جیاوازی نێوان گەمژەیی‌و ژیریی ئەوەیە کە ژیری سنووری خۆی هەیە

23/06/2022

دانا هەڵەبجەیی

جیاوازی نێوان گەمژەیی‌و ژیریی ئەوەیە کە ژیری سنووری خۆی هەیە
ئەلبێرت ئەنیشتاین

The difference between stupidity and genius is that genius has its limits.  
Albert Einstein

وەڵامێک  بۆ داواکارییەکانی خەڵکی هەولێر:

* یانی ئەگەر تاکسیت نەبوایە، خەمی بەنزینت نەبوو،  
ئەگەر بەنزنیت هەبوایە، خەمی هیچت نەبوو؟.

* یانی ئەگەر تۆ شوقەت نەکڕایە، خەمی تەواوکردنیت نەبوو.
ئەگەر شوقەکەت تەواو بکرایە، خەمی هیچت نەبوو.

* یانی ئەگەر تۆ موچەت نەبوایە، خەمی پارەت نەبوو،
ئەگەر پارەت هەبوایە، خەمی هیچت نەبوو.

ئەها تۆی مرۆڤیان کردەووە بە  مەتریاڵ، یان تاکسی، یان شوقە، یان موچە.
ئەی بێ ئەو سیانە  ئایا خۆت مرۆڤ نیت، ئەی وەک مرۆڤ خەمی چیتە؟، خەمى ئەو سێ شتەتە؟، ئێ ئەوانە هەر ئەوان بۆیان درووستکردوویت، کە ئێستا ناتدەنێت.

کەواتە تۆ وەک مرۆڤ، خەمەکانت بەستووە بەشتێکەوە، کە پێشتر نەتبووەو بۆیان درووستکردوویت‌و پێیانداویت، وەک ماشێن‌و موڵک‌و ماڵ.

*سەره‌تا ببە خۆت وەک مرۆڤ، ئەوسا ئەزانی چیت ئەوێت، نەک خۆت بتوێنیتەوە لە شتگەلیکدا، ئەوان پێیان بەخشیویت، هەر ئەوانیش سبەی وەک دەستکەوتێک و موژدەیەک ئەیدەنەوە پێت،. ئیتر دێیتەوە سەر خاڵی دەسپێک و هیچ، کەواتە تۆیان کردە بەهیچ یان بەو مەتریاڵەی کە بە دەست خۆیانە و کۆنرۆڵەکەشی هەر بە دەست خۆیانە، بۆیە مەسرور بەرزانی ئەڵێت: دوو ملیۆن ماشین لە هەرێم
هەیە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی