شەڕی کورد کوژیی جۆرێکی تری بازرگانیە

08/06/2021

سالار مەحمود

بازرگانی شەڕ ناشرینترین بارزگانیە، بەتایبەتیش بازرگانی بەخوێنی براکەتەوە بکەیت.
مەترسیدارترین زەنگە، میللەتەکەمان شایستەی ئەم هەموو سوکایەتی و بێدەرەتانیە نیە.
دیارە بازرگانی ناڕەوای نەوت و ساختەکاری گومرگی لەسنورەکان و، دزینی داهاتی ناوخۆیی بەس نیە لای بازرگانانی بەناو سیاسی لە کوردستان. مەتەرێزیان لەیەک گرتوەو دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ بازرگانی بەخوێنی گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستان، بۆ داپۆشینی قەیرانە کەڵەکە بوەکان. لەبەرژەوەندی خۆیان و، داگیرکەرانی کوردستان.

مێژوو زۆر بازرگانی جەنگ و جەلادی بچوکی خستە ئاوەڕۆیی لەبارچونەوە.
ئەم گەلە بە زیندوو دەمێنێتەوەو زۆر پیاهەڵکەوتوش لەبار ئەبات..
سەردەمی پرۆژەی نیشتمان سازیە، دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی خەڵک و خاک ویستی و گەل تیایدا سەرچاوەبێت.
ئەوەی ئەمێنێتەوە لەم ساتەوەختە هەستیارە بەئاگابن و چەپڵە بۆ سیاسەتی هەڵە لێ نەدرێت و بێدەنگ نەبین لەبەرامبەر سیاسەتی هەڵەو پڕ پەڵەی هەر لایەک دەیەوێت ئاشی خۆی بە خوێنی کورد ئاو بدات.
هەر بەریەککەوتنێکی کوردو کورد لە قازانجی داگیرکەران تەواو دەبێت.