تێگه‌یشتن له‌ئازار به‌شێكه له‌چاره‌سه‌ری ئازاره‌كه، كێشه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه ئه‌وه‌یه نایه‌وێ تێبگات، ده‌رماڵه بیانوه بچوكه‌كه‌یه، ئه‌م توڕه‌ییه له‌ده‌رماڵه زیاتر‌و مانادار تره، ئێمه به‌ر له‌دوو ساڵ وتمان ئه‌مجاره زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت، ئێستاش وتاره‌كه‌مان له‌واڵی خۆمان‌و له‌و ماڵپه‌ڕانه ماوه كه كاتی خۆی دایاننا، ده‌سه‌ڵات له‌بری بیركردنه‌وه له‌چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی دێت ده‌ڵێت واو وا له‌وانه ده‌كه‌ین كه سوكایه‌تیان به‌ئاڵای كوردستان كرد، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێ بونی سوپا‌و باره‌گای تورك سوكایه‌تیه به‌ئاڵای كوردستان، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، نادادی، سته‌مكاری گه‌وره‌ترین سوكایه‌تین به‌ئاڵای كوردستان.
خوێندكاران ده‌رماڵه‌یان كردوه‌ته بیانوی ده‌ربڕینی توڕه‌یی خۆیان ده‌نا خۆپیشاندانی ئه‌وان بۆ دایك‌و باوك‌و كه‌سوكارو میله‌ته‌كه‌یانه، بۆ ئه‌و هه‌موو كوێره‌وه‌ریی‌و ژانه‌ی كۆچبه‌ره‌كانه، بۆ پاڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ پاره تا مناڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ربكات، بۆ ئه‌و جیاوازیه دروستكراوو قوڵه‌یه كه ئێستا له‌نێوان مناڵی خه‌ڵك‌و مناڵی به‌رپرساندایه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی ئاریشه‌كانه، من ئێستاش ده‌ڵێم هه‌موو ئه‌مجۆره خۆپیشاندانانه به‌ڕوداوه تونده‌كانیشیه‌وه به‌شێكن له‌هاوكاری به‌و ده‌سه‌ڵاته تا خۆی چاكبكات، یانی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئه‌مه خزمه‌ته به‌م حوكمڕانیه كه نایه‌وێت بیزانێ.
چونی خه‌ڵكانی ئازادیخواز، ڕۆشنبیر، سیاسی، كه‌سانی تر بۆ نێو خۆپیشاندانه‌كان به‌شێكه له‌خه‌مخۆریی‌و هاوكاریی خۆپیشانده‌ران‌و هه‌رگیز بۆ ئه‌وه‌نییه سواری شه‌پۆله‌كه‌بن، مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن‌و تاك‌و ته‌را، ناكرێت هیچ بیانویه‌ك هه‌بێت بۆ ڕێگریی له‌چونیان، به‌شداری مامۆستایانی ئازادیخوازی زانكۆ‌و ڕێنمایی‌و ڕێكخستنی كاروباری خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌شێكه له‌ئاكارو نمایشكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مامۆستایانه له‌خۆپیشاندانی 1968ی فه‌ڕه‌نسا، با دواتریش هه‌ندێك په‌شیمان ببنه‌وه.
خوێندكاران پێویستیان به‌خۆیانه بۆ پێشه‌نگایه‌تی‌و هه‌نگاونان‌و زنجیره‌به‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وان ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ئاكاریانه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن‌و ئێمه‌ش له‌م دۆزه‌خی ناشرینی‌و سوكایه‌تی به‌دیرۆك‌و بوون‌و یه‌كتریه ده‌ربازبكه‌ن، ئه‌وان ده‌بێت وێنه‌یه‌كی تر نیشانبده‌ن، ده‌بێت فێرمان بكه‌ن زمانی زبر‌و تانه‌و ته‌شه‌رو جنێو توڕ هه‌ڵده‌ین‌و بچینه قۆناغێكی دیكه‌وه، قۆناغی ئازادبوونی مرۆڤی كورد‌و قۆناغی له‌سه‌ر پێوه‌ستانی خۆمان، ئه‌وان ده‌توانن ئێمه به‌رنه دیرۆكه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌و ئاوه‌زو ئاكاره
من دڵنیام ئه‌مڕۆش نه‌بێت ڕۆژێك دێت چاره‌نووس وه‌ڵامده‌داته‌وه، دڵنیام ئه‌م شه‌پۆله بگاته هه‌ركوێ ئومێد بۆ مرۆڤ ده‌گێڕێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش په‌یام‌و بانگه‌وازی هه‌موو خه‌ڵكێكی خه‌مخۆرو نیشتمانپه‌روه‌ر پێویسته، ڕێزگرتن له‌په‌یام‌و بانگه‌وازه‌كانیش ئه‌رك‌و ئاكاره.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی