پارتی و یەکێتی و هەڵبژاردن

20/04/2024

لەتیف فاتیح فەرەج

ئێستا یاریەکە بەمجۆرەیە، پارتی دەڵێت هەڵبژاردن بەمشێوەیە قەبوڵنیەو ناکرێ یەکێتیش لەسەری سەرەوە دەڵێت دەکرێ، ماوەکانی پێشتر ئەمە پێچەوانە بوو ، چونکەبابەتی ۱۱ بە سفر هەبوو، مەسەلەی پێکهاتەکان خۆیان دۆخێکیان ئەفراند تا بەو جۆرەی لێبێت، دەنا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبوو هەندێک نەرمی تیابوایە بۆ نمونە یازدە نا حەوت بەو جۆرە نا بەدازەشکردنێکی عادیلانە، ڕاستی هەڵبژاردن بێ لایەکیان لاسەنگ و ناجۆرە، چونکە هەرێمی کوردستان بەسەر ئەو دوەدا دابەشکراوە، بیرتانە گۆڕان ۲٥ کورسی هێنا ۱٨ کەی یەکێتی کاریگەر تر بوو، بەیەکیشەوە زیاتر لەپێنج کورسیان لەپارتی زیاتر بوو، لێ نەیانتوانی شتێ هەڵبکڕێنن، بەبڕوای من جگە لەپارتی و یەکێتی ئەوانی تر هەموو کۆمبارسن، گۆڕان بەو هەموو دەنگەوە سەرۆکی پارلەمان کەسەر بەو بوو، دەرگای هەولێری بەڕودا داخرا، چۆن مەلا بەختیار وتی یەک کورسیش بێنین حاکمین بۆ پارتیش وەسایە، پارتی لەدەرەوەی یاریەکەش بێت لەزۆنی خۆیدا حاکمە، بەڵام حەل چیە؟
نەکردنی هەڵبژاردن کێماسیەکەی بەپلەی یەکەم بۆ پارتی دەگەڕێتەوە، بیانوەکانی لەدیزاینی پێش وەختەو نەبوونی کۆتاو تا دووای لەبیانوەکانی یازدە بەسفرەکە لاوازترە، خۆی پارتی لە کەمینەی بەشداری هەڵبژاردنا زۆرینەیە، ڕێژەکان ڕوون و دیارن، زۆرمان لەسەر وتون، پارتی دەبێت بیر لەوە بکاتەوە ناخوداکە بەرەو کوێ، ئایە نەکردنی هەڵبژاردن چارەسەرە، ئایە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بواری هەڵوەشانەوەیان هەیە، ئەی بۆ بیر لە ئەڵتەر ناتیفی دی ناکرێتەوە، بۆ نمونەکردنی هەڵبژاردن و ڕێکخستنەوەی پارلەمان بەشێوازێکی ئاوەزی تر ، هەموو دەزانین لەو ڕۆژەوەی پارلەمان و مەیدانی ئاژەڵان چونیەککران ڕۆژ بەڕۆژ بەبەرنامە پارلەمان سوککرا، هەڵبەت خولی یەکەم وێڕای تازەییەکەی لەدواتر بەکەڵکتر بوو، بێبایەخکردنی پارلەمانلەخۆڕا نەبووە، تەنانەت دەوڵەتە هەرێمیەکانیش ئامانجیان ئەمەبوو، فەرمون ئێوە چاکی بکەنەوەو بزانن کێی بۆ دەنێرن، خۆ پارلەمان گۆڕەپانی وەرزش و هۆڵی زەماوەند نیە.
یەکێک لەئاریشەکانی هەرێم نەبوونی دەستورە، دەستوری هەرێم بەدەستی پارتی و یەکێتی و بەویستی دەوڵەتە هەرێمیەکان پەکخرا، ئێستاش ئەگەر پارلەمانێکی ئاوەزی  هەڵبژێردرێ و دەستور بنوسرێت و بخرێتە دەنگدانەوە، زۆر کێشە کەمتر دەبنەوە، بەڵام پارتی و یەکێتی ئەمە دەکەن؟
ئەگەر ئەم خولەی پارلەمان بەڕێکی بەڕێوە نەچێت و پارتی و یەکێتیش بەشداری نەبن لاسەنگیەکی خەراپ دروست دەبێت، ئایە ئەو دوو لایەنە ئەمە نازانن، بێگومان دەزانن، ئەوەش دەزانن، دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات، مەبەستێکیش هەیە بۆ دوو ئیدارەیی بەڵام بەکام شێوە، ئەوەیان دیار نیە، ئێستا ئەوەی ڕوونە ئەوەیە ئەمەریکاو ئەوروپاو نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر پەرۆشی هەڵنەوەشانەوەی هەرێمن، ئەی خۆمان؟.
بیانوی زیاتر دانە دەست دادگای فیدراڵی لەلایەک دازەزینی ئاستی خواستەکان لەبەڵێی سەربەخۆییەوە بۆ پێدانی موچەو چونەوە دەرگای بەغدا، بێکارکرنی وەزارەتی دارایی هەرێم و کردنی بەلقێکی لاوازی وەزارەتی دارایی عێراق، نەبوونی هیچ پڕۆژەیەکی چارەسەری لەگەڵ بەغدا، بۆ پرسی مادەی سەت و چل و کێشەکانی دیکە، پێکەوە نەبوونی ناوخۆیی هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن، لەئێستاش خەراپتر هەیە خاوەن ئاوەز ئەوەیە، ئەمە ئاوەژوو بکاتەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی