کورد سیاسەت دەکات؟

18/09/2023

كاردۆ محەمەد

رەوشی هەرێم خراپەو لەگەمارۆدان و قەیرانی خکێنەردایە، هۆکاری بنەرەتی شێوازی کارکردن‌و بەرێوبردنەیەتی لەدەرەوەی سیاسەتدایە، سیاسەت؛ بەمانا سادە باوەکەی نا کە بەفرت‌و فێڵ‌و بازرگانیکردن ناسراوە، سیاسەت بەمانای رێکخستن‌و هونەری بەڕێوبردن لەرێی دامەزراوەی رەوای پێدراو، هەروەها بەیاسا کارکردن.

 سیاسەت لەکوردستان هەتا هەنووکە  لەبازنەی بەرێوەبردنی گوند دەرنەجووە، لەسەر بنەمای پەیوەندی تری خێزانی و کۆمەلایەتی بەرێوەدەچێت. بەمانای سیاسەت نییە کە لە شارەوە سەرچاوەیگرتووە، لەبەرئەوەی (شار) جوگرافیایەکی دیاریکراوە، لەژیانی گشتیدا  کارکردن وبەڕێوبردن لەسەر بنەمای هاولاتیبوونە ، ماف و ئەرک یاسارێژیی بۆ کراوە.

لەکوردستان پەیڕەوی سیاسەت ناکرێت. دوای راپەرین لەیەکەم هەڵبژاردن دا  مادام میتران لەپەرلەمانی کورستان  وتی: بەئەنجامدانی هەڵبژاردن‌و بەردەوامیدان رێیەکتان گرتووە، لەمەودوا  بەتەنها نین، دنیا پشتیوانتان دەکات.

رێگای دیموکراسیتان هەڵبژاردوە. دۆستەکانبرێیان نیشانیان داین و پیشتیوانی بئ درێخیان کردین و دەرفەتیان پێداین ، ئاخر کارەساتە !میللەتێک تێکۆشانی و قوربانی دانی لەپێناوی  سەربەخۆیی  وئازادی دا بێت .

خاڵی بەهێزی پاراستنی  ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ بێت ،دەزگای بۆ وەلامی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان  لەمەڕ ئازادی بیروا ورەخنەو سەرنجەکانی هەبێت، لەبەرانبەردا دامەزراوەیەکی نیشتمانی و یاسای بۆ دان وستاندن نەبێت. کەپرسە چارەنوسازەکانی میللەتەکەی لەسەرخستنی دانو ستان و دبلۆماسیەتی کارا دایە.

خەونی  لەمێژینەی هاوڵاتانی کوردستان حكومرانى خۆماڵی بووە،کەچی لەخزمەت بازرگان و سەرمایەدارانی سیاسی و کەرتی تایبەت دابیت.

لەدۆخێکی بێ سەروبەریەکی ئاڵۆزداین ،ئەگەرپێ رابگەن! باشترین بژارە لەهەموو ئاستەکاندا بە خۆداچونەوەی هەموانە ! دوای ئەو هەموو ساتمەیە، هەرچەند ئەستەمەو گەشبین نیم بوەستن‌و سیاسەت بەمانا راستەقینەکەی بکەن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی