پەرلەمانێکی راستەقینە، یان دەستەمۆی زۆرینەیەکی ساختە ؟

30/03/2024

فاروق علی


ئەوەی لەبارەگای سەرۆکی پارتیەوە ڕاگەیەندراوە، پێمان دەڵێت "هەڵبژاردنی پەرلەمان کاتێک دەکرێ سەرکەوتنی پارتی مسۆگەربێت، ئەگەرنا هەڵبژاردن و پەرلەمان بونی نابێت"

لەڕابردوش هەر وایکردوە، پەرلەمانێک کە ئەو زۆرینە نەبوو بەهێز دایخست و سەرۆکەکەی ناردەوە ماڵەوە، ئێستا نایەوێ جارێکی تر لەدەرەوەی پارتی زۆرینە هەبێت، بۆیە نەبونی پەرلەمانی پێباشترە ! 

ئەی لەدەرەوەی پارتی چی دەگوزەرێت ؟

هەربەجدی دەبێ سەیربکەین و دەستەوسان دابنیشین و بزانین پارتی چۆن بارودۆخەکە لەبەرژەوەندی خۆی تەواو دەکات ئەوکات هەڵبژاردن بکرێت ؟ 

بەجدی پارتی خەمی لەدەستدانی بەرژەوەندییەکانی کورد و هەرێمەکەیەتی، یان خەمی لەدەستدانی بەرژەوەندیەکانی  خۆیەتی ؟! 

زۆر سەیرە هەمو ئەولایەنانەی  دەرەوەی خۆی کە ئامادەیی بەشداری هەڵبژاردنیان هەیە بەدەستی دەرەکی هەژمار دەکات و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش بە نادەستوری پێناسە دەکات ! 

پارتی وایدەردەخا کە شین بۆ "کەمینە"کان دەکات، بەڵام لەڕاستیدا شین بۆ هەریسەکەیە نەک لەپێناو کەمینەکان ! 
 
ئەم عینادیەی پارتی ئایا بۆی دەچێتە سەر یان وەک چۆن نایەوێت پەرلەمانێک هەبێ ئەو تیایدا زۆرینە نەبێ، 
نایەوێ هەرێمێکش هەبێ ئەو باڵادەست نەبێ تیایدا ؟! 

لەڕۆژانی داهاتو ئەوە یەکلادەبێتەوە لەنێوان دادگای فیدراڵی و پارتی و عنادیەکەی کامیان دەستی ئەوی تر دەشکێننەوە ! 

بەڵام نەدەبوو لایەنە سیاسیەکانی تر تەماشاکاربین و بزانین پارتی چی دەکات و بارودۆخەکە بەرەو چ قەیرانێکی تر دەبات ؟! 

جێگەی خۆیەتی لایەنەکانی تریش پێکەوە هەڵوێستیان هەبێ ئەگەر بەجدی دەیانەوێ هەڵبژاردن لەکاتی  دیاری کراودا ئەنجام بدرێت و چارەنوسی هەرێم تەنها لەدەستی پارتی دا نەبێ ...



 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە