مەوزوعەکە مەگۆڕن

26/09/2022

حاكم شیخ لەتیف

ھەموو کەس دەزانێ کە کێشەی خەڵکی ئێران کێشەی ئازادیە، رژێمێکی ئایدیۆلۆجی مەزھەبی شمولی بۆ ماوەی زیاتر لە چل ساڵە  فۆرمێک لەژیانی بەسەر کۆمەڵگای ئێرانیدا سەپاندوەو خەلک بەتەواوەتی لێی بێزارەو داوای ھاتنە دەرەوە لەو فۆرمە سەپاوە دەکات.
زۆر شت ھەیە لای خەلک پیرۆزە یان مەقبولە بەلام کاتێک دەبێ بەبەشێک لەو فۆرمە سەپاوەی رژێمی شمولی ئیتر خەلک بەگژیا دەچنەوە
بۆیە ئەوانەی لەم واقیعەی ئێران ناگەن ھەلەن یان بۆ مەبەستی سیاسی بەئەنقەست وادەکەن
دژایەتی خەلکی ئێران و رۆژھەلات بۆ لەچک و سەرپۆش نیە بەلکو  دژایەتیە بۆ ئەو فۆرمە سەپاوە .
دەبێ جیاوازی بکەین لە نێوان لەچکی موسولمانان کە زۆربەی خەلکی ئێران لەزروفی ئاساییدا دەیپۆشن لەگەل لەچکی بەزۆر سەپاوی دەسەلات، ئەوەی خەلک رەتیدەکاتەوە لەچکی دەسەلاتە وەک سیمبولێک بۆ خۆسەپاندن نەک لەچکی موسولمانێتی یان نەریتی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی