1
ڤیدیۆیه‌كم بینی نازانم كوێیه، حه‌مكۆ كه ماوه‌یه‌ك پێشتر له‌هه‌ولێر سوكایه‌تی پێكراو ئێمه داخمان بۆ خوارد، له‌به‌رده‌م هه‌رسێ به‌رزانیه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و حه‌شیمه‌تێكی زۆرا كه‌وتوه‌ته ماستاوكردن بۆ مه‌سعود بارزانی‌و به‌ناوی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیاو ته‌نزی سیاسیه‌وه وتارده‌دا، نازانم دانیشتنه‌كه‌و بۆنه‌كه چییه، به‌ڵام له‌پێشه‌وه كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودو ڕێواز فایه‌قی سه‌رۆكی پارله‌مانیش دانیشتوون، حه‌مكۆ داوا له‌بارزانی ده‌كات دیواری دێگه‌ڵه بڕوخێنێ ده‌زانن بۆچی، بۆ ئه‌وه‌ی كوردایه‌تی ئه‌وبه‌رمان بۆ بنێرێت، ئه‌و ده‌ڵێت ناكرێت به‌رێك خیانه‌ت‌و جاشێتی بێت‌و به‌رێك كوردایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری، واز له‌هه‌موو ماستاوه‌كه‌ی بێنن، سه‌یركه‌ن چ سوكایه‌تیه‌ك به‌یه‌كێتی‌و گۆڕان‌و كاكه حه‌مه‌ی به‌رده‌می‌و سلێمانی ده‌كات، چه‌ند شه‌رمه حه‌مكۆ باسی خیانه‌ت‌و جاشێتی بكات‌و حوشترمل‌و میدیاكانی یه‌كێتی‌و گۆڕانیش نقه‌یان لێوه نه‌یه‌ت.
2
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری پارێزگاری سلێمانی له‌بنی هه‌مانه‌كه‌یداو ڕوون‌و ڕه‌وان به‌وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی‌و گۆڕانی وت، ئه‌وه ئێوه‌ن ده‌تانه‌وێ ئیفلاس به‌سلێمانی بێنن، ئێوه هه‌موو داهات‌و باجێكی ئه‌م ناوچه‌یه‌تان بردوه‌ته‌وه هه‌ولێرو بانكه‌كانتان تاڵانكردووه، ئیتر چۆن ئێره وانابێت، ئه‌م په‌یامه‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵ زۆر ڕوونه‌و ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه به‌به‌رنامه ئه‌م سنوره له‌مه‌نگه‌نه ده‌درێت، كه‌چی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌زیره‌كان كه‌وتبوونه مه‌دح‌و سه‌نای حكومه‌ت‌و ده‌یانبرده كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك.
ئێستا ئیتر ده‌ركه‌وت سلێمانی له‌هه‌موولایه‌كه‌وه ده‌ستنراوه‌ته بینا قاقای‌و هه‌ركه‌س به‌جۆرێك سزای ده‌دا وه‌ك چۆن مولازم موحسینیش كاتی خۆی سزای ده‌دا.
3
ئه‌و كه‌یفه‌ی هۆشیار زێباری به‌خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای دێت، مرۆڤ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو مۆراڵیه‌دا شۆك ده‌كات، ئاخر له‌سه‌ر خۆپیشاندان دژی پارتی‌و حكومه‌تی هه‌رێم نا، له‌سه‌ر خۆپیشاندان دژی داگیركاری توركیا ده‌یان گه‌نج له‌شیلادزێ‌و بادینان گیران‌و سزای توند دران، نه زێباری‌و نه كه‌س نه‌یانووت ئه‌و گه‌نجانه نابێت بگیرێن‌و له‌بری گرتن ده‌بێت خه‌ڵاتبكرێن، ئه‌وه‌شم بیر چوو بڵێم له‌سه‌روه‌شاندنی چوار به‌رد، گوله نرا به‌سنگی گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه‌و زێباری نه‌یووت چۆن ده‌كرێت، به‌و جۆره كوڕه‌كان بكوژرێن.
4
100 په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی به‌ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن ستۆپ، كه‌چی له‌م بنده‌سته‌وه لای خۆی ئێمه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت‌و پارله‌مانمان هه‌یه‌و كه‌س نییه به‌ئه‌ردۆی خودانی نه‌وتی هه‌رێم بڵێن ئیتر به‌سه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی