بەپێی ئەو شارەزاییە خاکییەی هەمه، هەتا ئێستا هیچ دەوڵەت و ئابوورییەکم نەبینیوە، دەستبەرداری مافی خۆی لە جێبەجێکردنی سیاسەتە دارایی یان نەختینەییەکانی بوبێت بۆ کەرتی تایبەت، چونکە جێبەجێکردنی سیاسەتە داراییەکان مافێکی سیادی حکومەتە، حکومەت لەم ڕێگایەوە مومارەسەی کاری حکومەتایەتی خۆی دەکات، فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری خۆی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، گەلێک ئامانجی کۆمەڵایەتی و مرۆیی بەدیدەهێنێت، نەک لە عێراق و کوردستاندا، بە حوکمی پاشخانە مێژوییەکەی دەوڵەتی عێراق کە نزیک بوە لە ڕوانگەی سوشیالیستیەوە، بەڵکو لە ئەمریکا و بەریتانی دڵی سەرمایەداریشدا کە چالاکی کەرتی تایبەت گەیشۆتە لوتکە شتی وا نەبوە حکومەت دەسەڵاتی خۆی لە بەشێک لە سیاسەتە داراییەکان واز لێبهێنێت و بیدات بە کەرتی تایبەت
ئه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمدا رویداوه، پێدانی دانانی كامێرای تیژره‌ی به كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی داهاته‌كه‌شی هه‌ر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ، شتێكی ته‌واو نامۆ و غه‌ریبه ، وازهێنانی حكومه‌ته له به‌شێك له ئه‌ركی سیادی خۆی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ، لە تەواوی دنیادا له هیچ سیاسه‌تێكی داراییدا سزادانی شۆفێر به هۆی تیژره‌وییه‌وه وه‌ك ئامرازێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ حكومه‌ت به‌كار نه‌هاتوه ، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك ئامرازێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێر له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوی هاتوچۆبەکار هاتوە
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه پێدانی كامیرای تیژره‌وی به كه‌رتی تایبه‌ت كارێكی ناماقوڵ و ناراسته ، كه‌چی له‌وه‌ش نا ماقوڵتر ئه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به‌و ئمیتیازه گه‌وره‌یه‌ی به كۆمپانیاكه دراوه ، كۆمپانیاكه ناچار نه‌كراوه ژێرخانی ئابووری هه‌رێم پته‌و بكات ، ناچار نه‌كراوه رێگابانه‌كان چاك بكات یان روبه‌ری سه‌وزای زیاد بكات ، به‌ڵكو ناچاركراوه ئۆتۆمبیلی 2022 بۆ به‌رپرسانی حكومه‌ت بكرێت ، به‌رانبه‌ر به‌مه كۆمپانیاكه له‌سه‌ر حسابی گیرفانی شۆفێرانی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ملیاره‌ها دینار كۆبكاته‌وه ، كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌كرێت حوكمرانی نییه به‌ڵكو هه‌راجكردنی حوكمرانییه، سووكردنی پره‌نسیپی كه‌ڵكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسه‌ته داراییه‌كانه، شه‌قهه‌ڵدانه له چینی هه‌ژار و مام ناوه‌ندی كوردستان و دروستكردنی بارگرانییه‌كی گه‌وره‌تره له‌سه‌ر خه‌ڵك له پێناو كرینی دوای مۆدێلی ئۆتۆمبیل بۆ به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ت، هەربۆیە ئەوەی ئەکرێت ئەم حکومەتەی پێ بخوێنینەوە ئەوە نیە ئەم حکومەتە شکستی خواردوە، یان بەرپرسان حکومەتێکی شکستخواردوو بەڕێوە ئەبەن، بەڵکو ئەوەیە حکومەت دانراوە بۆ فرۆشتن، حکومەت دەسەڵاتەکانی خۆی هەراج ئەکات بۆ کەرتی تایبەت، ئەمەش وەک هەموو کارەکانی تریان بێ حیکمەت و بێ جەدوا....
بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتی هەراجکردنی حکومەت و تاڵان‌کردنی گیرفانی هاوڵاتی،بە هەموو شێوازێکی مەدەنی و یاسایی، ئەوپەڕی کارێکی ئەخلاقی و بەرپرسیارانەیە، پێویستە ئەم سیاسەتە فاشیلە کۆتایی پێ بێت
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی