بەیانی دادگای ئیتيحادی بڕیاردەدات

18/11/2023

سلێمان مستەفا

دوای چەندین دانیشتن و دادبینی و دواخستن ، لەبارەی پرسی سکاڵای سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە [١]ی ساڵی 1992 ، ئایە دادگا بەیانی بڕیاری کۆتایی دەدات ؟ ئایا چاوەڕێ چی دەکرێت ؟ لە خوێندنەوەی پێشوومان بۆ دەرنجامی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکە ، چەند دەرنجامێک و لێکەوتەێکمان پێشبینی کرد ، بۆیە ئەگەر بپرسین بڕیاری کۆتایی چی دەبێت ، بەپشت بەستن بە دەستورو یاساوپەیرەوی ناوخۆو پێشینەی بڕیارەکانی دادگای ئیتتحادیبێت :
یەکەم : نابێت بڕیارەکانی دادگا ببنە هۆکاری پەکخستنی بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن ،
دووەم : ئەگەر دادگا بەهەر پێوەرێک و لێکدانەوەیەک بگاتە دەرنجامی ئەوەی کە  ماددەیەک یان زیاتر لە ماددەیەکی تانەلێدراوەکان پێچەوانەی دەستورە ، ئەوا دەبێت حسابی ئەوە بکرێت پەکی پرۆسەکە نەکەوێت .
سێیەم : دەبێت دادگا بەشێک لە کاریگەریەکان بە خولی داهاتوی[ شەشەم  ] پەرلەمانی کوردستان بسپێرێت لەرێگای هەموارکردنەوەی یاساکە .
چوارام :بێ گومان بەپێی دەستورو یاسا و پەیرەوی ناوخۆش ، دادگا دەسەڵاتی تەفسیری بۆ ماددەکان دەبێت ئەمەش تا ڕادەیەک نابێتە بەربەست لە بەردەم بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن .
پێنجەم :  لەئەگەر هەر بڕیارێک لەسەر پرسی کۆتای پێکهاتەکان ئەوا ، پێکهاتەکان بەشداری و ململانێ و کێبرکێ لەسەر کورسیە گشتیەکان دەکەن .
شەشەم : پرسی تۆماری دەنگدەران لەرێگای یاسای کۆمسیۆنی ئیتتحادی و پەیرەوەکانی چارەکراوە .
حەوتەم :  کۆمسیۆنی ئیتتحادی لەدوا ڕاگەیاندنیدا بڕیاری داوە ، کار بەیاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی ئیتحادی ژمارە [٣٦] ی ساڵی ٢٠١٥بکات ٚ
هەشتەم :  پرسی یەک بازنەو فرە بازنەیش دەکەوێتە بەردەم چەقۆی تەفسیری یاساکە لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ دەقە کۆنەکە

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی