ئه‌زموونى زیاد له20 ساڵم هه‌یه له‌بوارى په‌روه‌رده‌و به‌دیاریكراوى (پۆلى 1) تائێستا غه‌درى له‌مشێوه‌یه‌م نه‌دیوه كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌وه‌ى داهاتوومان داده‌نێت‌و به‌ته‌واوى بێهیواى ده‌كات له‌خوێندن‌و بڕوانامه‌كه‌ى، چونكه ساڵه‌هاى ساڵ دایك‌و باوك‌و خوێندكار چاوه‌ڕێى پۆلى 12 ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بێت به‌ڕاستى كاره‌ساته..!
په‌یامه‌كه ڕوونه، هیچ ته‌فسیرو ته‌ئویلێكى دیكه هه‌ڵناگرێت جگه‌له‌وه‌ى كه سیسته‌مى په‌روه‌رده به‌ئاشكرا به‌ره‌و سه‌رمایه‌داریى‌و كه‌رتى تایبه‌ت‌و خوێندنى ئه‌هلى ده‌برێت كه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى ڕاسته‌وخۆ لێدانه له‌خه‌ڵكى فه‌قیرو هه‌ژارو له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پۆست‌و پله‌و پایه‌دایه..!
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، خوێندكارێكى زۆر به‌نمره‌ى به‌رزو (99) له‌كۆلێژى پزیشیكى ناویان نه‌هاتۆته‌وه كه به‌ڕاستى ئه‌مه سیگناڵێكى زۆر ترسناكه، چونكه خوێندكار خۆیى‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ى خستۆته عه‌زیه‌تێكى زۆر تاكو ئه‌و نمره‌ى هێناوه، به‌ڵام نه‌هێڵرێت به‌هیواو ئاواته‌كه‌ى بگات كاره‌ساتى گه‌وره ده‌خولقێنێت.
به‌داخه‌وه ده‌بوو هه‌ردوو ((وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵا)) هاوسه‌نگى ته‌واو بپارێزن له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت‌و گشتى‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى دارایی خه‌ڵك‌و ئه‌و قه‌یرانه دروستكراوه ده‌بوو زۆرتر له‌خه‌مى كه‌رتى گشتیدابن‌و كورسییه‌كان له‌زانكۆ حكومییه‌كان زیاتر بكه‌ن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌مبكرێنه‌وه‌و بكرێن به‌پاره بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار ناوى نه‌یه‌ته‌وه‌و ناچار ڕوو بكاته ده‌ره‌وه‌ى وڵات یاخود خوێندنى پارالێڵ‌و پاره...
لێره‌وه داواده‌كه‌م له‌هه‌ردوو به‌ڕێزان وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژنه‌وه‌ى زانستى له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رچى زووه ئه‌م كێشه جدییه چاره‌سه‌ربكه‌ن، چونكه ئێمه له‌ناو هۆڵه‌كانى خوێندنین‌و ده‌زانین چه‌ند كاریگه‌رى نه‌رێنى‌و خه‌ته‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن‌و بیركردنه‌وه‌ى خوێندكاران داناوه...
تریفە جەلال ـ ڕاهێنەری پەروەردەیی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی