جاران، قه‌دیمییه‌كانمان له زۆر رووه‌وه زۆر ژیاندۆستتر و زۆر وشیارانه‌تر و به‌رپرسیارانه‌تر ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ منداڵان ده‌كرد، بۆ نموونه، منداڵێك باوك یان دایكی فه‌وتی كردبا، گه‌وره‌كان منداڵانیان دوورده‌خسته‌وه و نه‌یانده‌هێشت بچنه كۆڕی شینگێڕانه‌وه، یان كتوپڕ نه‌یانده‌بردنه گۆڕستان و پێشتر زه‌مینه‌یان بۆ خۆشده‌كرد، هه‌واڵی ناخۆشیان زۆر به شێنه‌یی و دوای رێخۆشكردن و ئاماده‌سازیی ده‌روونی ده‌دا به گوێی به‌رامبه‌ردا.. ئێستا نا، ئێستا منداڵان باشترین كه‌رسته‌ن بۆ گریاندنی كۆمه‌ڵگه.
جێی پرسیاره، ئایا به راستیی گریاندنی ئه‌و منداڵانه كارێكی باشه؟ شیوه‌نگێڕان له مه‌كته‌بدا چی به‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌و منداڵانه‌دا ده‌هێنێت؟ راسته شار چه‌ند په‌پووله‌یه‌كی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌یان په‌پوله‌ی دیكه بۆ هه‌تا هه‌تایه چاره‌ڕه‌ش بكرێن و كه‌سایه‌تییان بشێوێنرێت و ناخیان وێران بكرێت؟
مه‌كته‌ب ده‌بێت جێی ژیان بێت، جێی چاندنی به‌های ژیان بێت، نه‌ك بكرێته شیوه‌نخانه و هه‌ر رۆژێك به بۆنه‌یه‌كه‌وه بۆ نمایش و گریاندنی خه‌ڵك منداڵان بكرێنه كه‌رسته‌ی میدیایی.
ئایا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌مه په‌یامییه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگه؟ چونكه نه‌مانبینی هیچ رێكارێكی ئیداری بگرێته به‌ر بۆ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م كاره‌ساته له مه‌كته‌به‌كاندا. له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه فێر بكرێن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاد و یادگاری هاوپۆله‌كانیان بكه‌ن، فێری ئه‌وه ده‌كرێن، "به كوڵ بگرین".
ئایا دایك و باوكان منداڵیان بۆ ئه‌وه ناردووه‌ته مه‌كته‌ب، فێری شیوه‌ن بن، یان فێری ژیان بن؟
دنه‌دانی هه‌ستی خه‌ڵك و وروژاندنی هه‌ستی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه و گریاندنی خه‌ڵك بووه‌ته ئیشی ئه‌و كه‌ناڵه به‌تاڵانه‌ی، كه هیچ په‌یامێكی ژیاندۆستانه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه نییه و ته‌نیا ده‌یانه‌وێت گریان بكه‌نه مۆدێلی ژیانی نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی خه‌ڵك.
جا ئێستا كه‌شێكی عاتیفی غه‌مگینانه درووست بووه، كڕیاری ئه‌م قسانه نییه، به‌ڵام وه‌زیری په‌روه‌رده به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌م حاڵه‌ته نادرووست و هه‌ڵه و تاریكانه‌ی رووده‌ده‌ن، دوێنێ له هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ له سلێمانی و دوو رۆژی دیكه له شوێنێكی دیكه.. هه‌ق وایه هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێك مه‌كته‌بی بكاته شینخانه، نه‌ك نه‌قڵ كردن و سه‌رنجڕاكێشان، به‌ڵكو هه‌ر له وه‌زیفه ده‌ربكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر شتێك له باره‌ی رۆڵی مه‌كته‌به‌وه تێگه‌یشتبا، وای به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه نه‌ده‌هێنا. میدیا چه‌واشه‌كار و گرینۆكه‌كانیش به جددی شیاوی ئه‌وه نین سه‌یر بكرێن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی