1
شیعه به‌گشتی له‌عێراقا سیاسه‌ت ناكه‌ن، سیاسه‌ت به‌مانای ئه‌وه‌ی بزانن چۆن خاڵه هاوبه‌شه‌كان ڕێكبخه‌ن‌و خاڵه ناكۆكیه‌كانی نێوان خۆیشیان كاڵبكه‌نه‌وه، شیعه له‌سه‌ره‌تای دروستبونی عیراقیشدا به‌مجۆره‌ی ئێستا، ساڵی 1921 هه‌مان كێشه‌و یه‌كتر نه‌بینین‌و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه‌یان هه‌بووه، بۆیه عێراق كه زیاتر له‌نیوه‌ی شیعه بوون، له‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌رهێنراو درایه ده‌ستی خه‌ڵكانی تر، له‌ساڵی 2003شه‌وه هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه له‌ناوخۆیانداو له‌گه‌ڵ كورد‌و سونه‌شدا نه‌یانتوانیوه كار له‌سه‌ر هاوبه‌شیه‌كانی نێوانیان بكه‌ن‌و ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه، موقته‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ناو شیعه چ به‌هۆی پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌و چ به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیه‌وه هه‌وادارو لایه‌نگری زۆری هه‌یه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ببێته هۆی ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌یی نێو ماڵی شیعه‌و دواجار ئه‌و پشكی شێری له‌و له‌تبوونه‌ی ئێستای شیعه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و ڕوی له‌سعودیه‌و پشتی له‌شوێنگه‌لی دیكه‌یه.
2
بارودۆخی ئێستاى عێراق، به‌تایبه‌ت ناكۆكی نێوان لایه‌نه شیعیه‌كان خه‌راپه‌و باش نییه، لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه كه ئێستا ده‌یانه‌وێ بۆشایی سه‌دریه‌كان پڕبكه‌نه‌وه، ڕه‌نگه جگه له‌دروستبوونی گرژیی له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌قامیش بكه‌ونه ململانێوه، ئه‌گه‌ر ئاوه‌زیانه‌و به‌هێوری ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه نه‌به‌ن، موقته‌دا بزاوتی سه‌یری هه‌یه، به‌ڵام ڕوداو ئه‌فرێنیشه، با ئه‌وكاره‌ی به‌شكستی خۆیشی ته‌واوبێت وه‌ك ئێستا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێناچێت ئه‌م كشانه‌وه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تا یاریه‌ك نه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه یاریه‌كی سپی بێت‌و لانی كه‌م شیعه فێری ئه‌وه‌بن چاویان له‌ئاینده‌ی باشتربێت‌و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گرژیی‌و ناكۆكی، چونی موقته‌دا سه‌در بۆ سعودیه‌و بینینی به‌رپرسانی ئه‌وێ‌و هاوزه‌مان هاتنی بایدن بۆ هه‌مان وڵات‌و به‌شداریی له‌گه‌مه‌یه‌كی نوێى ناوچه‌كه‌دا به‌دژی ئێران، ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێبكه‌وێته‌وه.
هیچ ڕێی تێناچێت موقته‌دا بایدن ببینێ، وه‌ك چی بیبینێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێت سعودیه‌كان په‌یامبه‌ری نامه‌و نامه‌كاری نێوان ئه‌مه‌ریكاو موقته‌دابن.
3
كشانه‌وه‌ی سه‌در له‌ململانێی پارله‌مانی‌و دروستكردنی حكومه‌ت‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارله‌مانتاره‌كانی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارله‌مانی به‌دوادانه‌یه‌ت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده، به‌ڵام كوردی ته‌باو یه‌كڕیزو یه‌كبه‌رنامه‌و پێكه‌وه، پێداگری پارتی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، یان گۆڕینی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ڕیسه‌كه ده‌كاته‌وه به‌خوری، بۆیه پارتی ده‌توانێ به‌وازهێنان له‌م داوایانه، ئامانجی گه‌وره‌تر به‌دیبێنێ، به‌تایبه‌ت بۆ پرسی كه‌ركوك‌و ماده‌ی 140و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، من بڕوا ده‌كه‌م بۆ ئه‌مه یه‌كێتیش ده‌بێته هاوكارو پاڵپشتێكی باش، ئه‌وه جگه له‌د.به‌رهه‌م ساڵح كه ده‌توانێ وه‌ك خۆی ڕۆڵی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه بگێڕێت.
وازهێنانی پارتی له‌ململانێی د.به‌رهه‌م كه ئێستا باڵێكی گرنگی نێو پارتیش پشتگیریی ده‌كه‌ن، خاڵێكی گرنگ ده‌بێت بۆ پێكه‌وه‌یی كورد، ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتیدا دژایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ن، تائێستا هیچ هۆیه‌كی لۆژیكی شك نابه‌ن بۆ ئه‌و دژایه‌تیه، بیانوشیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بیانویه‌كی لاواز‌و كرچه.
4
ڕێكه‌وتنی سێ قۆڵی بارزانی – موقته‌دا – حه‌لبوسی یان سونه‌كان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕێكه‌وتنێكی ناجۆرو بێناوه‌ڕۆك بوو، بارزانی كه مێژویه‌كی دورتری له‌موقته‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و شیعه‌كانی تردا هه‌یه، ده‌بوو بیزانیایه، هه‌موو ڕێگه‌كان به‌حه‌نانه‌دا تێناپه‌ڕن، وه‌ك چۆن لێره‌ش هه‌موو ڕێگه‌كان به‌سه‌ری ڕه‌شدا تێناپه‌ڕن، كشانه‌وه‌ی سه‌در ده‌رفه‌ت‌و ده‌رچه‌یه‌كی باشه بۆ بارزانی‌و پارتی، دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، یه‌كێتی، لایه‌نه شیعه‌كانی تر، گۆڕینی كاره‌كته‌ری ڕێكه‌وتن به‌كه‌سێتیه‌كی وه‌ك نێچیرڤان بارزانی كه سیمایه‌كی قبوڵكراوتری هه‌یه له‌وانی تر لای به‌غدا، ده‌كرێت بۆ كورد‌و پارتیش ده‌سكه‌وتی خۆی هه‌بێت، كشانه‌وه‌ی موقته‌دا به‌رله‌وه‌ی شكستی خۆی بێت، یان مانۆڕێكی جیاواز، ڕزگاربوون‌و هه‌ناسه‌دانی ئازادانه‌ی پارتی‌و بارزانی بوو له‌و ڕێكه‌وتنه سێقۆڵیه‌ی نه‌ك هه‌رماڵی شیعه ماڵی كوردیشی خرا كردبوو.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی