ئایا ئەردۆگان تا ساڵی ٢٠٢٣ دەوام دەکات

06/10/2021

دانا رەشید

ماوەیەکە ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا نەخۆشیەکی قورس سەری لێ داوە و بە هەڵسوکەوت و رۆشتنیەوە رۆژ بە رۆژ دیاردەکانی دەبینرێت ، هەرچەندە تورکیا تا ئێستە پەنهانی کردوە وەلی زانیاری لێرەو لەوێ دزەی کردوە کە ئەردۆگان  نەخۆشە ، شایەنی باسە چەند ساڵە  ئیسلامیە ئیخوانیەکان بانگەشەیان گەرم بوو کە گوایە ساڵی ٢٠٢٣  دەوڵەتی ئیسرائیل دەروخێنن و ئیمپراتۆری عوسمانی بە سەڵتەنەتی ئەردۆگان دروست دەکرێتەوە ، رێرەوی ئەم پلانەش لە مصرەوە دەستی پێ دەکرد کە حکومەتی ئیخوانی مورسی  لەگەڵ    حیزبی نەهزەی ئیسلامی لە تونس کە غەنوشی تێێدا باڵادەست بوو  بە لیبیادا  ئەم یەک گرتنە دروست بکرێ و  لە هەرێمی کوردستانی باشوریشەوە بەرو سوریا دەست بکێشێت و  بەرەو مەکەو حیجازو  کەنداو بروات ، ئەم خەیاڵ پلاوەی ئیسلامیەکان کە  لە تورکیاوە نەخشەی بۆ دادەنرا  بە پلەی یەک لەسەر مەرگی کوردو کوردستان  رەنگی دەرێژرا

ئەمە با بمێنێت کورد  قڕ بکرێ یان نا بۆ جیهان رەنگە ئەوە نەبێت ئەمما لەم سونگەیەوە  دەوڵەتانی کەنداو  بەدوایاندا مەعریب و جەزائیری بە ئاشکراو بێ رتوش خستە گیرفانی ئیسرائیلەوە ،  لەمسەریشەوە  ژێر بە ژێر ئیران وەک گەورە دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوین لە لایەک و  لە جەنگی دژی ئەمەریکا لە لایەکی تر   ئیسرائیل  بەرامبەر خۆی بێ دەنگ دەکات بە سەفقەی پارەو نەوت ،  لەوسەرەوە یۆنان و  کێشەی قوبرس و  لە دامێنی  روسیاشەوە ئەرمیاو   مەلەفی جینۆسایدی ئەرمەن ،  ئەمانە  هەموی  پێکەوە بۆ  خەوخۆشێکی ئیسلامی نەوەی گورگەکانی تورکی عوسمانی  پارویەکی هێند گەورەیە  بێگومان دەیخنکێنیت ،  بە لەسەر کار لابردنی مورسی و ئیخوان لە مصر  پلانی ئەو خەونە تێک شکێنرا ، لە لیبیا هەرچی مورتەزەقەی تورکە دەردەکرێت و وا تونسیش خۆی یەکلا کردەوە دوای ئاشکرا بونی پلانی  غەنوشی و ئەردۆگان ،  
ئێستە حکومەتەکەی ئەردۆگان  لە کەناری مەرگە  ، پرسیارەکە لێرەدایە ئایا ئەردۆگان بەم دەردەی توشی هاتوە  درێژە دەدات بە کار تا ٢٠٢٣  یان لە رێگەدا دەمرێت ؟  ئایا بە لەناو چونی ئەردۆگان  ئاک پارتیش ڕۆ دەچێت یان  کەسێکی تر دروست دەبێت ، ئایا کوردو  هەدەپە و پەکەکە خۆیان بۆ ئەم گۆڕانکاری و رەوشە زۆر هەستیارە ئامادە کردوە یان داویانەتە دەست قەدەر ؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە