لانیكه‌م له‌ده ساڵی رابردوه‌وه به‌فراوانی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی به‌تایبه‌تكردنی كه‌رته گشتیه‌كان لای حوكمران و سیاسه‌تكارانی كورد سه‌ریهه‌ڵداوه، گوایه كاركردنی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌م كه‌فائه‌تی زیاتره، هه‌میش خه‌رجیه گشتیه‌كان له‌كۆڵی حكومه‌ت ئه‌كاته‌وه‌و داهاتیشی بۆ په‌یدا ئه‌كات، به‌كرده‌وه‌ش هه‌نگاو نراوه، كاركردن بۆ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌با هه‌نگاوی زۆری بۆ نراوه‌و خوازیاریشن به‌كۆمه‌ڵێك قۆناغ كه‌رتی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌ش بكه‌ن بكه‌ن به‌كه‌رتی تایبه‌ت...
به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی كاره‌ساتێكی ئینسانی‌و ئه‌خلاقی گه‌وره‌ی به‌دواوه ئه‌بێت، نه‌خۆش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاودێری بكرێت‌و پێویستیه‌كانی بۆ دابین بكرێت، ئه‌بێته به‌سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی، نه‌خوشخانه له‌جیاتی ده‌زگای خزمه‌تكردنی نه‌خۆش بیت، ده‌زگای بازرگانیكردن ئه‌بیت به‌نه‌خۆش، نه‌خۆشحانه لانه‌ی هیواو چاره‌سه‌ری نه‌خۆش نابێت، به‌ڵكو لانه‌ی هیواو ئومێدی كۆمپانیاكان ئه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار له‌سه‌ر حسابی نه‌خۆش، ئه‌مه ئه‌گه‌ر جارێك بۆ وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان راست بێت و به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی كاره‌سات بێت، ئه‌وا بۆ شوێنێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ده‌یانجار راسته.
كوردستان نه دامه‌رزاوه‌ی هه‌یه‌و نه یاسا‌و نه لێپرسینه‌وه، وه‌ك چۆن بازرگانی به‌ده‌رمانه‌وه ئه‌كرێت، وه‌ك چۆن ملیۆنه‌ها دۆنم زه‌وی بێ لێپرسینه‌وه ئه‌درێ به‌كۆمپانیاكان، وه‌ك چۆن زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی خانووبه‌ره گه‌وره‌ترین پرۆسه تاڵانكردنی گیرفانی هاوتی به‌رێوه ئه‌به‌ن، ئه‌وا كۆمپانیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌مان باشتر نابن، ده‌بێت ده‌یان هه‌زار تووشبوونی شێرپه‌نجه تا مردن به‌ئازاره‌وه بتڵینه‌وه، چونكه نرخی چاره‌سه‌ر گرانه، نه ئازاری نه‌خۆش، نه مردن، نه گریانی كه‌س، ویژدانی ته‌ندروستی راناچڵه‌كێنێت‌و كۆمپانیاكانی ته‌ندروستی ده‌بن به‌خاوه‌نی ته‌نها یه‌ك زمان، ئه‌ویش زمانی پاره‌و قازانج‌و به‌س.
هه‌رچی كه‌رتی په‌روه‌رده‌شه، به‌تایبه‌تكردنی هه‌مان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه، خوێندكار له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بیت ئه‌بێت به‌نێچیرێكی ده‌سته‌مۆ بۆ راوكردن‌و پاره په‌یداكردن، له‌جیاتی پێگه‌یاندنی كه‌سێتی‌و ئاستی زانستی مناڵ، په‌روه‌رده سه‌رقاڵی بڕینی گیرفانی خێزانی مناڵه‌كان ئه‌بێت، شتێكیش به‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌وڵه‌ت به‌خه‌ونیش بوونی نامێنێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی