو شه‌هید ئه‌ژمارناكرێن .
له‌م بارودۆخه مه‌ترسیداره‌دا زۆر پێویستمان به‌هه‌ڵوێست‌و بڕیاری به‌گژاچوونه‌وه‌یه، به‌تایبه‌ت ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ئه‌وروپا زۆر گرنگه هه‌نگاوی گه‌وره بنه‌ن، ناكرێت له‌بادینان زه‌وی‌و ژینگه بكرێته قه‌ره‌بروت‌و باڵیۆزخانه‌و كونسوڵگه‌ریه‌كانی توركیا له‌ئه‌وروپا نه‌كرێنه ئامانج، لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دنیا بزانێ كه ئه‌نفالی بادینان له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌په‌رچه‌كرداری تونده.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی