سەرنجی کورت و پوخت

23/11/2022

لەتیف فاتیح فەرەج

۱ زۆر باشدەکات سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا ، خراپ ئەوەیە ئەولەوێ ڕێککەوتن بکات و لێرە لێی تێکبدەن وتارەکە بۆ کاتی تر،خۆزگا بەر لەچونی بۆ بەغداشێروان و هاوڕێکانی ئازاد دەکرد. ۲ تورکیاو ئێران لەسەر کوشتنی کورد ڕێکەوتون کەچی کورد لەناو خۆیاندا خەریکی پاشقول و ترازانن، دەڵێی کورد بۆ ئەوە بوونە هەرگیز تەبانەبن، خێڵ و بنەماڵەیان پێ لەنەتەوەو گەل گەورەترە. ۳ ماوەیەک بەر لەئێستا لەوتارێکا باسی شەپڕێوی و هەلا هەلایی و میلیشیایی پێشمەرگەم کرد، وتارەکە لەکاتێکا بوو زانیاریم هەبوو کە هاوپەیمانان لەو دۆخەی پێشمەرگە توڕەن، ئەرێ تاکەی ئەو میلیشیایە ناکەن بەهێزی نیشتمان و لەچنگی حزب و وەچە حزب و خێڵی دەرناکەن. ٤ ئاخر ماڵباتی بارزانی چ پێویستیان بە ماستاوی خەستە، چەند ناشرینە بەشان و باڵی کەسێکا هەڵبدەی خۆیشی پێی درۆ بێت لەسەر ماستاو قسەی ترمان دەبێت، نازانم ئارین لەکتێبەکەی کابرا ڕازیە، ئانژی نەخێر. ٥ سی ساڵە کوردستان لەڕوی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتەوای سیاسی بەرەو دوا دەبەن و کەچی منەتمان بەسەردا دەکەن منەتی کارەباو نەوت و غازو خزمەتگوزاریە جوانەکەیان.















ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە