بەڵێ فرۆشراوە !!

08/06/2021

هونەر تۆفیق

- بەڵگەی ویکیلیکس لە ١٩ ی ئازاری ٢٠١٦ دا ئاشتی هەورامی داوا لە بیرات بەیرەقداری وەزیری وزەی تورکی دەکات لەبەرانبەر پێنج ملیارد دۆلاردا نەوت و گازی هەرێم بە بیرەکانیانەوە بفرۆشن بە تورکیا .
- لەو ٢٨ ملیارد دۆلارەی هەرێم قەرزدارە ، نزیکەی شەش ٦ ملیاردی قەرزی مەرجداری تورکیایە بەسەر هەرێمەوە .
- نزیکەی ٤٥٠٠ کۆمپانیای ستراتیژی ( نەوت ، گواستنەوە ، ڕێگاوبان ، کارەبا ) و ٧٠٠٠ کۆمپانیای تری تورکی لەهەرێمدا هەیە .
- زیاتر لە ٧٠ بنکەی سەربازی تورکی بە تەواوی چەکی ئاسمانی و زەمینیەوە لە خاکی هەرێمدایە .
- زیاتر لە ٢٠ بنکەی هەواڵگری (میت ) لە سەرجەم شارەکانی هەرێمدا هەیە .
- سەدان خوێندنگە و زانکۆ و لقی بانک و حیزبی سێبەری تورکی لەهەرێمدایە .
- پارتی تایبەتی تورکی سەربە ئایدیۆلۆژیای ئەتاتورک ، ئەندامیان لە پارلەمان و وەزیریان لە حکومەتی هەرێمدا هەیە .
- شەپۆلێکی فەرهەنگی زاڵ ، فەرهەنگی تورکی بەسەر فەرهەنگی کوردیەوە لەهەرێمدا بەفراوانی بڵاوە . تەنانەت ئاینزا و قەومیە کوردەکان داکۆکار و پشتیوانی دەوڵەتی تورکین .

ئەمانە و دەیان فاکتی تری بازاڕ و ژیان و سیاسەت و ئابووری هەرێم سەلمێنەری ئەوەن کە بەڵێ تورکیا وڵات و خاکێکی کڕیوە بە فەرهەنگ و سیاسەتەکەشیەوە ..

جگەلەوە پێت سەیر نەبێت کە تۆ (خۆشت )فرۆشراویت ؟!!! چونکە لەژێر سێبەری سیاسەتێکدایت ئەزموونی فرۆشتنی شەهیدی هەیە . سەدام لەدادگادا نەیگوت پارەی یەک بەیەکی شەهیدەکانمان کاش پێداون ؟! ئیتر داوای چیمان لێدەکەن ؟
ئەوان بتوانن شەهید بفرۆشن ، فرۆشتنی تۆ و خاکەکەت زۆر ئاسانترە لەوەی تەسەوری دەکەیت !!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی