سەرۆک کۆمار و دوو ئیدارەی !!!

13/01/2022

سالاری بازیان

"یەکێتی درعی پارتییە"
نەوشیروان مستەفا
گەمەیەکی مەترسیدار شەڕێکی بەوەکالەت
لە بەغداد جارێکی تر ماڵی كورد پەرتەوازە دەکات، بارزانی و سەدر خۆیانیان خستۆتە بەردەم گرەوی مێژووییەوە، یان سەرییان دەخات، یا سەریان دەخوات، لەدوو فۆڕمی جیاوازدا!!!!  تێکدانی دۆخی لەقاڵبدراوی چەندوەختەی هەرێم لەلایەک سەدریش دەبێته مینبەری زۆرینەی شیعە لەسەربنەمای زۆرینە و کەمینە، بەستەڵەکی شەراکەت دەتوێنێتەوە، لەم ڕەشەباییەی سەدردا کوردستانێک کەلەگیانەڵادایە، بەدەست چەندین قەیرانی تاقەتپڕوکێنەوە دەناڵێنت، کەئەوەدەردێکی دیکە بۆ زیاد دەکرێت پۆستی سەرۆک کۆمارە کە بۆ یەکێتی بۆتە ئالنگاری ژیانی سیاسی بەدیوێکی تردا، ئەم کورسییە میراتێکی مێژووییە بەلەدەستدانی یەکێتی دەباتەوە بەردەم چەندین دەرگای نیوەکراوە، واتە هەڵدانەوەی چەندین  کێشە و پڕ لەململانێی و قوتبوونەوەی چەندین بژاردەی هەرێمایەتی  لەناوخوی یەکێتیدا هەڵبەتە سەرکردایەتییەکەی دەخاتە بەردەم، یان بەردەوامی زیندووبوونەوە، یاخود کەوتنە ناو پەیکەر و دەروازەی حەسارەی پارتیەوە، دیارە یەکێتی باجی سیاسەتی پاشکۆیەتی داوە جەماوەرەکەی و حیزبەکەی توشی دەیان قەیران و سیاسی و کۆمەڵایەتی کردوە، سوربوونی پارتی لەسەر ئەم هەڵوێستە و بەردەوامبوونی لەسەر بنەمای زۆرینە و کەمینە ڕازیبونی یەکێتیش بەچارەنوسی دەورانی پۆستی  سەرۆک کۆمار بۆ خۆی هەڵبژاردنی داهاتوو باجی قورس و کەمەرشکێن دەدات دەرگا و بیانووی زۆر و ڕێ بۆ دروستبوون و هێزێکی سیاسی تر لەناوجەرگەی یەکێتیدا دەکاتەوە، لەژێر ئەم ئەم گوشارەدا سەرکردایەتی دەخاتە بەردەم بژاردە قورسەکان وەک:

1- هاتنە دەرەوە لەحکومەت و دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
2- دوو ئیدارەی پچڕانی ئەم شریتە دەمەزەردکردنەوەیە چەندەها برینی قەتماغەی هەڵدایەوە و شەڕی ناوخۆیە، لێکترازانی سنورەکان و ڕشتنی ڕەنگیی دوو ئیدارەی، دروستکردنی ئەم دیوارە شاهیدی سەرەتا و ڕووخانی تەواوی کۆشکەکە دەبێت، واتە دەرئەنجامی ئەمجۆرە سیاسەتە ئەگەر بۆ (ی.ن.ک) لەدەستدانی پۆستێک بێت ئەوا بۆ پارتی تێکچوونی حکومداری و شێواندانی  قەوارەی هەرێمی کوردستانە...

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی