شتێكی زانستی‌و سروشتیه، له‌كاتی توشبون به‌هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك، ئه‌و نیشانه ڕون‌و ده‌ركه‌وتانه‌ی له‌گۆڕانی ڕوكه‌ش‌و ناخ‌و جه‌سته‌ی توشبودا ده‌رده‌كه‌وێت، واده‌كات ته‌نانه‌ت ڕه‌فتاری توشبوو گۆڕانكاریی به‌سه‌ردابێت‌و وه‌ك زینده‌وه‌رێكی ئاسایی نه‌مێنێته‌وه. بێگومان هه‌ر گیانه‌وه‌رێك نه‌خۆش بێت یان له‌دواساته‌كانی ژیان‌و گیانه‌ڵادابێت، هه‌مولایه‌ك هه‌ست به‌نزیكبونه‌وه‌ی مه‌رگی ده‌كه‌ن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌زه‌قی‌و ڕونی زیاتر نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌و نه‌خۆشه‌یه كه له‌پاش گه‌ستنی سه‌گی هار، توشبوو ئۆقره‌ی نامێنێت‌و به‌چوارده‌وریدا په‌لامار ده‌دات‌و شه‌لم كوێرم له‌قه ده‌وه‌شێنێت‌و كه‌س ناپارێزێت، له‌كۆتا چركه ساته‌كانیدا سه‌ركه‌له ده‌پچڕێنێت‌و جڵه‌وی نامێنێت‌و په‌لاماری خۆشی ده‌دات‌و ده‌ست له‌هیچ شتێك ناپارێزێت‌و درێژترین ماوه بۆ مانه‌وه‌ی به‌زیندویی له‌ژیاندا ته‌نها 40 ڕۆژه.
ئه‌مڕۆ به‌جوانی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه جمهوری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ره‌تای 40 ڕۆژه‌كه‌یدایه‌و له كۆنترۆڵ ده‌رچوه‌و هیچ پلانێكی بۆ پاراستنی ڕژێمه‌كه‌ی نه‌ماوه‌و شه‌لم كوێرم ناپارێزم هێرشده‌كات، وا دیاره ته‌نها جڵه‌و پچڕاندن‌و په‌لاماردانی خودی خۆی مابوو، هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌یكردو چه‌ندین ناوه‌ندی خۆی توشی ئه‌و په‌لامارانه بون‌و زیانی گه‌وره‌ی به‌داروده‌سته‌كه‌ی خۆیشی گه‌یاندوه‌و په‌له‌قاژه‌كه‌ی هۆشی لێبڕیوه‌و ته‌نانه‌ت جاشه‌كانیشی نه‌پاراستوه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه خۆڕاگری‌و پشودرێژیی‌و هاوكاریی‌و یه‌كگرتویی خه‌ڵكی خه‌باتگێڕو چاونه‌ترسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێرانه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له‌شۆڕشێكدان ده‌گمه‌نه له‌مێژودا.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له‌ئێستادا، حزبه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كه‌وتونه‌ته خۆیان‌و هه‌رچه‌ند دره‌نگیشه، به‌ڵام هه‌رباشه كه یه‌كده‌گرنه‌وه‌و ده‌ستده‌خه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كتر، به‌ڵكو به‌هه‌موان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌كاتی زۆر گونجاوی خۆیدا له‌م شۆڕشه به‌شداربن‌و هیچ ڕه‌فتارێك نه‌كه‌ن‌و خاڵ نه‌ده‌نه ده‌ست ڕژێمی جمهوری ئیسلامیه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت پاش ئه‌و ئیدانه‌كردنی له‌ڕێی هاتنه‌سه‌رخه‌تی هێزه مرۆڤدۆسته‌كانی جیهان، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی هه‌ل بقۆزێته‌وه‌و زیاتر په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حزبه‌كان درێژبكات‌و پاساو بۆ ئه‌م په‌لامارانه‌ی بدۆزێته‌وه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا بڵێین، ده‌بێت پاش ئه‌م ماوه دورودرێژه‌ی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، كاتی ئه‌وه هاتوه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان حزبه‌كانی كوردستانیش له‌مكاته‌دا به‌تاك‌و جیاجیا‌و دور له‌شه‌ڕی مه‌یدانی‌و وه‌كو خه‌ڵكی سڤیل تێكه‌ڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو شۆڕشگێربن‌و هه‌ر هیچ نه‌بێت پێویسته جه‌ماوه‌ر وره‌ی به‌رزتربێته‌وه‌و هه‌ست به‌وه‌بكات كه ئه‌وانیش ئامرازی به‌رگریان بۆ ئه‌مكاته به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و ده‌توانن به‌رده‌وامی به‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و شۆڕشه‌كه‌یان بده‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی