وێڕای ئەوەی کە سازدانی کۆڕبەند و کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەسەر پرسی نەتەوەکەمان بە هەر مەبەست و بۆ هەر ئامانجێک بێت، لە مەودای دوورو نزیکدا خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلە ستەمدیدەەکەمان دەکات، چ وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت ، چ وەک نیشتمکانێکی دابەشکراو داگیرکراو، ئەز بۆخۆم ئەم دیاردەی سازدانی دیدار و کۆنفرانسانە بە هەوڵێکی شارستانیانەی دەزانم، تا دەنگی زوڵاڵی گەلەکەمان بگات بە ڕای گشتی و کۆمەڵگەی مرۆیی لە جیهاندا، هەڵبەتە ئەو جۆرە هەنگاوانەش ئەگەر لاساییکردنەوەی ئەزموونی گەلانیش بێت، هیچ پیڤاژۆیەکی ئاوا بێ کەموکوڕی نابێت، بە ڕەچاوکردنی ئەو بڕە پارەیە خەیاڵییەی کە بۆ ئەم بۆنە ( ئەگەر ڕووکەش) نەبێت تەرخان دەکرێت، وەک دەزانین دوای ٣٥ ساڵ لە ئەزموونی حکومرانی لە هەرێمدا سێکتەرەکانی کەرتی پەروەردە، خزمەتگوزارییە گشتییەکان، و ژێرخانی ئابووری لە قەیرانێکی قوڵدان و هاووڵاتیان بەدەست نەبوونی بودجە و بژێوییەوە دەناڵێنن، بڕێکی زۆر لە سامانی وڵات بە فیرۆ چووە، هەڵبەتە بە ڕەچاوکردنی هەندێ هۆکاری سیاسی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، وەک بەسەرکرنەوەی لایەنێک و پەراوێزخستنی لایەنێکی دیکە، نەبوونی کۆدەنگییەک لەسەر تەواوی بەشداربووانی ئەم دیدارە لە وتووێژکردن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکانن.
بێگومان دامەزراوە توێژینەوەییەکان کاتێک باس لە پرسی نەتەوەکەمان دەکەن، گەرەکە بێ جیاوازی فرەیی سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئایینی و ئیتنیکی لەبەرچاو بگرن و سەکۆیەک بن بۆ ڕەوتە جیاواز و هێزە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، دەرفەتێک برەخسێنن بۆ خستنەڕووی دیدگە و هەڵوێستەکانیان، لەم ڕوانگەیەوە، ئەو کەموکوڕییانەی کە لە هەڵبژاردنی بەشداربووان و ڕێکخستنی دانیشتنەکانی دیالۆگدا لە کۆڕبەندی (دیداری میری) کە لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، گەرەنتییەک نەکرا بۆ گفتوگۆ و پێداچوونەوە، بە هەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی کوردستان و دیاسپۆرا، ئەگەرچی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بیانووی ئەوە بوو کە جولانەوەکانی ئەم دواییانی لایەنەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنووری ئیرانی دراوسێ بوونەتە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان، دیارە سەرۆکی هەرێم وەک دەسەڵاتی یەکەمی هەرێمی کوردستا ئەو مافەی بەرپرسانی ئەو لایەنە کوردستانیانە ڕوویەڕووی ڕەخنە بکاتەوە بەڵام بە مەرجی ئامادەبوونیان لەو کۆڕبەندەدا، بەتايبەت نوێنەرانی دۆزی کورد لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، کە سەدەیەک زیاترە لەپێناو مافی گەلەکەیان لە سەنگەری خەبات و بەرخۆدانن، هەروەها لە ڕۆژاوای کوردستاندا با لە ڕووی هزری و هەڵوێستیشەوە بۆچوونی جیاوازمان هەبێت لەسەر لایەنێکی وەک جفاتی نیشتمانی- ئەنەکەسە، بەڵام پێویست بوو نوێنەرایەتی ئەوانیش ئامادەگییان هەبوا و لەو کۆڕبەندە قسەی خۆیان کردبوا.
هاوکات هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە بەیاننامەیەکدا کە لە رۆژی 13ی تشرینی یەکەمی 2026 لەلایەن بارەگەی بارزانییەوە دەرچوو، ڕەخنەی توندی لە شکستهێنانی کۆڕبەندەکە گرت و ئەویش بە ڕەچاونەکردنی فرەیی سیاسی و بەشێوەیەکی شیاو و گونجاو لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، چ لە ڕێگەی بانگهێشتنامە یان ڕێکخستنی دانیشتنەکانی دیالۆگەوە، هەروەها هۆشداریشیدا کە ئەم ڕێبازە دەتوانێت هاوکار بێت بۆ قوڵترکردنەوەی دووبەرەکی و ناتەبایی نێوان خەڵکی کوردستان، جەختیشی کردەوە کە کۆڕبەندی میری هیچ پەیوەندییەکی بە نووسینگەی بارزانی نییە.
ئەم هەڵوێستە ڕەنگدانەوەی ناڕەزایەتییەکی ڕوونە بەرامبەر بە میکانیزمەکانی ڕێکخستنی کۆڕبەندەکە و تا چەند نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە مسۆگەر دەکات. ئەمەش لە ناکۆکی لەسەر لیستی بانگهێشتکراوەکان تێدەپەڕێت، پرسێکی فراوانتر دەوروژێنێت سەبارەت بە مافی هێزە سیاسییە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بۆ ئامادەبوون و بەشداری کردن لە گفتوگۆکان سەبارەت بە داهاتووی گەلەکەمان. جگە لەوەش پەیوەندی دامەزراوەیی نێوان ئینستیتیوتی میری و لایەنێکی سیاسی وا دەکات پرسیار بکرێت کە تا چەند ڕەچاوکردنی حزبی کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی بەشداربووان و دیارکردنی بابەتەکانی گفتوگۆ هەبووە، بەبێ ئەوەی مەرج بێت ئاماژە بە بوونی پاڵنەر یان بڕیاری بێ بەڵگە بێت.
لەو چوارچێوەیەدا گرنگە ڕێز لە هەڵوێست و هەڵسەنگاندنەکانی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان (ڕۆژاڤا) بگیرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی سیاسی و تێگەیشتنی لە سروشتی هێزە چالاکەکان و دینامیکی دەسەڵاتیان. بە پێچەوانەوە، ڕەخنەگرتن لە ڕێکخستنی دیدارەکە نابێت بچێتە ناکۆکی نوێ یان ئاڵوگۆڕی تۆمەت لەنێوان هێزە کورستانییەکان، بەڵکو وەک دەرفەتێک بۆ دووپاتکردنەوەی پێویستی هاوبەشی سیاسی و تێپەڕاندنی هۆکارەکانی دابەشبوون بێت.
بەڵام پەراوێزخستنی بە مەبەست، بەهەر بیانگەیەک بێت، پێویستیی بە پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی و هەڵسەنگاندنی ئامادەبوون و کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان و گۆڕانکارییە خێراکانی کوردستان و ناوچەکە هەیە، چونکە ئەوەی کە لایەنێک بانگهێشت نەکراوە، جا بەهۆی بڕیارێکی بە ئەنقەست بێت یان ڕەچاوکردنی دیکە، نیشانەی کۆتایی هاتنی ڕۆڵی سیاسی یان نەبوونی ئەوان نییە. بەڵام پرسیاری ڕەوای لەبارەی چۆنیەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی توێژینەوە و ناوەندەکانی بڕیاردان، ڕادەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، کاریگەریی سیاسی و کاریگەریی لەسەر گۆڕەپانی بەشەکانی کوردستان بەگشتی و توانای گەیاندنی دیدگەی خۆی سەبارەت بە داهاتووی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوروژێنێت.
بە بۆچوونی من بەشداریکردن لە مەکۆ سیاسی و توێژینەوەکان مەرج نییە بە مانای ڕێککەوتن بێت لەگەڵ ئەجێندای ڕێکخەران. بەڵکو ڕەنگە دەرفەتێک بێت بۆ خستنەڕووی هەڵوێستەکان و ڕوونکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان و بەرگریکردن لە دیدگە سیاسییەکان لەبەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بڕەخسێنێت. بە پێچەوانەوەش، ڕەنگە بایکۆتکردن بژاردەیەکی ڕەوا نەبێت کاتێک مەرجەکانی بەشداری کردنی دادپەروەرانە و گفتوگۆی هاوسەنگ نەبن. بۆیە هەڵسەنگاندنی هەریەک لە بژاردەکان دەبێت لەسەر بنەمای ئامانجەکانی و ئەنجامە سیاسییە چاوەڕوانکراوەکانی بێت نەک تەنها لەسەر کاردانەوەکان.
نوێنەرایەتی سیاسی بە دروشم ناپارێزرێت، بەس نییە هیچ لایەنێک ڕایبگەیەنێت کە نوێنەرایەتی دۆزی کورد دەکات. پێویستی بە ئامادەبوونێکی کارا و پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی کاریگەر و دەستپێشخەری هەیە، کە توانای گەیشتن بە ناوەندەکانی بڕیاردان و بەشداریکردن لە داڕشتنی داهاتووی هەرێمەکەیدا هەبێت. هەرکەسێک بیەوێت هاوبەش بێت لە دیارکردنی ئایندەی دۆزی کورد، دەبێت داوای مافی بەشداریکردنی خۆی لەگەڵ کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی توانای کاریگەرکردنی لەسەری کۆبکاتەوە.
لەهەمانکاتدا، بانگەوازی پێداچوونەوە بە ئەدای بەرەی نیشتمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆی لە پێنج لایەنی کارای سیاسی ڕۆژهەڵات دەکات
- پژاک و دیمۆکرات و کۆمەڵەو پاک، هەروەها لایەنی ئەنەکەسە-سەرباری ڕەخنەوتێبینییەکانمان- بۆ کەمکردنەوەی بایەخی فرەیی یان پاساودانی بەدەرکردنی نەبێ، هەروەها داواکارییەکانی نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەش ببنە بیانوو بۆ بەخشینی ئەدای سیاسیی خۆی لە ڕەخنە و هەڵسەنگاندن. بەرپرسیارێتی هاوبەش، ڕێکخەران بەرپرسیارن لە گرتنەبەری پێوەرە ڕوون و شەفافەکان کە گەرەنتی فرەیی و دادپەروەری بکەن، هاوکات هێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی ئامرازە دیپلۆماسییەکانیان و فراوان کردنی پەیوەندی و ئامادەبوونیان لە مەکۆکاندا هەیە کە بابەتەکانی تایبەت بە ئایندەی گەلی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
ڕەخنەکە لەشکستی ئەم کۆڕبەندە لەوەدایە کە هەمان ئەزموونی کۆنگرەی نەتەوەیی دووپات دەکاتەوە کە ساڵانەلە ئەوروپا سازی دەکەن، چونکە ئەمانیش ڕووبەڕووی هەمان پرسیار و کێشە دەبنەوە لە بانگهێشت نەکردنی لایەنێکن یان بایکۆتی لایەنێکی تر، لەوەی کە پشتگوێخستنی فرەیی دەتوانێت لەبری ئەوەی دەرگای دیالۆگ و لێک نزیکبوونەوە بکاتەوە، دووبەرەکی قووڵتر دەکاتەوە.
چارەسەرکردنی ئەم پرسەش پێویستی بە پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی ڕێکخستنی کۆڕبەندەکان و پێوەرەکانی بەشداری کردن هەیە، هاوتەریب لەگەڵ بایەخی نوێنەرایەتی دادپەروەرانە دووپات دەکاتەوە و بۆیە هەڵسەنگاندنی ئەدای هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان، لەسەر بنەمای ڕاستی و ئەنجامەکان، نەک تەنها کاریگەرییەکان. پرسی کورد ناکۆکی حزبی تێدەپەڕێنێت و قۆناغی ئێستاش داوای گۆڕینی سیاسەتی کاردانەوە بۆ ڕێوشوێنی پێشوەختە و کاریگەر و هاوبەشی سازی دەکات.
دواجار دەستەبەرکردنی فرەیی و نوێنەرایەتی دادپەروەرانە، لەگەڵ پێداچوونەوە بە ئەدای سیاسی و دیپلۆماسی، پێشمەرجێکی جەوهەرییە بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەریی کردەوەی سیاسی کورد. ئەوەی پێویستە تەنیا ئامادەبوونێکی نیشانە لە کۆبوونەوەکاندا نییە، نە تەنیا ناڕەزایەتی دەربڕین ، بەڵکو بنیاتنانی توانای سیاسییە کە هێزە کوردستانییەکان بتوانن بەرگری لە مافەکانی گەلەکەیان بکەن و کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی تایبەت بە داهاتوویان گەلەکەیان هەبێت.
بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد وەک پێوەرێک دەمێنێتەوە کە پێوست و بڕیارەکانی پێ پێوانە بکرێن، دەستەبەرکردنی هاوسەنگی لە نێوان نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە و ئەدای کاریگەر و پتەوکردنی هاوبەشی سیاسی و یەکگرتوویی کورد و پاراستنی مافی گەلی کوردستان بۆ هاوبەشی ڕاستەقینە لە دیارکردنی داهاتووی خۆیدا. لە کۆتا وتەمدا بەڕێوبەرانی ئەم دیدارە ڕووبەڕووی چەند پرسیارێک دەکەمەوە:
ئای ئامانج لە سازدانی ئەم جۆرە دیدارە ئەگەر سپی نەکردنەوەی شکستی گوتاری سیاسی و ئەزموونی حکومڕانی نەبێت لەو هەرێمەی کوردستانی ئێمەدا، دەبێت پلان و پرۆژەی داهاتوو چی بێت بۆ زاڵبوون بە سەر ئەو هەموو قەیران و شکستانەدا؟
ئایا چالاکییەکانی ئەم دیدارە هەمان گوتاری سیاسی و ئابووری و میدیایی دیاری ساڵانی ڕابردوو نییە، چی مژاری تازە و بابەتی ڕۆژەڤ باسی لێوەکراوە، پەنجەی خستۆتە سەر کێشە چارەسەر نەکراوەکانن لە کایەکانی پەروەردەو فێرکردن و پیشەسازی و کشتوکاڵ و سێکتەرەکانی تری وەک ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان؟
ئایا وەکو پێویست کەسانی ڕۆژنامەوان و میدیاکارو چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و توێژەرانی بوارە جیاوازەکان بەسەرکرانەوە؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی