قەدەری کورد وایە !

23/11/2022

كاردۆ محەمەد

 نەتەوەیەکە، لەرۆژهەڵاتی ناوەراست،دوای سەدەیەک لەدابەشکردن، نیشتیمانەکەی لە چوار لاوە ، دەورە دراوە ، .لە پێناوی مانەوە، ئازادی ، داد، دژ بەستەمکار جەنگاوە و دەجەنگێ، رۆژانە خوێنی لێ دەچۆرێ، هەموو دەوڵەتانی بەشێکی کوردستانیان پێوە لکێندراوە، بۆ سەرکوتکردن و بێبەشکردنی وسرینەوەی لەهەرکوؽیەک بێت، کۆکن.گوایە دنیاش بە تەماشاکردن و سەرکۆنەکردن دەمانپارێزێت!!، ئەوەی خۆرەو کێشەی سەرەکی کوردە .چینە سیاسیە کەیەتی ، ئەگەر دەرفەتێکیش لەبەشێک هەبێ بۆ مەرامی تایبەت وبەرژەوەندی تەسکی خۆیان لەدەستیان داوە. . تەماشاکە؟! - لەرۆژهەلاتی کورستان لەبه رانبەر خۆپیشاندانی خەلک و دروشمی ژن ،ژیان، ئازادی رۆژانە لاو كچانی کورد لە خوئن دەگەوزێندری ودەكوژرێ . -لەکوردستانی باشور: بەپاساوی ناراست بوردمان دەکەرێت لەدولاوە هەرشەی پەلاماردانی لەسەرە . -لەباکور سەرکردە ئاشتیخوازەکانی لەزیندان دەخاخنرێ .رۆڵەکانی لە بەندینخانە ئەشکەنجە دەدرێ بە پەڵپ و بیانوی درۆزنانە ،هەڕەشەو هێرش دە کرێت . -لە رۆژئاوا ؛توركیا بۆردومانی شارە كوردنشینەكان لەوانە كۆبانێ ده كات ئەو هێزەی ئەفسانەی داعشی تێکشکاندو بە خوێن و لاو گەنجەکانی له باتى دنیا شەڕی کرد ،لەئاسمانەوە ئاگر باران دەکرێت و لەزەوی دا هەرەشەی داگیرکردن لە ناوبردنی لێدەکرێت .گەلێک بۆ ماف و ئازادی، ڕۆحی لەسەر لەپی دەستی بێ ،ئەمرۆ بێ یا سبەی سەردەکەوێ.











ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی