له‌شوێنێك خوێندمه‌وه ڕاكان جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی ئێستای كه‌ركوك گوتویه‌تی سه‌رانی پارتی‌و یه‌كێتی به‌نهێنی سوپاسنامه‌و دیاری گرانبه‌هام بۆ ده‌نێرن‌و به‌ئاشكراش قسه‌م پێده‌ڵێن، من ده‌مێكه ده‌زانم به‌شێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی‌و پارتی له‌ژێره‌وه واته به‌په‌نهانی داوای پڕۆژه‌و شتی تر له‌ڕاكان ده‌كه‌ن‌و له‌بانه‌وه‌ش واته به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه شتی دیكه ده‌ڵێن، ڕاكان وه‌ك ئه‌سپی ته‌ڕواده به‌ربوه‌ته وێزه‌ی شاره‌كه‌و به‌ئاشكرا ته‌عریبی ده‌كات، كوردیش سێ ساڵ گیر‌و گازی ئه‌وه‌یان بوو كه پارێزگار عه‌مر بێت یان زه‌ید، ده‌یان ناو ڕیز كرا، ده‌یان ناو خرانه گیرفان‌و جانتاوه‌و به‌بڕوبیانوی نابێ‌و ناكرێ نه‌كران ، ڕاكانیش له‌هه‌ر كوێوه ماڵه عه‌ره‌بێك بێت هه‌رچی پێویست بێت بۆی ده‌كات، بۆ كوردیش تائێستا نوسینگه‌ی باجی زانیاری بۆ گۆڕینی ناسنامه‌ی كۆنی له‌له‌یلان كارا نه‌كراوه.
قسه‌كه‌ی ڕاكان بۆ ئاشكرا‌و نهێنیه‌كه‌ی به‌رپرسانی كورد، ئه‌وه‌ی بیرخستمه‌وه كه پارتی‌و یه‌كێتی ماوه‌یه‌ك له‌كه‌ركوك هه‌مان شتیان ده‌كرد به‌وجۆره له‌به‌رده‌م كامێرا به‌ده‌م یه‌كه‌وه ده‌خه‌نینه‌وه‌و له‌پشتی كامێراش پاشقولیان لێكتر ده‌دا، یه‌كێك له‌هۆیه‌كانی ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی ئێستای كه‌ركوكیش به‌رهه‌می ئه‌و پاشقول‌و فرت‌و فێڵه‌یه كه لێكیان ده‌كرد، له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌گه‌ر بابایه‌كی خه‌مخۆریش گوتبای بابه ئێوه به‌و دژایه‌تی یه‌كترو فێڵه درۆزنانه‌یه‌ی له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، شاره‌كه زیاتر له‌شاری ده‌خه‌ن، هه‌ردولاو هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك په‌لاماریان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا‌و بۆ ڕاكان له‌بری وه‌ستان به‌ڕویداو ڕاگرتنی، هه‌ریه‌ك ئه‌وی تر تاوانبار ده‌كات، ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌ڕواده‌ش له‌كوێی بوێت له‌وێ سیمای گۆڕانكاریی ده‌ستپێده‌كات‌و ئاوڕ له‌كه‌س ناداته‌وه.
له‌وه دڵنیام ڕاكان نه‌ك له‌به‌رانبه‌ر بێده‌نگی یه‌كێتی‌و پارتی ئه‌م به‌زمه‌ی بۆ چووه‌ته‌سه‌ر، نه‌خێر ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌هاوكاری ڕاكانه‌وه له‌دژی یه‌كتر، یانی هه‌ركات لایه‌ك دژی ڕاكان بوه‌ستێته‌وه لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ئامێزی بۆ ده‌كاته‌وه‌و پشتگیریی ده‌كات، ئێ خۆ مه‌رج نییه ئه‌وه به‌چاو ببینرێ یان له‌میدیادا به‌ئاشكرا باسبكرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر كاری له‌ژێره‌وه‌یه، ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه پارتی‌و یه‌كێتی له‌كه‌ركوك له2003وه له‌سه‌ر هیچ ڕێكنه‌كه‌وتون، مه‌گه‌ر له‌سه‌رئه‌وه‌ی دژایه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی كوردی بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌رزكرابێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دوای 2017وه زیاتر ده‌ستی ڕاكانی ئاوه‌ڵاكردوه، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی مه‌به‌ست بێت بیكات.
ئه‌وه‌ی من بیستومه گوایه ڕاكان ئه‌گه‌ر ببێته په‌رله‌مانتاریش كه ئێستا یه‌كێكه له‌براوه‌كان، ئه‌وا له‌بری پارله‌مانتاری ده‌یكه‌نه وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، ئه‌مه ته‌نها ده‌نگه‌و هیچی تر، به‌ڵام گریمان ڕاست بوو، ئایه پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌و ده‌م چۆن ده‌توانن به‌ر به‌كاره نایاساییه‌كانی ڕاكان بگرن، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان، ناوچه‌كانی چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140 كه ئێمه كاتی خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌كرد ته‌واو ئیتر پێویستمان پێی نییه، ڕاسته ئێستا ڕاكان وه‌ك پارێزگار كێشه‌یه بۆ كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی سه‌ر به‌و ماده‌یه، به‌ڵام سبه‌ینێ له‌پۆستی باڵاتردا ده‌توانێ كێشه‌و گرفتی گه‌وره تر دروستبكات، بێئه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی بتوانن ڕایبگرن، له‌مه‌شدا به‌رپرس ڕاكان نییه به‌رپرسیار ئه‌وانه‌ن كه له‌داخی یه‌كتر نه‌یانهێشت پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 یه‌كێكبێت له‌و خیانه‌تانه‌ی كه پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر یه‌كتری ده‌ژمێرن، له‌وه خیانه‌تتر ئه‌وه‌بوو كه ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دابنه‌ن، چونكه هه‌موو ئه‌و ناقانونیانه‌ی له‌دوای 2017وه ده‌كرێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ردوو كرده‌وه‌كه، یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی ڕاكردن‌و هه‌ڵاتن‌و جێهێشتنی كه‌ركوك، دوه‌میش ڕێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك بۆ شاره‌كه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی