🔸 ماوەی زیاتر لەدوو ساڵو نیوە، بەدیاریکراوی دوای کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا لەهەولێر، گەمارۆ خراوەتەسەر نزیکەی 10 هەزار هاوڵاتی کوردیی باکوری نیشتەجێی کەمپی "شەهید ڕۆستەم" لەمەخمور ناهێڵدرێت بچنە هەولێر.
🔸 لەزەوی گەمارۆی ئابوری، لەئاسمانیش بۆردومانی سوپای تورکیا، کە نوێترینیان ئەوڕۆبوو، ژیانی ئەو هاوڵاتیانەی باکوری کردۆتە دۆزەخ.
🔹 لەهەولێر خەڵکی بەنگلادیش بە، نیپاڵی بە، بەشەکانی تری عێراق بە، دەتوانی کاربکەیت، بەڵام دانیشتووی ئەم کەمپە بیت ناتوانی.
🔸 چەندین پزیشکو کارمەندی تەندروستیو پسپۆڕیەتی تر، ئێستا لەکەمپەکە بێکارکەوتون، پێشتر بەدەیانو سەدانیان بەگرێبەست کاریان دەکرد، ئێستا گرێبەستێ هەمووان هەڵوەشێندرایتەوەو بێکاربوون.
🔹 عێراق دەرفەتیان دەدات بچن لەموسڵ کاربکەن، بەڵام حکومەتی کوردی ناهێڵێت بێنە هەولێر کاربکەن، ئەوەیە قەراربوو هەرێمی کوردستان ببتە پەناگەی هەموو کوردێک؟
🔹ئایا لەهیچ شوێنێکی سەر ئەم زەمینە، هیچ وڵاتێک هەیە هاوشێوەی حکومەتی ئێمە، لەسەر داخوازی وڵاتێکی داگیرکەر، ئەوها ئەزیەتی هاوزمانانی خۆی بدات.
🔴 ئێمە هێرشماندەکردەسەر سویدو فیلاند دەچنە ژێر داخوازی تورکیا، بەڵام خۆمان دەمێکە هەموو شتمان ڕادەستکردوون!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی