ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌كاتی كوشتنی خوئی‌و هه‌ڵوێستی موقته‌دا له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌كورده‌وه هه‌بێت چاودێریی ئه‌م ئاخون‌و زانا ئایینیه كه‌م زانیاریه‌ی كردبێت‌و له‌نازو ڕاز‌و نیازی تێگه‌یشتبێت، ده‌زانێت ئایین‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری باوكی ته‌نها بۆ كاری سیاسی به‌كاردێنێت‌و باوه‌ڕی ته‌واوی به‌تاكڕه‌وی هه‌یه‌و به‌میزاجی كه‌سی خۆی ده‌جوڵێته‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.
هه‌مووان باشده‌زانن كه چۆن له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كان ده‌جوڵێته‌وه‌و عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌په‌رستیش بۆچی پشتگیریی ده‌كه‌ن‌و ئێرانیش چۆن ده‌یناسێت‌و له‌ڕووی مه‌زهه‌بیه‌وه بۆچی وامامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
دوور له‌ڕكابه‌ری نێوخۆیی‌و ململانێی حزبی‌و كه‌سی نێوخۆی كوردستان ده‌بێت كورد موقته‌دا وه‌كو خۆی بناسێت‌و هه‌ڵوێسته كاتی‌و تاكتیكه‌كانی‌و ستراتیجه‌كانی بخوێنێته‌وه‌و به‌راوردی له‌گه‌لأ پرسه ستراتیجه‌كانی بكات‌و بزانێت كه چۆن كورد‌و پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌بینێت نه‌ك وه‌كو كاردانه‌وه‌ی ململانێی سیاسی‌و حزبیی نێوخۆی كوردستان هه‌ڵوێستی ئه‌م سه‌ركرده تاكڕه‌وه عه‌ره‌به مه‌زهه‌بگه‌رایه بیبینێت.
بۆیه، ده‌بێت كورد باش بزانێت كه پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی‌و ئه‌وه‌ی ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌ی بێت لای ئه‌م موقته‌دایه نادۆزێته‌وه‌و ئه‌و ته‌نها ده‌یه‌وێت یاری له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی بكات‌و ته‌نانه‌ت زۆرجار به‌ڕاشكاوی ڕای خۆی له‌مه‌ڕ پرسه گرنگ‌و سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ڕق‌و كینه‌و ململانێی نابه‌جێی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی ئه‌وه نابینن‌و هیچ لایه‌كیان به‌وردی‌و جوانی وه‌زعه‌كه ناخوێننه‌وه‌و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كاتیی خۆیان ده‌بینن‌و ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له ده‌ده‌ن به‌ده‌ستی قه‌ده‌رو خواستی ده‌ره‌كی‌و میزاجی موقته‌داوه.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، له‌مكاته‌دا دۆخێكی تایبه‌تی له‌عێراق هاتۆته پێشه‌وه، كورد پێویستی پێیه‌و ده‌بێت وه‌كو هه‌لێك بیقۆزێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بێت ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌نێو ئه‌م ئاڵۆزیه‌دا وه‌كو خۆی بدۆزێته‌وه‌و ته‌نها بیر له‌هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌و دوباره كوڕی خۆی نه‌كات به‌قوربان كچی خه‌ڵكی‌و ته‌نها بۆ جارێكیش بێت له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كوردستانه‌وه وه‌زعه‌كه بخوێنێته‌وه‌و به‌ئاڵۆزتربوون‌و تێكچوونی عێراق هیچ له‌مه‌سه‌له‌ی كورد ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر خۆی یه‌كگرتووبێت‌و بگره تاوه‌كو ئه‌م وڵاته به‌زۆر سه‌پێنراوه‌ی سه‌ر كورد لاوازتربێت ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی تێیدا دابینبكات.
ئه‌گه‌ر كورد لێزان بێت، ڕه‌فتارو سیاسه‌تی موقته‌دا وه‌كو خاڵی لاوازی قۆناغه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته به‌كاردێنێت، بۆیه ده‌كرێت لێكدابڕانی زیاتر له‌نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ندی عیراق دروستبێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی