ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، سه‌ره‌تای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی گه‌لانی ئێران زۆر دراماتیكیانه بوو، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌مێشكی چاودێراندا ده‌خولایه‌وه، كه ئه‌مجاره‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كی كورتخایه‌نه‌و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هاوڕێی ژینا ئه‌مینی‌و خه‌ڵكی ناڕازیی زه‌ره‌مه‌ندی سنوری كوردستانه‌و زۆری پێناچێت داده‌مركێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تێداده‌چێت‌و زه‌ره‌ر ده‌كات ته‌نها چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كن‌و توشی ئه‌و جه‌رگ سوتانه ده‌بن، به‌ڵام كه ناڕه‌زایه‌تیه‌ك بۆ نزیكه‌ی دوو مانگ به‌و بارودۆخه‌ی بابه‌تی‌و خودیه‌وه بێت‌و به‌و ڕاده‌یه درێژه‌بكێشێت‌و به‌رده‌وام له‌فراوانبوندابێت، ئه‌مه قسه‌یه‌كی تره‌و دۆست‌و دوژمنی توشی شۆك كردوه‌و هه‌موان ئه‌وه‌یان بۆ دوپاتبووه‌وه كه ئه‌و خه‌ڵكانه ئازایه‌تیه‌كی وایان نواندوه كه وێنه‌ی له‌دونیادا نییه. با بزانین ئه‌م شۆڕشه بۆ نمونه‌ییه؟ ده‌ڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ی:
* ئه‌و خه‌ڵكه بێ پشتوو په‌نایه‌ی دور له‌هه‌ر حزب‌و ڕێكخراوێك یان لایه‌نێكی ده‌ره‌كی (ته‌نانه‌ت دوژمنانی ئێرانیش ده‌سته‌وه‌ستان ته‌ماشای قاره‌مانێتی خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن‌و هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندیی‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ڕێگه‌یان پێنادات ته‌نانه‌ت یارمه‌تی مه‌عنه‌ویی ئه‌و خه‌ڵكه بده‌ن)، ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه ڕۆژانه ته‌نها به‌خۆیان‌و به‌س ئه‌و قاره‌مانێتیه ده‌نوێنن.
* له‌به‌ر هاوكێشه‌و فاكته‌ره سیاسیه‌كان، خودی ئه‌مریكاو ئه‌وروپاش ئه‌گه‌ر به‌ئاشكرا سۆز بۆ ناڕازیه‌كان ده‌نوێنن، به‌ڵام به‌ڕونی دیاره كه ئاواتی دامركاندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌خوازن‌و ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌عه‌یبه‌ش نه‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز یارمه‌تیی ئه‌م وڵاته دكتاتۆره‌ش ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان.
* براكانی ئه‌م گه‌له له‌باشورو ته‌نانه‌ت له‌باكورو ڕۆژئاوای كوردستانیش، سه‌رقاڵی ململانێ‌و كێشه‌ی بێ ئه‌رزش‌و پڕ‌و پوچ‌و هیچوپوچه نێوخۆییه‌كانی خۆیانن‌و هه‌ریه‌كه‌و گیرۆده‌ی ده‌ستی وڵاتێكه‌و فه‌رمانی لێوه‌رده‌گرێت (ئه‌مه‌ش له‌ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسی‌و ناسه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانیان)و په‌یوه‌ستن به‌و وڵاتانه‌وه‌و ناتوانن جموجوڵًێك بكه‌ن له‌قازانجی ستراتیجیه‌تی پرسی كورد بێت.
* ده‌ركه‌وت مردنی ژینا هاوشێوه‌ی بوعه‌زیزیش نییه‌و شۆڕشێكی تاكه له‌مێژوی هه‌موو ناوچه‌كه‌داو بێ پشتوپه‌نایی كۆڵی پێنه‌داون تادێت له‌ڕوی ژماره‌و نه‌وعیشه‌وه فراوانتر ده‌بێت‌و ئه‌و خه‌ڵكه بێ سڵكردنه‌وه له‌هیچ شتێك قوربانی زیاتر ده‌ده‌ن‌و شێلگیرانه بۆ پێشه‌وه ده‌ڕۆن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه پاش نزیكه‌ی دوو مانگ خه‌ڵكی ناڕازیی هیچ یارمه‌تیه‌كی پێنه‌گه‌یشتوه‌و كۆڵی نه‌داوه كه‌چی ڕژێمێك به‌و هه‌موو توانا‌و ئیمكانیاته مادی‌و مه‌عنه‌ویه‌ی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن نه‌وت‌و غازه‌وه (وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كاریگه‌ر له‌سه‌ر هاوكێشه جیهانیه‌كیانی ئه‌مڕۆی پاش شه‌ڕی ڕوسیا‌و ئۆكرانیا) یارمه‌تی ده‌ره‌كی له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنان‌و حزبوڵای عێراق‌و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن پێیده‌كات‌و ئێستاش به‌ئاگرو ئاسن نه‌یتوانیوه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه یان شۆڕشه كۆتایی پێبێنێت، بۆیه تائێستا ئه‌وه‌ی ڕونه ده‌رئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه ئا له‌م ئانوسات‌و كاته‌دا بۆ هه‌موان ئاشكرابوه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش ساردی تێدا به‌دیبكرێت، به‌ڵام گۆڕانێكی وای به‌سه‌ر ئێران‌دا هێناوه كه جارێكی دیكه ئه‌م وڵاته وه‌كو خۆی لێنایه‌ته‌وه.
بوغرایی ڕژێم كه سه‌ره‌تا ته‌نها به‌كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند هاوڕێیه‌كی ژینای له‌قه‌ڵه‌مداو دواتر به‌ئاژاوه‌گێڕان ناویهێنا‌و ئینجا هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا كه به‌ده‌ستی ده‌ره‌كیی له‌قه‌ڵه‌مبدات، كه بۆی ده‌ركه‌وت شۆڕشێكی خودیی پاك‌و بێگه‌ردی گه‌لانی ئێرانه‌و بواری هه‌موو بوختان‌و ناوهێنانێكی به‌ده‌ر له‌ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران بۆ كه‌س نه‌هێشتۆته‌وه، دانی به‌شۆڕشه‌كه‌دا نا. ئێستاش وای لێهاتوه ئه‌م جمهوری ئیسلامیه پێڕاناگات پینه‌ی هه‌ڵوێست‌و قسه‌كانی پێشوتری خۆی بكات، كه ده‌بینێت ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌فراوانبوندایه‌و وه‌كو گڵۆڵه‌یه‌كی ئاگر ڕێگه‌ی خۆی گرتوه‌و هه‌موو شتێك له‌به‌رده‌م خۆیدا داده‌ماڵێت‌و كه‌س ناتوانێت به‌ری لێبگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رده‌م دۆسته‌كانیشیدا زۆر ڕوگیر بوه.
ئه‌وه‌ی به‌جوانی بۆ ڕژێمی ئاخوندی ئیسلامیش ده‌ركه‌وت، كه ئه‌م شۆڕشه ته‌نها كاردانه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی نییه، به‌ڵكو ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ده‌ربڕینی ئه‌و ناخه‌یه كه بۆ چه‌ندین ساڵه په‌نگی خواردۆته‌وه‌و ڕقێكی پڕ له‌جه‌ربه‌زه‌ی له‌جه‌وهه‌ری خۆیدا مه‌ڵاسداوه‌و ئه‌م شۆڕشه ئه‌وه‌یده‌رخستوه كه نه به‌سوپای پاسداران‌و نه به‌به‌سییج‌و نه به‌شێخانی ده‌رباری شۆڕشی ئیسلامی‌و نه به‌جاشی ئیسلامی‌و نه به‌هه‌موو داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره خوێنڕێژه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی ئێران داده‌مركێته‌وه.
ئا له‌مكاتانه‌داو ئێستا خه‌ریكه چاودێران ده‌گه‌نه قه‌ناعه‌تێك كه ئه‌مه تاكه شۆڕشێكی نمونه‌ییه له‌مێژوی نزیكی سه‌رجه‌م گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌و شێوه‌یه به‌رپابێت‌و ئه‌وه‌نده به‌رده‌وامبێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی