شەرمەزارییەکی ناتۆ

29/07/2022

هۆمەر محمد

پێویستە ناتۆ بخرێتە ژێر پرسیارەوە، ھە‌میشە‌ روگیربكرێت، ڕاستە رێکخراوێکە تایبەت بەجەنگ بەڵام لە ئێستادا ٣٠ وڵات ئەندامێتی و جگەلە تورکیا ئەوانی تر هەموویان بەخێرێ دیموکراسین و لانی کەم بانگەشەی دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ دەکەن.
رێکخراوی ناتۆ کە کورتکراوەی (ڕێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتلەسییە The North Atlantic Treaty Organization) ساڵێک دوای پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاوانی جێنۆسایدو سێ ساڵ دوای پەیماننامەی جاڕی گەردونی بۆمافەکانی مرۆڤ لەرێکەوتی ٤/ ٤/ ١٩٤٩ Washington DC - لەواشنتۆن دیسی دامەزرا. ئامانجی لەپێشینەی ئەم رێکخراوە دابین کردنی ئاسایشی وڵاتانی ئەندامێتی.

بەشێوەیەکی تر بڵێین ئاسایش و ئازادی ئەو وڵاتانەی لەئەستۆیە کە ئەندامی ناتۆن...! بەڵام سەیرە ! کە ٢٩ ئەندامی ناتۆ گوایە پارێزەری دیموکراسی و مافی مرۆڤ، کەچی تورکیای تاقە ئەندامیان کە لەساڵی ١٩٥٢ ەوەوە ئەندامە لەوساوە هەتا ئێستاش بەئاشکراو بێ پەردە مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و بەبەرچاوی دونیاوە تاوانی جەنگ، کۆمەڵکوژی، سرینەوەی شوناس، کوشتنی سڤیل لەدژی کورد پیادەدەکا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراویشەوە. ! کەچی نەک هەر ئەم رێکخراوە مافی ئەندامەتی لێناستێنێتەوە وسەرکۆنەی ناکەن، لەمەڕ ئەو تاوانانەی ؟! بەڵکو هێشتا ئەو ڤیتۆ بەکاردەهێنێ لەبەرانبەر بەئەندامی وڵاتانی وەک سویدو فینلەندا ؟! ئایا بەراست بونی دەوڵەتی تورکیا شەرمەزاری نییە بۆ رێکخراوی ناتۆش ؟  

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی