كۆمه‌ڵگه له‌به‌رده‌م وێرانیدا
ئه‌و كوڕه‌ی پاش كوشتنی دایكی خۆیشی كوشت
ته‌له‌فۆن بۆ خزمێكی ده‌كات "دایكمم كوشتوه ته‌رمه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌یه، ئێستا له‌سه‌ر قه‌برانم خۆیشم ده‌كوژم"
تا خزم‌و پۆلیس ده‌گه‌ن، ئیدی ئه‌ویش ته‌رمێكی سارد‌و سڕه، ئه‌مه نابێت وه‌ك هه‌واڵێك لێی بڕوانین، هه‌واڵێكی ساده‌و هیچی تر، ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی نه‌زانی‌و نائاگاییه ئه‌و هه‌موو میدیا‌و ماس میدیایه بیكه‌نه هه‌واڵێكی ساده‌و له‌بنج‌و بنه‌وانی ئه‌م تراژیدیا گه‌وره‌یه نه‌كۆڵنه‌وه.
ئه‌گه‌ر كورد ڕۆماننووسی باشی هه‌بێت، چیرۆكی ئه‌م كوشتنه ده‌شێت ڕۆمانێكی كاریگه‌ری لێ به‌رهه‌مبێت، نه له‌مێژوی كوردا نه له‌مێژوی جیهاندا، ئه‌مه یه‌كه‌م دایك نییه به‌ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی بكوژرێت، دوا دایكیش نابێت، به‌ڵام تراژیدیاكه له‌ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه ده‌ستپێناكات، كه ئاخۆ باسی چیتر كراوه‌و خزمه‌كه چیتری به‌كوڕه‌كه وتوه، تراژیدیاكه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كوڕه‌كه له‌به‌رنه‌بونی كڕیار‌و ده‌رنه‌هێنان بۆی پێشتر دوكانه‌كه‌ی داخستوه، ئه‌مه قسه‌ی خزمه‌كه‌یه‌تی، نه‌بونی‌و نه‌داری‌و ده‌سته‌نگی كاره‌سات دروستده‌كات، ناكرێت بڵێین بابه ئه‌وه ڕوداوێكه‌و ته‌واو، ئه‌وه ڕوداوێكی ئاسایی نییه، ئه‌وه دایك كوشتنه، دایك كوشتن ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوبێت كه ئه‌م كوڕه نه‌یویستبێت دوای مه‌رگی خۆی دایكی به‌نه‌داری‌و نه‌بونی بژێت، ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، له‌نێو ئه‌م دڵبه‌ردی ژیانه‌دا ئه‌و كوڕه ویستویه‌تی چاكه له‌گه‌ڵ دایكیا بكات یان تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق كردوه، چركه‌ساتی بیركردنه‌وه‌و بڕیاردانی كوشتن ئاوه‌ز كوێر ده‌بێت.
ئه‌م ڕوداوه به‌كاریگه‌ریه ناخهه‌ژێنه‌كه‌یه‌وه درێژكراوه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه‌ی چه‌ند ساڵ پێشتره كه دایك مناڵی خۆی ده‌كوژێت، باوك جه‌رگی خۆی ده‌بڕێت، كوڕه ئه‌و كچه خه‌ڵتانی خوێنده‌كات كه گوایه پێشتر خۆشیویستوه، پێشمه‌رگه خۆی هه‌ڵده‌واسێت، كچێك كه‌می نمره‌كانی ده‌بنه هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بسوتێنێ، ڕوداوی دیكه ئه‌مانه به‌شێكن له‌وێرانبونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه "سیاسیه‌كان، تاڵانچیه‌كان، میدیاكان، پیاوانی ئایینی، زانكۆ‌و په‌یمانگاو ناوه‌نده‌كانی خوێندن" تا دوای لێی به‌رپرسن، هۆكاری زیادبونی ئه‌م وێرانیه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا درامای توركی كه ئیدی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی ئاكاری به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بردوه.
له‌م دۆزه‌خه‌دا كه خودی خۆمان‌و ئه‌و ده‌سته‌بژێرانه‌ی ده‌بوو دنیای باشتر بۆ ئێستا‌و ئاینده ده‌سته‌به‌ربكه‌ن دروستمان كردوه، ڕۆژ به‌ڕۆژ مۆراڵی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیرۆزیه‌كانی مرۆڤ ڕوبه‌ڕوی هه‌ره‌س‌و تێك‌شكان ده‌بنه‌وه، ئێمه له‌به‌رده‌م تێكشكانێكی ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رونی گه‌وره‌داین، ئه‌وه چ كاره‌ساتێكه كوڕێك دایكی خۆی بكوژێت‌و دواتریش زۆر خوێنساردانه هه‌واڵه‌كه بدات به‌خزمێكی خۆیی‌و خۆیشی بكوژێت، له‌بری ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان دژی یه‌كتربن‌و چاڵ بۆ یه‌كتر هه‌ڵبكه‌نن، له‌بری ئه‌وه‌ی پیاوانی ئایینی هێنده له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابن یه‌كشكێنی بكه‌ن‌و دا‌و بۆ یه‌كتر بنه‌نه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی مامۆستایانی په‌روه‌رده خه‌یاڵیان لای وانه‌ی تایبه‌تی بێت‌و هه‌ردوو بواری په‌روه‌رده‌و فێركردنیان گرێدابێت به‌وه‌رگرتنی موچه‌كه‌یانه‌وه، پێویسته شۆڕشێكی چاكسازیی گه‌وره بكرێت، شۆڕشی گێڕانه‌وه‌ی ئاكار، شۆڕشی ئاشتكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی.
كوڕێك دایكی خۆی ده‌كوژێت‌و ده‌سه‌ڵات‌و میدیا‌و خه‌ڵك‌و پیاوانی ئایینیش ته‌ماشا ده‌كه‌ن‌و هیچ ناڵێن، له‌كاتێكا پیاوانی ئایینی زۆرباش ده‌زانن كه قورئان ڕێنماییان ده‌كات كه مناڵه‌كان له‌به‌رده‌م دایك‌و باوكیاندا ئۆفیش نه‌كه‌ن، مه‌لاكان له‌بری ڕێنمایی‌و ئامۆژگاری ژیرانه، یه‌كێكێیان له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌خاتونێك ده‌ڵێت "مادام مێرده‌كه‌ت نوێژ ناكات لێی جیابه‌ره‌وه"، وه‌رن ئه‌م قسه‌یه به‌راورد بكه‌ن به‌هه‌ڵوێست‌و مه‌لایه‌تی مه‌وله‌وی‌و مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس‌و مه‌لاكانی پێشین، وه‌ره كه‌ناڵه‌كه‌ت ناوی ئامۆژگاری بێت‌و كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان بكه‌یت، مه‌لابیت‌و له‌كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵێی "ئێزدی پیسن" مه‌لابیت‌و باسی شه‌هوانیه‌تی خۆت بكه‌یت، مه‌لابیت‌و هه‌موو جه‌سته‌ی ژن به‌عه‌یبه‌و كێماسی‌و عه‌وره‌ت بزانی، مه‌لا بیت‌و مینبه‌ر بكه‌یته سه‌نگه‌رى جنێودان‌و سوكایه‌تی به‌وانی تر، سیاسی بیت‌و نه‌توانی چوار ڕسته‌ی ئاوه‌زی بڵێیت، له‌بری قسه‌ی سه‌نگین‌و شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی جیاوازی ئه‌رێنیه‌وه بازاڕی جنێو گه‌رم بكه‌یت، مامۆستای زانكۆ بیت‌و به‌فێرخوازه‌كانت بڵێی "فێرده‌بن یان نا به‌جه‌هه‌ننه‌م من موچه‌ی خۆم وه‌رده‌گرم" .
ئێمه له‌دنیایه‌كی ته‌واو شێواوداین، ده‌مێكه كه‌سانی وه‌ك دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی‌و نمونه‌ی وه‌ك ئه‌و هاوارده‌كه‌ن‌و داد‌و بێدادیانه‌و كه‌س گوێناگرێت، خه‌ریكه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی ئاكاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، جاران خه‌ڵك خۆی له‌كاری خراپ ده‌پاراست‌و چاوی له‌وانه ناكرد كه به‌ناشه‌رعی ده‌بن به‌خاوه‌ن سه‌رمایه‌و پله‌و پۆست، ئێستا كێبڕكێ له‌سه‌رئه‌وه ده‌كرێت‌و فڵانی ده‌ڵێت چۆن ده‌بێت ئه‌وی تر ئه‌و هه‌موو شته‌ی هه‌بێت‌و من نه‌مبێ، ئێمه ته‌نها شۆڕشێكی ئاكاریمان پێویسته، شۆڕشێك فێرمانبكات چۆن ڕێز له‌یه‌كتر بگرین، چۆن یه‌كتر بۆ شكاندن‌و سوكایه‌تی به‌یه‌ك هاننه‌ده‌ین، چۆن باری ده‌رونی خۆمان چاكبكه‌ینه‌وه‌و دڵنیایی ژیانی باشتر بده‌ین به‌یه‌كتر.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی