پەند لە رووداوەكانی سریلانكا وەرگرن

13/05/2022

عیماد عه‌لی

ئێستا وتمان ئەم دوو حزبە بەكتریان قبولً نیە و دژی یەكن و دەیانەویًت یەكتر بسرٍنەوە و یەكدی لەناوبەرن، باشە گەر یەكێكیان بتوانێت ئەوە بكات ئێمەی خەلًكی كوردستان بەگشتی هەزار جار مەمنونین و بەهیواین بازنەی خۆسەپێنەر و زاڵم تەسك بێتەوە بۆ ئەوەی بەددیاریكراوی بزانرێت بەرپرسی كێشەو گیروگرفتەكان كێیە وەكو شەخس و حزب بەتایبەتی و هۆكاری وەزعی نابەجێی خەڵك و ئەم پشێوی و گیروگرفتە بە دیاریكراوی لە ئەستۆی كێدایە وهیچ كەس و لایەنێك نەتوانێت خۆی لێی بێبەری بكات. بەڵام وا بۆ شەش دەیە دەچێت لە ناكۆكی نێوان دوو بنەماڵە و حزب، ئێوە ئەم وەزعەی كوردستانتان خوڵقاندووە و هەزاران كورٍی  هەژار و داماوی ئەم گەلەتان كردۆتە قوربانی ناكۆكی و براكوژی و هەوڵی لەناوبردنی یەكتر دەدەن و كوردستانتان گیرۆدەی ئەم بارودۆخە كردووە، كە نە ململانێی راست و زانستی و كێبركێ دەكەن و نە چارەسەری دەكەن و نەش بە یەكلادا دەیخەن و ململانێیە خوێناویەكەتان كۆتایی پێدێنن. ئەی چارەسەری بنەرٍەتی چیە؟

كە بارەكەتان گەیاندۆتە ئەوەی نە یەكێكتان سەردەكەوێت و ئەویتر بنبكەوێت و نەش رێكەوتنێكی عاقڵانەی درێژ خایەنتان مۆركردووە و پابەندی بن و نەش دەتوانن سەركردایەتی بارودۆخەكە بكەن و هەر هیچ نەبێت بتوانن بەكەمترین زەرەر رۆلًی سیاسی نێوخۆ و ناوچەیی و جیهانی لە نێوان هەردوولاتاندا دابەش بكەن و خەتی سووری نێوانتان دیاری بكەن، لەولاشەوە رێگەش نادەن تەنانەت هیچ هێزێك هەبێت( كە نیە) نزیك حوكمرانی بێتەوە و هەوڵی چارەسەری بنەرٍەتی و ریشەیی ئەم وەزعە بدات؟ ئەی چی بكرێت؟
با باش بزانن كە نایزانن، ئەوەی ئامۆژگاریە و بۆ هەردوولاتان باشە و بەشێك لە بارەكەتان راست دەكاتەوە و هەر هیچ نەبێت لەم كاتەدا بتانەوێت بە نیمچە زەرەر لەو قورٍاوە خەستە دەربچن ئەوەیە كە؛ ناتوانن لێك تێگەیشتنێكتان هەبێت با بە ناچاری رۆڵە سەرەكیەكانی حوكمرانی لە نێوان هەردوولاتان دابەش بكەن و خەڵك تا رادەیەك دڵنیابكەنەوە كە بە برابەشی، بە باش و خراپ، بە گەندەڵی و دەست تێكەڵی ئەملا و ئەولاش بێت دەتوانن لە نێوان خۆتاندا كێكەكە بخۆن و هەر هیچ نەبێت بەشێك لە مافە بنەرٍەتیە سەرەتاییەكانی خەلًك بە هەردوولا دابین بكەن، نەك وەكو ئەمرٍۆ خەڵكی ستەمدیدە بگەیننە لێواری برسێتی و نەهامەتی و هەژاری و قاتوقرٍی ومەرگ . 
باشە با تۆزێك ویژدانی تێدا بێت ، نەك تەنها هەر قازانجەكە بۆ خۆتان بێت و لە بنی هەمبانەكەی سەرمایەی گەلەوە دەرچن, هەر هیچ نەبێت لە دابەش كردنی زەرەر لەگەل میلەتدا دادگەر بن  و  تەنها خۆتان لە ناز نیعمەتدا بژین و میلەتیش لە برسا بمرێت. قسەیەك بۆ خوا، با باش بزانن ئەم حاڵ و دۆخە وا برٍوات لە نزیكترین كاتدا دەستی پەشیمانی دەگەزن، هەر هیچ نەبێت لەم كاتەدا پەند لە رووداوەكانی سریلانكا وەرگرن. 


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی