دیالۆگ نەك شەڕ!

08/06/2021

ئارێز عەبدوڵڵا

هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان پارتی‌و پەکەکە لەبەرژەوەندی هیچ کەسولایەك نییە، جگە لەدوژمنانی کوردستان.

هێشتا دەرفەتی ئەوە ماوە لەجیاتی چەك، زمان بەکاربهێندرێ، چونکە هەرکە زمان بچێتەوە کالانی ئاگری، چەک تەڕو وشك بەیەکەوە دەسوتێنێ.

ئەگەر بمانەوێ شەڕ هەڵگیرسێنین، دەتوانین دەیان پاساو بدۆزینەوەو ئەگەر بەدوای ئاشتیشەوە بین ڕێگاکانمان تەختن.

ئەو ئامادەکاریەی بۆ ئەم شەڕە دەکرێ، جگە لەوێرانکردنی جارێکی تری ماڵی کوردان‌و  بنکۆڵکردنی قەوارەی هەرێم هیچی تر نییە.

پێویستە لەوبارەیەوە پارتی‌و پەکەکە دان بەخۆدابگرن‌و لایەنەکانی دیش ئاوی خۆیان بەو ئاگرەدابکەن کە ئەگەر تەشەنەیکرد ماڵی هەموان دەسوتێنێ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی