کامەیە پلانە گەورەکەی؟

11/07/2021

ئێڤار ئیبراهیم

کام پلانە گەورە و گرنگ و ستراتیژیەتەی جێبەجێکردووە کاریگەری راستەخۆی لەسەر ژیانی خەلک بوبێت بۆ نمونە لە شارە گەورەکان چەند کارگەی گەورەی بەرهەمهێنان دروستکردووە کە سەدان گەنجی بێکاری خستبێتە سەر کار کوا ؟ لەکاتێکدا رێژەی هەژاری و بێکاری رۆژ بەرۆژ لە زیادبوندایە؟ کوا بەرنامەکەی چاکسازی لە سیستەمی حکومڕانی بۆ جێبەجێ نەکراوە. ؟؟ داڕمانی کەرتەکانی  کابینەکانی رابردوو بەردەوامە و هێشتا راست نەکراوتەوە ( پەروەردە، تەندروستی) سەقەتن.  

لەرووی سیاسی، گەندەڵی و رۆتیناتی ئیداری، ئابوری، دیبلۆماسی، ئازادی و رادەربڕین لە دواوەین و هەنگاوو کاری پێویست نەکراوە بۆ چارەسەری ئەو شکستانەی لە رابردوو بەهەر هۆکارێک بێت. 

لە یاری دوو گۆڵیش گرنگ نیە کام تیم چەند کیلۆمەتر بەدوای تۆپدا رایکردووە و یاریەکی جوانی پێشکەشکردووە گرنگ ئەنجامەکەیە، خەڵک ماندووە و دەیەوێت هەست بەئەنجام بکات ژیانیان بگۆڕێت لە خراپ بۆ باشتر و لە باشتر بۆ باشترین. 

بەڵێ بەوکابینەیەو کابینە یەک لەدوای یەکەکان هەندێک شتیان کردوە ناتوانین بڵێین هیچ شتێک نەکراوە، بەڵام هێشتا لە تموحی پیویستی کۆمەڵانی خەڵکدا نیە پێویستە دەسەڵات جددیتروخەمخۆرتربێ. 

ئەگەر زۆر وردبینەوە لە کابینە یەک لەدوا یەکەکاندرێژەپێدەری کابینەکانی پێش خۆیان بوونە یەک لەدوای یەکەکان جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبوو  و دەستتیان نەخستە سەر نەخۆشی و برینە گەورەکان، چارەسەری بۆ برینە بچوکەکان تەنها چارەسەرێکی ئیمێرجێنسی سەرەتایی و  سادەیە لەکاتێکدا جەستەکە توشی سەرەتان بووە و خەلک چاوەڕوانیەکی زۆری هەبوو نۆیەم کابینە کابینەیەکی تەواو  بەهێزوجیاوازبێ لە ئەرک و کردار و فەرمانەکانیدا و خاوەنی بریارە قورس و گرنگەکان بێت، لێرە خەلک و حکومەت کراونەتە دوو کەرەستەی دژەباووی دژ بە یەک. 

کات زۆری لێ رۆیشتووەو زۆریشی بەبەرداماوە ئەگەر حکومەت و دەسەڵات و دەسەڵاتداران ئیرادەو نیەتیان لەگەڵ خاک و خەلک پاک و باش بێ دەتوانن بە کات و ماوە و سەرمایەی ماددی کەم زۆر شت بکەن، بەڵام ئایا نیەت و ئیرادە هەبووە و دەبێت لە داهاتوو ؟؟ 
گومان و پرسیارگەلێکی بێ وەڵامی زۆر هەن داهاتوو رووی راستەقینە دەردەخات. 

ئێڤارئیبراھیم

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی