گۆڕانی هاوسەنگی هێز لەهەولێرو دهۆکەوە دەبێت

15/09/2021

هێمن حەسەن

 گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە هەرێمى کوردستان بە ژمارەى کورسی نییە، بەڵکو بەستراوەتەوە بە ئەدایەکى سیاسى بەهێز و ئازاو بە هەڵوێستێکى بوێرەوە لەسەر مەسەلە گرنگەکان بەتایبەت چۆنیەتى ئیدارەدانى ئەم هەرێمە. هەر وەک چۆن هەولێر چەقی گۆڕانکاری سیاسییە لە هەرێمی کوردستاندا بە هەمان شێوە چەقی گۆڕانى هاوسەنگی هێزیشە لە هەرێمدا، بۆیە گۆڕانکارى هێز لە سلێمانیی و گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجەوە نییە، بەڵکو لە هەولێرو دهۆکەوە دێتە دی.

هاوپەیمانى کوردستان دەبوو هەر لەسەرەتاوە بانگەشەیەکى بەهێزی لە هەولێرو دهۆکەوە دەست پێبکردایە و بۆ ئەوەى خەڵکى ئەو ناوچەیە شعور بەوە بکەن کە ئەم هاوپەیمانیەتییە بەدیلێکى نوێیە لەو دوو پارێزگایە بەتایبەت دهۆک، بەڵام کاتێک هاوپەیمانی کوردستانی هەولێرو دهۆکی فەرامۆش کردوەو فۆکسیان خستووەتە سەر ناوچەی سەوزو نیلی، کەواتە هیچ گۆڕانکارییەک لە هاوسەنگی هێزو سیاسى روو نادات چونکە کورسییەکانى سلێمانى دیارەو پێگەى پارتیش لە سلێمانى هەر دیارە.

بۆیە کاتێک مەیدانى هەولێرو دهۆک بۆ پارتى چۆڵکراوە کەواتە شێتک نییەو روونادات بەناوی هاوسەنگی هێز لە هەرێمى کوردستان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی