جیهان وەک خۆی چۆن ئەمریکا ڕێگەی دا ئێران دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا بگرێ

08/02/2024

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە : پشکۆ ناکام



"''''''''''''''''''''''''''''''''''''''

...تایتڵی ئەم بابەتە ناوی ئەو کتێبەیە کە بەم دواییە لە نووسینی "بن رۆدس" دەرچوە ، ناوبراو لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ساڵانی 2011-2013 بەرپرسی مەلەفی سوریا بوە و دواتر مەلەفی ووت و وێژ لەگەڵ ئێرانا دەربارەی دۆسییە نەوەوییەکەی وەرگرتوە..
"رۆدس" ئەڵێ لە "مسقط"ی پایتەختی سەلطەنەی "عومان" بە نهێنی زیاتر لە بیست جار لەگەڵ بەرپرسیارانی ئێرانی کۆبۆتەوە ، باس لەوە ئەکا کە"سەرۆک ئۆباما" بە شێوەیەکی سەیر ڕقی لە عەرەبە و هەردەم بە ڕاوێژکارەکانی ئەووت کە: عەرەب هیچ بیر و باوەڕ و شارستانیەتێکیان نیە و بیابان نشین و دواکوتوون ، لە بەرامبەرا بە ئاشکرا و بە چاکی باسی لە ئێران و سەرسامی خۆی بە شارستانیەتەکەی ئەکرد..، ئەو دووپاتی ئەکاتەوە کە "سەرۆک ئۆباما" لە ساڵی 2010 وە دەستی کردبوو بە پەیوەندی کردن لەگەڵ ئێرانا دەربارەی تەماعە نەوەوییەکانی ، ئێران پێشنیازی کردوە کە بۆ ماوی "10"دە ساڵ چالاکییە نەوەوییەکانی ڕابگرێ بەرامبەر بە لابردنی سزاکانی لە سەریەتی و دەست کردنەوە لە جم و جۆڵ لە هەموو ڕۆژهەڵاتی عەرەبیا ! ..و ئەوەش لە کۆتاییا ڕووی دا..
"رۆدس" ئەوە ئەگێڕێتەوە کە دوای لابردنی سزاکان لە سەری ئێران داهاتێکی زیاتر لە 400 چوارسەد ملیار دۆلاری دەستکەوت ، زیاتر لە 100 سەد ملیاری چوو بۆ پشتگیریی هەڵکشانی خۆی لە سوریا و عێڕاق و یەمەن لوبنان و ئەفریقا و مەغریبی عەرەبی.. ئەوەی جێ ی سەرنجە ئەو بەشەیە کە "بن رۆدس" لە کتێبەکەیا باس لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2013 ی عێڕاقە کە باس لەوە ئەکا "آیاد علاوی" لە هەڵبژاردنانەیا بردییەوە و ئەمە ئێرانییەکانی زۆر قەڵس کرد بۆیە هەڕەشەی ڕاگرتنی گفت و گۆ نهێنییەکانیان کردوە گەر "علاوی" ببێ بە سەرۆک وەزیران ، زۆر بە ڕوونی داوایان لە "ئۆباما" کردکە کارئاسانی بکا بۆ بۆ سەرخستنی "مالکی" بە دەسەڵات و پشتگیریی بکا ، ..ئەمەش هاتە دی..
نووسەری ئەم کتێبە ئەڵێ: ئەوە "مالکی"بوو فەرمانی کردنەوەی دەرگای زیندانەکانی دەرکرد تا بەکرێ گیراوە ئێرانییەکانی سەر بە "القاعیدة" هەڵبێن ، واتا ئەوانەی دواتر کاری دروست کردنی"داعش"یان پێ سپێرا و "مالکی"بوو کە بە ئەنقەست فەرمانی هەڵاتنی سوپای لە "موسڵ"دا  و بە جێ هێشتنی کەل و پەل و عیتادی سەربازیی بە بەهای زیاتر لە 20 بیست  ملیار دۆلار..هەر مالکی بوو بە ئەنقەست 600 شەش سەد ملیۆن دۆلاری لقی موسڵی بانکی ناوەندی هێشتەوە و بەمەش بەشداری کرد لە هاتنی 600 شەش سەد داعش لە ساڵی 2014 و پێداویستییەکانیان لە پارە و تەقەمەنی مسۆگەر کرا بۆ ئەوەی زنجیرەی داعش و ئێران دەست پێ بکا و ڕووداوەکان بە دڵی ئێران بێ..!! "رۆدس" جەخت لەسەر ئەوە ئەکاتەوە کە "ئۆباما" ئاگای لەوە بوە کە ئێران داعش ئەجوڵێنێ و چاوپۆشی لێ ئەکرد و بیانوەکەش ئەوەیەکە "ئۆباما" ئەیویست ماوەی دەسەڵاتی بە "ڕێککەوتن"ێک کۆتایی پێ بێنێ و کە پێناویا ئانادەی هەر باجێک بەە...و ئەمەش ساڵی 2015 ڕووی دا..
لە ساڵی 2013 هێرشە کیمیاوییەکەی "الغوط" کرا  و  "ئۆباما" هەڕەشەی لێدانی هێزەکانی ڕژێمی سوریای کرد ، ئێران دەست بەجێ نامەیەکی ضهەڕەشەی نارد کە لە ووت و وێژەکان" مفاوەزات" ئەکشێتەوە ، نووسەری کتێبی "جیهان وەک خۆی" دوو پاتی ئەکاتەوە  کە دوای ئیمزا کردنی ڕێککەوتنە نەوەوییەکەی لە گەڵ ئێران "ئۆباما" بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیان : بە هیچ جۆرێ باسی مەلەفی سوری نەکەن و بە یەک ڕستە ووتی : ئیشەکەمان جێ بەجێ کرد…!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە