له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ی پێشوو رێمكه‌وته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه كۆنه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ، ته‌نها ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌لای دكتۆر بووم سێ چوار سه‌ردانی كه‌ری عه‌ره‌بم بینی ، ته‌نانه‌ت خاتونێكیان كه به غدای بوو په‌له په‌ی له دكتۆر ده‌كردو ده‌یویست پێش خه‌ڵكی تری بخات ، دكتۆر به عه‌ره‌بی وتی حه‌یف ئه‌و به‌غدایه كه باشترین دكتۆری هه‌بوو ئێستا چۆنه ، خاتونه‌كه وتی به غدا عه‌یبی نیه ، كه‌چی له چه‌مچه‌ماڵ دانیشتوه‌ونایه‌وێت بڕواته‌وه بۆ به‌غدا .
ئێواره‌كه‌شی له نۆڕینگه دیسان عه‌ره‌بی لابوو، گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق هه‌یه له كه‌ركوك كاتی خۆی هه‌موو ئه‌و ئاواره كوردانه ئاوه‌دانیان كرده‌وه كه گونده‌كانیان له ئه‌نفالدا وێرانكرابوو، یان له سنوری كه‌ركوك ده‌ركرابوون ، یانی لانی كه‌م 95%ی دانیشتوانه‌كه‌ی هی كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك بوون ، ئه‌وی تریش ئه‌وانه بوون كه پێشتر بواری خانوكردنیان نه‌درابوو له شاردت به هۆی كورد بوونه‌وه ، ئێستا ئه‌و گه‌ڕه‌كه نزیكه‌ی نیوه‌ی بووه به عه‌ره‌ب ، له سه‌دان خانویش نوسراوه بۆ فرۆشتن .
هه‌ر فه‌یله‌ق نا بارود خانه‌و په‌نجا عه‌لی و شۆراویش پڕ بووه له عه‌ره‌ب ، هیچ گوندێكی كورد نشینی سنوری كه‌ركوك نادۆزیته‌وه ماڵێ یان دوانی عه‌ره‌بی تیا نه‌بێت ، عه‌ره‌به‌كان له هه‌ولێرو سلێمانیش مافی كڕینی خانووبه‌ره‌یان هه‌یه بێهیچ كێشه‌یه‌ك ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هاوڵاتیه‌كی هه‌رێم زه‌حمه‌تی زیاتره ، له ماوه‌ی رابردودا لای دۆستێكم بووم كه نوسینگه‌ی خانوو زه‌وی فرۆشتنی هه‌یه له به‌كره جۆ ، ئه‌و بۆی باسكردم كه عه‌ره‌ب چ هێره‌یه‌ك به كڕینی خانوو ده‌كه‌ن ، ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی من لای بووم كڕیارێكی عه‌ره‌ب هات .
ئێستا ئه‌وه‌ی له به‌رده‌م دۆڕانی گه‌وره‌دایه به‌س كه‌ركوك نیه ده‌یان شوێنی دیكه‌شه ، سه‌رانی كوردایه‌تیش به‌رده‌وام سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی سامانن و هیچی تریان له بیر نیه ، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه میله‌تیش تا ئێستا به‌نجكراوی ئه‌و دیرۆكه له فشه‌و فاڵی كوردایه‌تیه‌و هه‌ر رۆژه‌ش دراوسێیه‌كی عه‌ره‌بمان لێقوت ده‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ش له‌و لاوه بوه‌ستێ كه میت له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆتا هاونیشتمانیه‌كی كورد ده‌ڕفێنێت و كه‌سیش بوێری باسكردنی نیه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی