سه‌ره‌تا :
شه‌ڕى روسیا‌و ئۆكرانیا درێژه‌ى كێشا‌و له ئاكامى شه‌ڕه‌كه‌شدا خه‌ریكه جه‌مسه‌ر به‌ندیه‌كى نوێ دروست ده‌بێت ، روسه‌كان و ئۆكرانیه‌كان یه‌ك به‌ره‌بان و هه‌ردوولا سلاڤین" هه‌روه‌ها روسه‌كان به ئۆكرانیا ده‌ڵێن روسیاى بچوك " ، جگه له‌وه‌ش له خه‌یاڵدانى روسه‌كاندا ئۆكرانیا خاكى پیرۆزى ئه‌وانه، كێشه ئه‌وه‌یه له‌م ئاڵۆزیه‌دا كه له ئاڵۆزى نێو یه‌ك ماڵ ده‌چێت ، ئه‌مه‌ریكاو به ریتانیا به تایبه‌تى و ناتۆش به گشتى قسه‌یه‌كى تریان هه‌یه ، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه هێشتا له ناو ماڵى روس و ئۆكرانیه‌كاندایه ، به‌ڵام به‌رامه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ى له ده‌ره‌وه زیاتره‌و هه‌موو ئه‌وروپا له ناو گیر‌و گازى شه‌ڕكه‌دان ، له‌ملاشه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه وا كه‌وتوه‌ته‌وه كه هاوشانى روسیا چین و هند و ئێران و وڵاتگه‌لى رۆژهه‌ڵات هه‌ن و له به‌رانبه‌ریشدا زۆربه‌ى رۆژئاوا وا ده‌رده‌كه‌ون پێكه‌وه بن ، یان راستتر ئه‌وه‌یه بڵێین له بن چه‌ترى ئه‌مه‌ریكادا بن ، شه‌ڕى روسیا‌و ئۆكراین ، تا راده‌یه‌كى زۆر وڵاتى بێلایه‌نى نه‌هێشتوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت له ئه‌مه‌ریكاى لاتینیش جۆرێك دابه‌شكارى به پێى حه‌زى روسه‌كان و ئه‌مه‌ریكیه‌كان دروستكردووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئامانجى له مه‌نگه‌نه‌دان و بازنه‌به‌ند كردنى روسیا بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى ئۆكرانیا بووبه بیانووى ئه‌وه‌ى سوید‌و فنلاند داواى چونه نێو په‌یمانى ناتۆ بكه‌ن ، ئه‌وه روسیا هه‌زار یه‌ك بیانوى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا مناڵه لاساره‌كان ته‌مبێ بكات ، با شه‌ڕه‌كه به وێرانكردنى وڵاتێكى وه‌ك ئۆكرانیا كه بۆ روسه‌كان " روسیا كێف " زیاتر نیه كۆتایشى بێت ، روسه‌كان وه‌ك چۆن ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ریكاى لاتین و كۆڵه‌مبیاو وڵاتانى ئه‌وێنده‌ر به باخچه‌ى پێشه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ناوده‌بات، بایدن وتى" ئه‌مه‌ریكاى لاتین باخچه‌ى پشته‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا نین ، باخچه‌ى پێشه‌وه‌ن " بۆ روسیاش ئۆكرانیا جگه له‌وه‌ى وه‌ك ماڵى خۆى سه‌یرى ده‌كات ، باخچه‌ى پێشه‌وه‌ى ماڵه‌كه‌شه ، كه روسیا نایه‌وێت كه‌س ئه‌و باخچه‌یه‌ى لێ تێكبدات .
له‌م وتاره كورته‌ى خواره‌وه‌دا به خوێندنه‌وه‌ى چه‌ندین بابه‌ت و وتارى جیا جیا ده‌مانه‌وێ ئه‌وه بوانین ئایه ئه‌نجامى ئه‌م شه‌ڕه به چى ده‌گات ، ئایه وه‌ك هه‌ندێك رۆژئاوایى و نوسه‌رانى نزیك له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ، شه‌ڕه‌كه به كه‌وتنى روسیا كۆتاى دێت ، یان هه‌ر له ئێستاوه روسیا براوه‌ى شه‌ڕه‌كه‌یه ،ئه‌مه ئه‌گه‌ر روسه‌كان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو بن كه شه‌ڕه‌كه نه‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا ، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت .
بۆچى گه‌یشتینه ئێره ؟
گۆڕانكارى له ده‌سه‌ڵاتى ئۆكرانیا‌و هاتنه سه‌ر كارى زێلنسكى و نزیكبوونه‌وه له ئه‌مه‌ریكاو رۆژئاوا‌و گوێ نه‌دان به هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانى پۆتن و روسیاله‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌یه ،روسیاى نیگه‌ران و هه‌روه‌ها توڕه‌ش كرد ، زێلنسكى بێگوێدانه ئامۆژگاریه‌كانى روسیا‌و پۆتن پشتى كرده روسیا‌و روى كرده ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاى رۆژئاوا ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر جاره‌و به جۆرێك روسیاى توڕه كردووه ، ئێمه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕه‌كه‌دا له به‌رنامه‌یه‌كدا وتمان زوو كۆتاى هاتنى شه‌ڕه‌كه له ده‌ستى ئۆكرانیادایه نه‌ك روسیا ، روسیا په‌لامار ده‌دات ، ده‌شێت هه‌مان سیناریۆى كریما " قرم " دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام ئامانجه‌كانى به دینه‌یه‌ن داناساكێ ، له راستیدا روسیا هیچ گوێى له‌وه‌ش نیه ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا كاردانه‌وه‌یان چى ده‌بێت ، ئه‌و ده‌یه‌وێت سنورێك بۆ زێلنسكى و سیاسه‌ته ناجۆره‌كه‌ى دابنێت ، زێلنسكى له بیركردنه‌وه له روسه‌كان وه‌ك به‌ریتانیاو ئه‌وروپاى رۆژئاوا بیر ده‌كاته‌وه ، یانى به ڕوونى رقى له روسه ، له كاتێكا خۆى زمانى روسیه و په‌روه‌رده‌ى كه‌ش و هه‌واى سیاسى و هونه‌رى روسیاشه ، رقى ئه‌وروپا له روسه‌كان زۆر جار له فیلم و ئه‌ده‌بیشدا ده‌بینرێ ، چ جاى سیاسه‌ت ، هه‌ندێك له‌و فیلمانه‌ى هۆلیۆد كه له سه‌ر روسیا ده‌ركراون هه‌میشه مرۆڤى روسى قه‌بیح و بكوژ‌و خیانه‌تكارو ناشرین نیشانده‌ده‌ن ، هۆلیود ئه‌مه‌ریكیه ، لێ ئه‌وروپیه‌كان و جوله‌كه‌ش رۆڵیان له جوڵاندنیا هه‌یه ، ئه‌گه‌ر به‌وردى مرۆڤ ده‌یان فیلمى ئه‌و ده‌زگایه بخاته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه ئه‌وه‌ى بۆ رونتر ده‌بێته‌وه .
راسته هۆلیود هه‌میشه مرۆڤى ئه‌مه‌ریكى گه‌وره نیشانده‌دات و زۆر جار ئه‌مه‌ریكیه‌ك ده‌كاته فریادڕه‌سى وڵاتێك ، به‌ڵام دواجار سینه‌ماش زۆر پرس و بابه‌ت ده‌وروژێنێ و یه‌كلاشیان ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه‌یان بابه‌تێكى تره ، زێلنسكى هیچ هۆیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێت ئۆكرانیا جێى ئه‌و روسانه‌ى تیا نابێته‌وه كه به روسى قسه ده‌كه‌ن ، له چه‌ند ساڵى رابردودا ژیانى روسه‌كان به ده‌ست ئه‌و سیاسه‌ته‌وه له ئۆكرانیا زۆر باش نه‌بووه ، ته‌نانه‌ت قسه له‌وه ده‌كرێت كه " به تالیۆنى نازۆف " هه‌زاران روسى زمانیان له دۆنیاسك كوشت و بڕ كردوه ،هه‌موو ئه‌م كارانه‌و بێمنه‌تى ئۆكرانیا له روسیا‌و تێكدانى په‌یوه‌ندى هه‌زاران ساڵه‌ى ئه‌و دوو نه‌ته‌وه یه‌ك ڕیشه‌و ڕه‌گه‌زه ، دۆخه‌كه‌ى گه‌یانده ئه‌م شوێنه ، كه جارێ دیار نیه كه ى ئه‌م شه‌ڕه كۆتاى دێت ، یان ئاخۆ سه‌رده‌كێشێت بۆ له شه‌ڕى نێو یه‌ك ماڵ گه‌وره تر، ئه‌گه‌ر پێشتر شه‌ڕه‌كه وه‌ستاندنى له ده‌ستى زێلنسكى و ئۆكرایندا بوو ، ئێستا ئیدى شه‌ڕه‌كه له ده‌ستى خه‌ڵكى تردایه ، هه‌موو بیرمانه بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرى ئێستا له كار خراوى به‌ریتانیا ده‌یگوت " ده‌ترسین ئۆكرانیا ملبدات بۆ ئاشتى له گه‌ڵ روسیا " قسه‌كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى به‌م جۆره بوو ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاش به لێدوانه‌كانى ، به‌رده‌وام باسكردنى هاوكارى ئۆكرانیا به چه‌ك و چۆڵ و پاره واى كردووه كه بیر له ئاشتى نه‌كرێته‌وه .
ئێ خۆ ورچه سپیه‌كه‌ش هه‌ر دانانیشێ و سه‌یرى روداوه‌كان بكات تا ده‌ستى ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا ده‌گه‌نه بینه‌قاقاى ، بۆیه رۆژه‌كه گه‌یشه ئێره.
پۆتن چى ده‌وێت ؟
به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه‌پۆتن چى ده‌وێت ، پێویسته هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌وبه‌رهه‌ڵستكاریه‌ى بۆریس جۆنسن بكه‌ین ، كه بۆچى ئه‌وه‌نده سور بوو له سه‌ر به‌رده‌وامى شه‌ڕ ، له راستیدا ئه‌مه گومانى زۆر له سه‌ر ئه‌و پیاوه دروستده‌كه‌ن ، ئایه هه‌ر به‌ڕاست ئه‌و داشێكى راسپێردراوه یان شتى تر ، جارێ ئه‌مه روونابێته‌وه ، ره‌نگه ئه‌م شه‌ڕه‌ى روسیا شوناسى زۆر سه‌ركرده‌و به‌رپرسى تریش بخاته ژێر میكرۆسكۆبى ئابڕوچونه‌وه ، جارێ كاته‌كه زووه ، ده‌شێت لێره‌و له‌وێ ناوى تره‌مپ و ئه‌ردۆگان و خه‌ڵكى تریش بێنه پێشه‌وه.
پۆتین یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانى ئێستا‌و ئه‌و سه‌رۆكى یه‌كێك له وڵاته هه‌ره گرنگه‌كانى سه‌ر گۆى زه‌ویه ، بۆخۆیشى كه‌سێكى په‌روه‌رده كراوى نێو كایه‌ى هه‌واڵگرى و ته‌ناهیه‌و كه‌سێتیه‌كى به‌هێزو گورج و گۆڵى هه‌یه ،به گوێره‌ى ئه‌م سیاسه‌تى ئه‌م سه‌ردىمى پۆتن یه‌كێكه له شه‌قاوه سیاسیه‌كان و ده‌ستى راسته‌و خۆى خۆى هه‌یه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كاندا ، پۆتن ماوه‌یه‌كى زۆره چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كێش و سه‌نگه‌ى جاران بۆ روسیا بگه‌ڕێته‌وه ، به تایبه‌ت كێش و سه‌نگى رۆژگارى شه‌ڕى سارد‌و دوو جه‌مسه‌رى دنیا ، راسته روسیاى ئێستا یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران نیه ، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه روسیا له گه‌شه‌و پێشكه‌وتنێكى به‌رده‌وامدایه ، روسه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن و كه‌متر ئاوڕ له رۆمانى دایك و ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ده‌نه‌وه ، ئه‌و هێزو تاقه‌ته نوێیه‌ى روسیا ، پێویستى ئه‌وروپا به روسیا ، په‌یوه‌ندیه به هێزه‌كانى روسیا له گه‌ڵ چین و وڵاتانى هاوپه‌یمانى خۆى له ئه‌مه‌ریكاى لاتین و ئاسیا ، له به‌رانبه‌ریشدا به‌رده‌وام ته‌نگپێهه‌ڵچنینه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پۆتنى خسته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژگارى جه‌مسه‌ر به‌ندى ، ده‌شێت پۆتن بۆ ئه‌مه پاڵنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكاو فشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت روسیا خۆى یه‌كێك له وڵاته زه‌به‌لاحه‌كانى دنیایه .بۆیه نایه‌وێت نه‌خۆى نه دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانى نمونه‌ى سوریا ، ئێران ، هه‌ندێ جار عیراقیش بكه‌ونه به‌ر فشار‌و چاو زه‌قكردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا .
رێگریه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له گه‌شه‌ى ئابورى روسیا ، نه‌هێشتنى به‌ستنى گرێبه‌ستى بازرگانى گرنگ و دۆزینه‌وه‌ى كێشه بۆى، به‌ربه‌سته‌كانى ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م په‌یوه‌ندى بازرگانى روسیا‌و ئه‌وانى تر ، ئه‌مانه هه‌موو هۆكارن بۆ توڕه بوونى پۆتن ، بۆیه ئیدى دیاره كه پۆتن چى ده‌وێت ، پۆتن ده‌یه‌وێ به ئه‌مه‌ریكا بڵێت تۆ تاقه پۆلیسى دنیا نیت ، چیت بوێت بیكه‌ى ، ئێمه‌ش هه‌ین ، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به ئه‌مه‌ریكا بڵێت ده‌توانیت به ئاسانى گرێبه‌ستى نێوان فه‌ڕه‌نساو شوێنانى تر ، یان چین و شوێنگه‌لى دیكه هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه ، یاخود خاوبكه‌یته‌وه ، به‌ڵام ئێمه نا .
به‌م جۆره پۆتن ئامانجى له شه‌ڕ له ئۆكرانیا هه‌ر ئه‌وه نیه مناڵه لاساره‌كه‌ى خۆى سه‌ركێشى كردووه ، بگره نامه‌شه بۆ ئه‌مه‌ریكا چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌ر نه‌هاتوه له ئۆكرانیاوه ده‌ستبناته بینه قاقاى ئه‌و له توركیاش رێگرى ده‌كات له‌وه‌ى ئێس چوار سه‌تى روسى دابنرێت ، له شوێنانى دیكه‌ش رێگرى له فرۆشتنى چه‌كى روسى ده‌كات .
زیانه‌كانى شه‌ڕ :
شه‌ڕ لایه‌نه وێرانى و كوشت و بڕه‌كه‌ى لێ لاده به‌شێكه له بازرگانى ، یانى چه‌ند زیانى بۆ زۆركه‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده زیاتر قازانج به گروپگه‌لى دیكه ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م قازانج و زه‌ره‌ره ناكه‌ین ، ته‌نها هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر زیانه‌كانى شه‌ڕى روسیا‌و ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانى ده‌كه‌ین ، ئێستا كه ئیتر شه‌ڕه تاوى سه‌ندووه‌و له‌لایه‌كه‌وه رۆژ نیه شارێك و شوێنێكى ئۆكرانیا نه‌كه‌وێت و زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س جێ و ڕێیان لێتێكچوه‌و سه‌دان هه‌زار ئۆكرانى گه‌یشتونه‌ته وڵاتانى ئه‌وروپاو له‌ملاشه‌وه كێشه‌ى نه‌مانى نه‌وت و گاز‌و كه‌مبونه‌وه‌ى له ئه‌وروپا ، ئه‌ڵمانیاو وڵاتانى دیكه‌ى ته‌نگه تاو كردووه و له هه‌موو وڵاتانى ئه‌وروپا نرخى به‌نزین و كه‌ل و په‌لى تر به‌رز بوونه‌وه‌ى به خۆیه‌وه بینیوه ، ئه‌ڵمانیه‌كان له هه‌موولایه‌ك زیاتر به‌ر ئه‌و زیانه كه‌وتون ، له ئه‌گه‌رى درێژه كێشانى شه‌ڕو نزیكبونه‌وه‌ى پایزو زستانى دادێ ئه‌وه زیانه‌كان زۆر زیاتر ده‌بن ، له كاتێكا له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌ڵمانیا بودجه‌ى شه‌ڕى زۆر زیاد كرد .
به پێى هه‌ندێ سه‌رچاوه ئۆكرانیا 14%ى پێداویستى گه‌نمى جیهان و 16%ى برنجى جیهان دابین ده‌كات ، ئێستا ئه‌م دابینكردنه وه‌ك جاران نامێنێت ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى روسیا خۆیشى ده‌توانێت هه‌نارده‌ى دانه‌وێڵو خۆراك رابگرێت ، به‌مه‌ش پێویستى خۆراك له دنیادا رووبه‌ڕووى كه‌م و كورتى ده‌بێته‌وه‌و وڵاتان توشى قه‌یران و برسێتى ده‌بنه‌وه ، له‌وه‌ته‌ى شه‌ڕه‌كه ده‌ستى پێكردووه ، به‌رده‌وام رێكخراوى خۆراكى جیهانى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتان زه‌نگى مه‌ترسى لێده‌ده‌ن .
به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ئۆكرانیا 45%ى كۆى هه‌نارده پێكدێنێت ، هه‌ڵبه‌ت به هۆى بوونى شه‌ڕه‌وه ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تیش نه‌وه‌ستێ زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه هه‌ر زیان نیه بۆ ئابورى ئۆكرانیا‌و زه‌ره‌رى گه‌وره‌یه له‌وانه‌ى پشت به دانه‌وێڵه‌و گه‌نم و برنجى ئۆكرانیا ده‌به‌ستن ، روسه‌كان زۆر باش ئه‌مه ده‌زانن ، بۆیه هه‌وڵى به‌رده‌وامى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و رێگایانه‌بگرن ، كه به‌روبومى ئۆكرانیایان لێده‌ڕواته ده‌ره‌وه ، روسیا زۆر به وردى شیكارى ئه‌م ده‌رهاویشتانه‌ى كردووه ، بۆیه هه‌ندێ جار زۆر بێباكانه ده‌رده‌كه‌وێت ، ته‌نانه‌ت كاتێك ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا سه‌ر قاڵى ئابڵوقه خستنه سه‌ر روسیا بوون ، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ردا بڕیارى دا ئیدى گازى خۆى به رۆبڵ بفرۆشێت ، ئێمه ده‌زانین له ناو خۆى روسیادا جۆرێك له نائارامى و قه‌یران دروست بووه ، داخستنى بازاڕه‌ئابوریه‌كان به ڕووى روسیادا كێشه بۆ هاوڵاتیش دروست ده‌كات نه‌ك هه‌ر خاوه‌ن سامانه‌كان ، به‌ڵام روسه‌كانیش له به‌انبه‌ردا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت ، ئێمه هێشتا له ناو شه‌ڕه‌كه‌داین نازانین داخوا سبه‌ینێ چى ده‌گوزه‌رێت ،لێ هه‌ر یه‌كه‌و لاى خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌ك باجى ئه‌و شه‌ڕه ده‌دات ، چونكه له شه‌ڕدا داد په‌روه‌رى پاشه كشه ده‌كات و زیان جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه ، له شه‌ڕدا دادپه‌روه‌رى نیه .
تێبینى و یه‌ك دوو سه‌رنجى كورت :
بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته جگه له كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و بارى سه‌رنجى خۆم سودم له‌م سه‌رچاوانه‌ى خواره‌وه بینیوه :
وتارێكى ئیدریس مسته‌فا مامۆستاى زانكۆ له كه‌نه‌دا وتاره‌كه له 4-4-2022 له ماڵپه‌ڕى ده‌نگه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و ئیدریس خۆیشى له رێى ماسنجه‌ره‌وه بۆى نا‌ردوم له سه‌ر داوى خۆم ،ناونیشانى وتاره‌كه " روسیا‌و ئۆكراین كامیان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر یه‌كتر ".
هه‌روه‌ها ژماره 14ى گۆڤارى وه‌رزنامه‌ى فۆكس نیسانى 2022 ئه‌م ژماره‌یه تایبه‌ته به شه‌ڕى روسیا‌و ئۆكرانیاوته‌واوى بابه‌ته‌كانى قسه كردنن له سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌و لێكه‌وته‌كانى و مه‌ترسیه‌كانى بۆ سه‌ر جیهان .
چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌ت له سه‌ر شه‌ڕه‌كه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانه‌كه‌دا ، له‌وێدا به وردى هه‌ڵوه‌سته‌م له سه‌ر شێوازى شه‌ڕه‌كه‌و چۆنێتى كۆتاى پێهێنانى كردووه .
له راستیدا من بۆیه سه‌رچاوه‌كانم به خاڵ و نیشانه‌و به شێوه‌ى ریزبه‌ندى و زانستى دانه‌نا له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى سودم له زانیاریه‌كان بینیوه‌و زیاتر پشتم به لێكدانه‌وه‌ى خۆم به‌ستوه ، پێموایه ئه‌مش رێگه‌یه‌كى ناته‌ندروست و ناجۆر نیه‌و یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ى كه پێویسته بیركه‌ره‌وه‌ى كوردیش قسه‌ى خۆى هه‌بێت ، مه‌رجیش نیه هه‌میشه قسه‌كان وا بن كه سه‌رچاوه‌ى ده‌ره‌كیان زیاتر بێت وه‌ك جۆرێك له ده‌وڵه‌مه‌ندى ، یان به‌ڕاست بگه‌ڕێن ، به تایبه‌ت له شیكردنه‌وه‌ى سیاسیانه‌ى بابه‌ته‌كاندا ، بیرمان نه‌چێت له سه‌ره‌تا شه‌ڕه‌كه‌دا یۆڤاڵ نه‌وا حه‌رارى نوقڵانه‌ى شكستى پۆتنى لێدا ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه هه‌ر قسه‌ى ڕووته‌و قسه‌ش ناچێته نێو گیرفانه‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی