فه‌ڕه‌نساو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیر كاری زل و زه‌به‌لاحی كردون ده‌ستیان هه‌بووه له چه‌وساندنه‌وه‌و داگیر كردنی وڵاتانی دیكه‌دا ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌ڕه‌نسیه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كی زندون ، جگه له‌وه‌ش به‌ری 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕ حه‌شیمه‌ت ترین وڵاتی ئه‌وروپا بوونه .له بواری روناكبیری و گه‌شه‌ی روناكبیریشه‌وه به‌لای كه‌مه‌وه 200 ساڵی رابردوو زۆرێك له گه‌وره ترین رۆشنبیرانی دونیا فه‌ڕه‌نسی بوون له‌وانه "ئه‌میل زۆلا، ئه‌لفرێد دریڤۆس ، هایدگه‌ر ، سارته‌ر ،ریمۆن ئارۆن ، رۆلان بارت ، فۆكۆ ، جیل دۆلۆز ،دۆبۆڤوار ، كامۆ ، شتراوس و ژان ژینیه و هه‌تادوای " من خۆم سه‌رسامیه‌كی زۆرم بۆ شیعره‌كانی ئارسۆر رامبۆو ته‌نانه‌ت ژیانی ئه‌ویش هه‌یه، كاتی خۆی به‌شێكی زۆری وتارێكی شربل داغرم له سه‌ر رامبۆ كرده كوردی ، هه‌رچه‌ند بڕوام وابوو له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بوم ، به‌ڵام پێی خه‌نی بوم، ئارسۆر رامبۆ 1854-1891 شاعیرێكی ناسراوی زۆر كه‌منووسی فه‌ڕه‌نسیه‌كه ژیانی یه‌ك پارچه تراژیدیا بوو، شربل داغر شاعیر‌و رۆمانووس و نوسه‌رو مامۆستای زانكۆ‌و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرای زانكۆی سۆربۆنی پاریس له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی .
فه‌ڕه‌نسیه‌كان ساڵه‌هایه‌ك به‌شی رۆژئاوای كوردستانیان له ژێر چنگدا بووه و ئه‌وان له رێكه‌وتنی سایكس بیكۆ كوردستانی باشوریان بۆ به‌ریتانیا لێگه‌ڕاو خۆیان به‌شی سوریایان به‌ركه‌وت ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه فه‌ڕه‌نسیه‌كان لێره‌و له‌وێ له سه‌رده‌می داگیركاریاندا نادادی و سته‌میان كردووه ، به‌ڵام بۆ خۆیشیان قوربانی سته‌مكارین ، ئه‌ڵمانیای نازی ته‌واوی فه‌ڕه‌نسای داگیر كرد‌و سته‌می زۆری به‌رانبه‌ر كردن ، ئێستا ئیتر وا نزیكده‌بێته‌وه له نیو سه‌ده فه‌ڕه‌نسیه‌كان به شێوه‌یه‌كی جیاواز له پێشتر بیر ده‌كه‌نه‌وه ، راسته شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و شۆڕشی خوێنكارانی 1968 و پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و زۆر بابه‌تی تر له فه‌ڕه‌نساوه سه‌ریان هه‌ڵداو ده‌شێت بڵێین فه‌ڕه‌نسا دایكی دیموكراسی و ئازادیه له دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نساوه ،به‌ڵام له شارل دیگۆله‌وه 1890- 1970فه‌ڕه‌نسا ، فه‌ڕه‌نسایه‌كی جیاوازه ، وێڕای ئه‌وه‌ی له ناو جه‌رگه‌ی پاریس‌دا ئێمه كورد خوێنمان رژاوه ، به‌ڵام پاریس ڕوگه‌ی ئازادیخوازانی دنیایه ، ئه‌وه بۆیه ئێمه‌ش له 50 ساڵی به‌رێدا هه‌میشه ڕوومان تێكردووه ، گه‌رچی له‌وێش نمونه‌ی ساكینه‌و هاوڕێكانی بوونه‌ته قوربانی .
ئێمه‌ی كورد به‌رانبه‌ر فه‌ڕه‌نسیه‌كان سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌كمان هه‌یه ، گه‌رچی هه‌ندێك جار ئاوه‌زی ئاینی ده‌سته‌یه‌كی كه‌می ئێمه به‌رانبه‌ر ئه‌وئازادیه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌هری ده‌بن ،ئه‌و سۆزه‌ی ئێمه هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه كه خاتو دانیاڵ میتران له رۆژه ناخۆشه‌كاندا ئامێزی بۆ كورد كردوه‌ته‌وه ، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، كه فه‌ڕه‌نسیه‌كان له ئازاری مرۆڤ تێده‌گه‌ن ، له ناویاندا ئازاری مرۆڤی كورد ، پێداگری فه‌ڕه‌نسا بۆ پاراستن و داكۆكی له كورد ره‌نگه له ئاستی ویستی كوردا نه‌بێت ، به‌ڵام كارێكی گه‌وره‌یه ، باوه‌ڕیشم وانیه ئه‌مه قه‌ره بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بێت ،كه تێیدا هاواری كورد گوێی لێنه‌گیرا .
فه‌ڕه‌نسا له مێژه بۆ پاراستنی ئه‌وانی تر له ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا ده‌كۆشێت ، ئیمزا كۆكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌میل زۆلا بۆ ئازادی دریڤۆس نمونه‌یه‌كی زندووی ئه‌و داكۆكیه‌یه ، ئێستا كه سه‌ت پارله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی داوای ناوچه‌ی پارێزراو بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن ، نمونه‌یه‌كی تره له داكۆكی له ئازادیخوازان ، هه‌رچه‌ند پێشتر له پارله‌مانی فه‌ڕه‌نسا پرسی ئه‌نفال وه‌ك پێویست جێی خۆی نه‌گرت ، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ی رۆژئاوای كوردستان و پاراستنی ئه‌و ئه‌زمونه دیموكراسیه به خوێن به دیهاتوه‌ی رۆژئاوا له پارله‌ماندا جێی خۆی بگرێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، ته‌نانه‌ت فه‌ڕه‌نسا بتوانێت ئه‌م پرسه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بێنێته به‌ر باس ، من دڵنیام بێرنارد كۆشنه‌ر كه بۆ خۆیشی له نزیكه‌وه خه‌باتی رۆژئاوای كوردستان و به‌رگری سه‌رسه‌ختانه‌ی له كۆبانێ بینیوه ، ده‌توانێ له‌و باره‌یه‌وه سه‌رنجی سیاسی و پارله‌مانتارانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئه‌م بابه‌ته رابكێشێت ، كۆشنه‌ر داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی باشوری كوردستانیش بوو له كاتی خۆیدا و بڕیاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كاریگه‌ر ئه‌وی به‌سه‌ره‌وه‌یه .
ساڵی 2013 له فه‌ڕه‌نسا بووم ، هێشتا تێر دیمه‌نه‌كانی ئه‌وێم نه‌بینیبوو ، نه‌چوبومه سه‌ر گۆڕی پێكه‌وه‌یی دۆبۆڤوارو سارته‌ر ، ته‌نانه‌ت نه‌چومه سه‌ر گۆڕی گۆنه‌یی و قایه ، له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌و خانوه‌ی ساكینه‌و هاوڕێكانی تیا تیرۆر كرا بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به بێده‌نگی وه‌ستام ، من نیازمه‌ندی ئه‌وه‌بووم زیاتر له وێ بمێنمه‌وه ، لێ كه سه‌یری گیرفانه‌كانم كرد ترسی ئه‌وه‌م لێ‌نیشت سبه‌ی قڕانێكم پێنه‌مێنێ جا ڕووله كوێ بكه‌م ، بۆیه هه‌ر خۆم و به په‌له پڕوزێ و دوای چه‌ند رۆژ به تاقی ته‌نێ ڕومكرده فڕگه‌ی شارل دیگۆل بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه ، ئه‌و چه‌ند رۆژه‌كه‌مه‌ی له‌وێ بووم هه‌ستێكی وه‌ك هه‌ستی هاشم ساڵحم هه‌بو بۆ فه‌ڕه‌نساو پاریس ، ئه‌وه سۆزێكی كه‌می من بوو بۆ وڵاتێك كه ناتوانم خۆشمنه‌وێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی